کای کۆن بەبا مەکە
وتراویشە: کای کۆن بەبا دەکات، دوای گردەگێرە و سوڕانەوەی جەنجەڕ و کوتانی خەرمان، ئینجا شەن وکه و و بەکزە با و بای شەماڵەوە، تا بەتەواوەتی کاودان لەیەکتری جیادەبێتەوه، کایەکە لەلایەک و (دانەکە، دانەوێلەکە) لەلایەکیترەوە دەبێتە (ڕەوسه)، ئینجا ئەگەر کایەکە هەزارجاریتر بەبابکەیت یەک دەنکە گەنم یان دانەوێڵەی تێدا نیە و بێ سود و بێ کەڵکە، کەواتە کای کۆن نە دەنکە دانەوێڵەی تێدایە سەرباریش تۆزێکی زۆری تێدایە کە گەروو دەگرێت و هەستیاری زۆری پێوەیە، کەواتە کورد کردویەتی بەئیدیۆم و بۆ کارێک جگە لەوەی سودی نییە ئەنجامی بدەیت هەندێجار زیانیشی بەدواوەیە، بۆیه کورد به و جۆرەکارانە دەڵێت(کای کۆن بەبا مەکە) چونکە هیچ سودێکیان نییە و بگرە زیانبەخشیشە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 771 ganger