سەری گەوارە و بنی گەواران
گەوارە، گەواڵە، پەڵە هەورێکی ڕەنگ تاریک بەهۆی پڕ ئاو ییەوە لەماوەیەکی کەمدا بارانێکی کورت و خێرا و بەخوڕی لێ دەکەوێتەوە، به و بارانەی کە له و پەڵە هەورە دروست دەبێت دەوترێت(گەوارە) گەوارە بەهۆی شەستەبارانی و خێراکوتانەکەی هەندێک جار تەرزەشی لەگەڵ دایە و بایەکی توندیشی لەگەڵدایە زیان دەگەیەنێت بە بەروبوومەکانی کشتوکال و دانەوێڵە و ڕەزوباغی بەهاران و هەندێک جاریش لاڤاوێکی بچوکیش دروست دەکات، گەوارە ڕووداوێکی کتوپڕە شێوەی هەواڵ و ڕووداوەکانە بۆیە کراوە بە ئیدیۆم بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە هەواڵی ناوچەکە و دەوروبەری لایە، یان هەندێک گرفتی شێوەی زیان گەیاندن و ئاژاوە نانەوەوی نێوان کەسەکانی لێ دەکەوێتەوە یان دەبێتە بنەمای ناکۆکیەک بە ڕق و تەوسەوە پێی دەوترێت هەنکوە بتکوژی(سەری گەواران و بنی گەواران) هەندێکجاریش بەپێکەنین وخۆشیەوە بەکەسێک دەوترێت کە زۆرترین داتاو زانیاری لابێت جارجارهەواڵەکانی یمژدە بەخشە هەر دەوترێت نەمری(سەری گەواران و بنی گەواران).[1]