بەردەرگا یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی #زیاد ئەسعەدە# کە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی و لەلایەن #گەیلان کامەران# میوزیکەکەی کەڤەرکراوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە.
ڤیدیۆکلیپی بەردەرگا بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی ڕووداو بڵاوکرایەوە و بڕیارە کاژێر هەشتی ئەمشەو بە کاتی کوردستان، لە کەناڵی تایبەتی ئەو میوزیکژەنە بڵاوبکرێتەوە.
گەیلان کامەران ڕاگەیاند، لە دوای کەڤەرکردن و نوێکردنەوەی میوزیکی 40 گۆرانیی ئەوروپی، بۆ یەکەمجارە کەڤەری میوزیکی گۆرانییەکی کوردی دەکات، ئەویش گۆرانیی هونەرمەند زیاد ئەسعەدە.
هەردی حەسەن، دەرهێنەری ڤیدیۆکلیپەکەیە و لە #هەولێر# کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و دوو سەماکاری لوبنانی تێیدا سەما دەکەن.[1]