لە ڕێنماییەکانی #وەزارەتی خوێندنی باڵا#دا هاتووە، مەرج نییە هەر قوتابییەک کە فۆرم پێشکەشدەکات وەربگیرێت چونکە، وەرگرتن بەپێی چەند بنەمایەکی زانستی عەدالەتئامێز و لەسەر بنچینەی کێبڕکێی کۆنمرە لەنێوان تێکڕای قوتابیان دەبێت.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.rudaw.net/Library/Files/Uploaded%20Files/0/Komsion/%D9%85%DB%95%D8%B1%D8%AC%20%D9%88%20%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86%DB%8C%20%D9%88%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DA%AF%D8%B1%D8%AA%D9%86%DB%8C%20%D9%82%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%A8%DB%8C%D8%A7%D9%86%20%D9%88%20%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%D9%83%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%86%20%D9%84%D9%87%E2%80%8C%20%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%83%DB%86%20%D8%AD%D9%83%D9%88%D9%85%DB%8C%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86%DB%8C%20%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%20%20%D8%A8%DB%86%20%D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%8C%20%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%D9%86%DB%8C%20(%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A0-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A1).pdf=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی ڕێنماییەکان: =KTML_Link_External_End=
هەموو دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 بە هەردوو خولەوە بەشدار دەبن لە یەک پرۆسەی کێبڕکێ. هاوکات قوتابی مافی نییە لە هەمانکاتدا لە زانکۆ یان پەیمانگەیەکی حکومی و زانکۆ یان پەیمانگەیەکی ئەهلی بخوێنێت. ئەگەر ئەوە ڕوویدا، ئەوا پێویستە خوێندکار لە 10 ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ناوەکان، بڕیاری خۆی بدات.
لە ڕێنمایی و مەرجەکاندا ئەوەش هاتووە، ئەو قوتابیەی ساڵانی پێشتر فۆرمی پێشکەشکردووە لە یەکێک لە کۆلێژ و فاکەڵتی یان پەیمانگەکان وەرگیراوە، ئەگەر پەیوەندی بە خوێندنەکەی کردبێت یان نەکردبێت، مافی نییە جارێکی دیکە داواکاریی وەرگرتن پێشکێش بکات بۆ زانکۆ لاین. ئەو بڕیارە وەرگیراوانی پارالێل و ئێوارانیش دەگرێتەوە.
لە مەرجە گشتییەکانیشدا هاتووە، قوتابی دەبێت خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراق بێت، ئەو قوتابیانەی عێراقیش نین دەبێت کارتی نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستانیان هەبێت.
قوتابی دەبێت دەرچووی قوتابخانە ئامادەییەکانی سەر بە #وەزارەتی پەروەردە#ی هەرێمی کوردستان بێت و بڕوانامەکەی پەسندکرا بێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکەیەوە.
دەرچووانی خوێندنی کوردی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەت بە هاوئاهەنگیی زانکۆکان بەپێی شایستەبوونیان سەیری داواکارییەکانیان دەکرێت.
لە بڕگەی سێیەمی ڕێنمایی و مەرجەکانی خوێندنی باڵادا هاتووە، دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشی زانستی بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی وەرگرتن لە کۆلێژ و بەشەکانی کۆمەڵەی پزیشکی، ئەندازیاری و زانست دەتوانن تەنیا نمرەی وانە پەیوەندیدارەکان لە (فیزیا، کیمیا، بیرکاری، زیندەوەرزانی و زمانی ئینگلیزی) هەژمار بکەن.