تورکیا بە ناوهێنانی یەپەگە لە پرۆگرامی خوێندنی فەرەنسا نیگەران دەبێت
📝 クルド文書
حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە: ئەم پڕوپاگەندەیەی بۆ تیرۆر دەکرێت، ئەنجامی سیاسەتی فەرمی فەرەنسایە.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە: فەرەنسا هەوڵەکانمان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەکە و رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا بە داگیرکاری دەزانێت. ئەو شکستە قووڵەی لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتییەوە لە خەون و پلانی تیرۆریستانماندا کە دەیانویست دەوڵەتی تیرۆر دابمەزرێنن، هیچ بنەمایەک بۆ ئەو جۆرە تۆمەتانە ناهێڵنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رەخنە لە سیاسەتی فەرەنسا بەرامبەر پرسی کورد دەگرێت و دەڵێت: لە رابردووشدا چەندینجار ئاماژەمان بەو سیاسەتە هەڵەیەی فەرەنسا داوە کە پێداگرە لەوەی پاڵپشتی لەو رێکخراوە تیرۆرییە بکات و پەکەکە/یەپەگە لەگەڵ کوردی سووریا دەخاتە تای یەک تەرازووەوە.
[1] ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!