دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:
بەهۆی ڕووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای #هەولێر# لەلایەن چەند کەسێکی خانەوادەی نەخۆشێکەوە و هێرشی ناڕەوا و نابەجێی سەر پزیشکێکی نیشتەجێ و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەکاتی ئەرکی پیرۆزی مرۆڤدۆستانە و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و قسەی نەشیاو بە پزیشکان، کارمەندان و فەرمانبەران و تا ڕادەی لێدان.
وەزیری تەندروستی لەگەڵ وەزیری ناوەخۆ و لایەنی پەیوەندار لەسەر هێڵ و پەیوەندی دایە و داوای پەلەی کرد، بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تاوانبارانی ئەم ڕووداوە و ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا، سزادانیان و لێکوڵینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە.
هەر ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە نەخۆشخانە و پزیشکی تاوانلێکراو کرد و پێیراگەیاند، تەواوی دامودەزگای پەیوەندار ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر، بۆ بەسزا گەیاندنی تۆمەتباران و پاراستنی شکۆی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.
راگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,300