Kurdipedia.org
🏠 スタート
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧お問い合わせ
ℹ️について!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
もっと
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|について!|ライブラリ|📅
🔀 ランダムアイテム!
❓ ヘルプ
📏 利用規約
🔎 詳細検索
➕ 送信
🔧 ツール
🏁 言語
🔑 マイアカウント
✚ 新しいアイテム
📕 ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
👫 伝記
レイラ・ザーナ
📕 ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
📕 ライブラリ
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
📝 پارتی وەڵامێکی توندی پەکەکە دەداتەوە | グループ: クルド文書 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
✍️✍️ このアイテムを更新します!

پارتی وەڵامێکی توندی پەکەکە دەداتەوە
دەقی وەڵامەکەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ بەرپرسانی پەکەکەپەکەکە:
ماوەیەکە هاوسەرۆکانی کەجەکە و موراد قەرەیلان و دۆران کاڵکان، دەستیان کردووە بە بەخشینەوەی تۆمەت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و، داوای ئەوەش دەکەن کە پارتی وەڵامیان بداتەوە.. لێرەوە دەڵێین: بەو سیاسەتە چەوتەی هەتانە یارمەتی زەق و دیاری ئەو لایەنانە دەدەن کە دەیانەوێ دەستکەوتەکان لەناو ببەن، کۆیلایەتی لە هەموو دونیا باوی نەماوە لە ناو (پەکەکە)نەبێت، سیستەمی پەروەردەکردن و راهێنانتان خەڵکی ئازاد و دەنگ دلێر بەرهەم ناهێنێ، چونکە ناهێڵن ئاگایان لە رووداو و گۆڕانگاری و پێشکەوتنەکانی دونیا بێ، تەنیا فێری ئیتاعە و تەنفیزی ئەوامریان دەکەن، کێ لەناو ئێوەدا دەتوانێ بۆچوونی هەبێ و کێيش دەتوانێ لەگەڵ بۆچوونی پەکەکە نەبێ و، کام ئەندامەتان دەتوانێ لە ریزەکانی پەکەکە جیاببێتەوە؟ نەک هەر ئەوەندە تەنانەت سەرکردەکانی پەکەکەش خۆیان کردووەتە کۆیلەی هەندێ بۆچوون و پیرۆزیان کردووە، داوامانە سەرهەڵبڕن و چاو و مێشکتان بکەنەوە، جیهان گۆڕاوە لەو چاڵ و کون و ژێرزەمینە تاریکانە وەرنە دەرەوە، تێدەگەن کە چەندە لە ژینگەی خەڵکی کوردستاندا نامۆن.
زۆربەی حزبە کوردییەکان لە مەترسییەکان تێدەگەن و هەوڵدەدەن رێگای چارەسەری و پشتیوانی دەستەبەربکەن و رێگا بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی تەحەدیاتەکان زیانیان پێ نەگەیەنێ و زیان بە نەتەوە و نیشتیمانیش نەگات و هەگبەی بەرەنگاری پڕبێت، بۆیە مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان بەواقیع بینییەوە دەکەن نەک وەک (پەکەکە)، که بەهۆی سیاسەتی شاش و هەڵەکانیانەوه، تا ئێستاش خەڵکی کوردستان نازانێ چیان دەوێ و بۆچی کوڕ و کچی کورد بەکوشت دەدەن و بەردەوام بەپێچەوانەی شەپۆلەکان مەلە دەکەن؟ وەک مەوجێک لە نێو بازنەیەکی داخراو و خەرقی نێو نەخۆشی فکری لە مێدیاکان قسە دەکەن، کەچی بە زمانێکی جەهل و نەخوێندەوارانە هێرش دەکەن و، بە وشەکانیان و دابڕاویان لە تێگەیشتنی سەردەم، دەناسرێنەوە.
ئێستا نیە کە راگەیاندنەکانی پەکەکە شەڕ بەپارتی دەفرۆشن و خەریکی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و تۆمەت هەڵبەستنن، بەڵام کە کار گەیشتە دەستبردن بۆ مێژوو و سەروەریەکانی پارتیمان و شکۆ و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لەلایەن هاوسەرۆکان و سەرکردایەتی پەکەکەوە، بێگومان بێ وەڵام نابین و رووی راستەقینەتان دەردەخەین و پێتان دەڵێن: سەیری خۆتان کردووە لەکوێ هاتوون و ئێستاش لەکوێن و بۆچی دروست بوون و ئێستا خەریکی چین؟ سەیر خۆتان کردووە چۆن بوونەتە کەواسووری بەرلەشکر و دەستی ئەم و ئه و رادەکێشن بۆ تێکدان و ئاستەنگ دروستکردن بۆ ئایندە و دەستکەوتەکانی ئەو بەشانەی کوردستان کە بە دەریایەک خوێن و خەبات بەدەست هاتوون؟ کەی خەڵکی هەرێم لە کۆن و نوێدا داوای لە ئێوە کردووە یان پێشبینییان لێتان هەبووە بێن بۆ پاڵیشتیان؟ لەو کاتەوەی کە حزبەکەتان دروستبووە هەوڵدراوە مەدارتتان بکەن، کەچی لە بەرامبەردا وڵامتان لوتژەنین بووە لە ورد و درشتی ئەم وڵاتە و سەدەها گوندتان پێ چۆڵ کردوون! دوێنێ و پێرێ بوو لە دەڤەری سیدەکانسیدەکان بە پێشمەرگە ئازا و چاونەترسەکانی کوردستانتان دەگوت نابێ بێنە ئێرە، لاتان ئاساییە سەربازانی تورک بێن، بەڵام نابێ پێشمەرگەکانی کوردستان بێنە ئه و خاکەی کە هی خۆیانە، ئەوەیە وڵاتپارێزیەکەی پەکەکە!..
بەردەوام گەف و هەڕەشە و گوڕەشەکانتان بەلێدوانی زۆر گرنگ دەزانن، چونکە تەسەورێکتان بۆ خۆتان دروستکردوە (تەسەورێکی دوور لە راستی و بێ هیچ بنەمایەکی لۆژیکی) کە ناسنامەی کوردایەتی و نیشتمان پەروەری لە گیرفانی ئێوە دایە! ناسنامەی دڵسۆزی و تێکۆشانیش لە گیرفانی ئێوە دایە و پارادایمی ئێوە پیرۆزە هی خەڵکی تر نەخێر!... جا ئێستا باش گوێ رادێرن (هەرچەند لەلای سەرکردەکانی پەکەکە تەنیا ناردن_ارسال هەیە و وەرگرتن نییە)، کوردی ئەم هەرێمە لەسەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق دوو ساڵ مقاوەمەی کرد و سلێمانیسلێمانی و کەرکوککەرکوک و هەولێرهەولێر و مووسڵ نەبوونە بەشێک لەو دەوڵەتە و دوای ئەوەش کە بەزۆرداری و بەبێ ئیڕادەی خەڵکی کوردستان ئەم بەشەی کوردستان لکێندرا بە عێراقەوە، مەرجی پاراستنی مافەکانی کوردی تێدا ئیجبار کرا، ساڵی 1930 کە بڕیاربوو عێراق سەربەخۆیی وەرگرێت مەرجی بۆ دانرا کە مافی کورد تێیدا پارێزراو بێ، ساڵی 1958 کە رژێم لە پادشایی گۆڕا بۆ سیستمی کۆماری، لە دەستووری ئەوکاتی عێراقدا چەسپا کە عەرەب و کورد شەریکن لەم وڵاتەدا. هەروەها ساڵی 1970 لە رێکەوتنی یانزەی ئاداردا ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان ئیقرارکرا و، ساڵی 1992 پەرلەمانی کوردستان بڕیاری فیدراڵی دەرکرد و، ساڵی 2003 کە رژێمی بەعس روخا لە دەستوری نوێی عێراقدا مافی کوردان لە عێراق تۆمارکرا، ئەمانە هەمووی بەرهەمی خوێن و قوربانی و بەرخودان و شۆڕشەکان و گیانفیدایی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ محمودی مەلیکی کوردستان و، شۆڕشەکانی بارزان و شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان بوون و، لەکاتێکدابوون کە هێشتا پەکەکە لە دایک نەببوو یا زۆر ساوا بوو، ئێوە چی دەزانن لە مێژووی نەتەوەکەمان؟
پێناسەی نیشتمانپەروەری بۆ ئێمه مەکەن! نیشتمانپەروەرەکان ئەوانە بوون کە بە خەنجەر هێرشی سەر دەبابەیەکی دوژمنیان دەکرد، ئەوانەبوون کە قاچی خۆیان بە سەنگەرەکانی بەرگرییەوە دەبەستەوە تا شەهیدبوون شەریان دەکرد، ئه و قارەمانانەبوون کە بە ساچمەزەن و تاپڕ و هەندێ جاریش بە دەستی بەتاڵ رووبەڕووی دوژمن دەوەستانەوە، نیشتمانپەروەرەکان ئەو کوردانە بوون کە لە بیابانەکانی باشووری عێراق دەست و پێیان زنجیرکرابوو و ئامادە نەبوون داوای لێبوردن لە داگیرکا ر بکەن، ئەوانە بوون کە لە زیندانە تاریک و بێ ئامانەکانی نگرە سەلمان و قصرولنهایە گیرکرابوون، ئەوانە نیشتیمانپەروەربوون کە ئەنفال و کیمیاباران و کوشتاری بەکۆمەڵ نەیترساندن، ئەوانە نیشتیمانپەروەربوون کە زەعیم صدیق لە ساڵێ 1963 لە پارکی ئازادیی ئێستادا و لە ناوچەقی شاری سلێمانی زیندەبەچاڵیکردن.. ئێوە لەکوێ بوون؟
باسی دڵسۆزی دەکەن؟! دڵسۆزانی ئێمە ئەوانە بوون قوت و خواردنی ماڵ و منداڵیان پێشکەشی پێشمەرگە دەکرد، ئەو دڵسۆزانە بوون کە بەرۆژ کرێکارییان دەکرد و بەشەویش نەیاندەهێشت دوژمن ساتێک پشوو بدات، ئەوانە دڵسۆز بوون کە زەبروزەنگی حکوومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق و تانک و تۆپیان نەیترساندن، ئەوانە دڵسۆز و کوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوون کە سەربەرزانە وتیان ئێمە پێشمەرگەین هەتا ماوین لە ژین، خوایە وەتەن ئاواکەی و ئەی رەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبانیان کردە وێردی سەر زمانیان، لەوکاتانە پەکەکە لە کوێ بوو؟ کۆڵنەدان و چۆکدانەدان و خۆنەچەماندن و سەندنی ماف، تێکۆشانی ئەم خەڵکە بووە، ئەم هەرێمە پارادایمی خۆی پەیڕەو کراو دەکا و دەسکەوتیشی بۆ نەتەوە و نیشتمان هەبووە، با پارادایمی ئێوە بۆ خۆتان بێ..
داوای وەڵام دەکەن! وەڵامی چیتان بدەنەوە کە بوونە هۆکاری سەرئێشە بۆ هەموو کوردستان، لە هەر بەشێکی کوردستان ئاسۆیەک پەیدابێ خۆتانی تێهەڵدەقورتێنن و هەوڵی تێکدانی دەدەن! ناشێ چاوەڕێبن پێتان بڵێین لەگەڵ ئەو سیاسەتە چەوت و نالۆژیکیەی ئێوەداین، بیرتان دێنینەوە کە سەرکردایەتی و خەڵکی هەرێمی کوردستان لە هیچ کەس و لایەنێکی قبووڵ ناکەن بەرە و ئاڕاستەیەکی نادیار و ئایندەیەکی ناڕۆشن ببردرێن، ئێوە تێرنەبوون ئەوەندەی بوختان و چەواشەکاری بە خەڵکی کوردستان بکەن.
ئێوە دەتانەوێ پاساو بۆ شکستە سیاسی و عەسکەری و دیپلۆماسیەکانتان بدۆزنەوە، ویژدان لای سەرکردایەتی پەکەکە باری کردووە و خەریکە خۆتان دەکەنە وانەبێژی ئەخلاق! با ئێمە پێتان بڵێن بێ ئەخلاقی چیە: دروستکردنی کێشە و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی بەری رەنجی دەیان ساڵەی تێکۆشانی هەرێمی کوردستان بێ ئەخلاقییە، بێ ئەخلاقی ئەوەیە ماڵوموڵکی خەڵکتان داگیرکروە و سەدان گوندتان وێرانکردوە، بێ ئەخلاقی ئەوەیە بڵێی با سەربازانی تورک بێن بەڵام نابێ پێشمەرگە بێنە ئه و دەڤەرە! هەڵخەڵەتاندنی منداڵی کوڕ و کچی ئەم وڵاتە و بەکوشتدانیان بۆ پاراستنی سنووری دەوڵەتان بێ ئەخلاقیە... دەڵێن چەک دانانێین، پێمان ناڵێن لە هەرێمێکی ئازادکراودا چەکتان بۆ چییە و لەگەڵ کێ شەڕ دەکەن؟ یاخود تەنیا بۆ راکێشانی دەستی سوپای تورکیایە بە بیانوی ئەوەی ئێوە شەڕکەرن.. پێمان ناڵێن ڤێتنامەکەتان چی لێ هات؟ چەک دادەنێن یا داینانێن پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە رێگانیشاندانتانە بۆ ئەوەی بچنەوە سەر موڵک و ماڵیی خۆتان و ئەو شوێنەی بۆی دروست بوون و لێوەی هاتوون.
ئێوە کە دەڵێن تورک هاتووە و شەڕ دەکات بۆ قڕکردنی کوردان، بۆیە لە هەفتەنین و زاپ و خواکوڕک بەرخودان دەکەین! ئەی لەخۆتان نەپرسیووە یا خەڵکی باکوور و باشوور لە ئێوە ناپرسن باشە بۆ تا پەکەکە هەڵنەهات و مەیدانی خۆی چۆڵنەکرد و راینەکردە هەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا بۆ بستێک نەهاتبووە نێو خاکی هەرێمەوە؟ لە راستیدا ئێوە پاساوەکەن و ئێوە دەست کێشەکەن بەڵکو هەر بۆ ئەوە لێرەن تا تورک بێتە هەرێم، خۆ مێژوو شەرم لەکەس ناکات و چەندین کەستان لەناودا ئاشکرابوون کە کار بۆ میتی تورکی دەکەن، بۆیە لە پەنای تۆمەتی کارکردن بۆ میتی تورکی بوختان بۆکەس هەڵمەبەستن، ئاشکرایە کارکردن بۆ میتی تورکی لەبەر پەکەکە بەرکەس ناکەوێ، فەرموون ئەوە لێدان و سوتاندنی شوێن و ئۆتۆمبیلەکانتان، ئایا پارتی و یەکێتی یا حزبەکانی دیکە لەناو ئێوەدان و خەبەر دەدەنە فڕۆکەکانی تورکیا یان هەر بۆخۆتانن و لە پاڵ ئەوەشدا هاووڵاتیانی مەدەنی هەرێمی کوردستان دەکەنە قوربانی و رەز و باخەکانیان دەسوتێنن. هەموو کەس باسی کوردایەتی بکات ئێوە نا، چونکە باشمان لە یادە کە باسی چارەنووس و سەربەخۆیی کرا دۆڕان کاڵکانتان چەندە توڕە بوو و چەندین وتاریشتان لەسەر پاراستنی سنووری ئەو وڵاتانە نووسی و گوتتان ئێمە کێشەمان لەگەڵ بارزانی ئەوەیە داوای سەربەخۆیی دەکات، گوتتان نابێ دەوڵەتی کوردی دروست ببێ...
خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان سۆز و تێگەیشتنێکی زۆر بۆ بارودۆخی پارچەکانی دیکەی کوردستان هەیە، ئێوە ئەوەتان قۆستووەتەوە و لە هەموو روێکەوە سنوورەکان دەبەزێنن، چونکە لە راستیدا خاوەن ئامانجێکی رون نین بۆ قەزیەی کورد و کوردستان، بۆیە نەک هەر سنوور بەزاندن بەڵکو رەفتاری دیکەشتان لێدەوەشێتەوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی و لایەنێکی خودان قەزیەی رەوا و، هەر بۆ ئەوەش هاتوون.
خاتوو بەسێ هۆزاتی هاوسەرۆکتان، لە لایەک دەڵێ پارتی دەستی لەگەڵ تورک تێکەڵاو کردووە بۆ قڕکردن و، پارتی ئەخلاقی نییە و، پارتی ویژدانی نییە و...هتد! هەرخۆشی لەلایەکی دیکەدا دەڵێ پێویستە پارتی بە دەوڵەتی تورک بڵێت: کە دەبێت بە رێگای دیموکراتی کێشەکان لەگەڵ کورد چارەسەر بکات و، مافی گەلی کورد لە باکووری کوردستان بدەن..! پێتان دەڵێین ئه و پارتیەی کە ئێوە به و زمانە نزمەتان تۆمەتی بۆ هەڵدەبەستن، زۆر هەوڵیدا و دەوڵەتی تورکیش نەرم بوو و باسی چارەسەری ئاشتیانەشکرا و لە دڵی ئامەدئامەدەوە گوترا کێشەیەک هەیە بەناوی کێشەی کورد و دەبێ چارەسەر بکرێ، تا گەیشتە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ ئینجا گفتوگۆی راستەوخۆ و دواتر قسەکردن لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان لە ئیمڕاڵی و تا گفتوگۆکانی ئەوروپاش چوو، دروست لەوکاتەدا پەکەکە غرورگرتی و بێ ئاگابوو لەوەی پێشڤەچوونەکان بەرهەمی فشار و رێزی هەوڵەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی و رەحمەتی مام جەلالمام جەلالن نەک هەڵە بەردەوامەکانی پەکەکە.. ئێوە بە سیاسەتی چەوت و چالاکیە نا مرۆڤانە و نا دیموکراسییەکان و نەبوونی هیچ روئیایەک واتانکردوە وڵاتانی دونیا زیاتر گویێ لە قسەکانی خەڵکی وەکو باخچەلی بگرن، کە ئەمەش بەرهەمی هەڵەکانی خۆتانە، سەبارەت بە ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەش چ بڕیارێک دەدەن ئەوان خۆیان لێی بەرپرسن..
لەبارەی شنگالشنگالیشەوە جارێکی دیکە بیرتان دێنینەوە کە شنگال بەشێکی دانەبڕاوی خاکی کوردستانە و لە هەموو ئه و گفتوگۆیانەی کە لەگەڵ حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق کراوە هەردەم سووربووین لەسەر ئەم پرەنسیپە و بەردەوامیش دەبین، کەچی ئێوە تازە بەتازە لە کوردستانی دادەبڕن، ئاخر ئەوە چ لۆژیکێکە کە ئێمەی خەڵکی شنگال شەرعیەتمان نییە، بەڵام ئەوانی لە شوێنی دیکە هەڵاتوو و پەنابەر شەرعیەتیان هەیە! ئەمە لە کوردەواریدا پێی دەڵێن رووی دەوێ ئەمما رووی قایم.. هەموو ئەو ناوانەی دروستتان کرد شەرعیەتیان نییە نەک ئەوان بەڵکو ئێوەش شەرعیەتتان لە هەرێمی کوردستان نییە بۆ دەستوەردان لە کاری ئیداری و حوکمڕانی و سەربازیی، تەنیا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە نەبێت، جا چ کەسی دیکە وا دەڵێت یا وای گوتووە لە مسداقیەتی ئەم بابەتە ناگۆڕێ.
لە کۆتایی دا دەڵێین: تکایە ئەگەر قسەتان کرد ئەوەندە درێژەی مەدەنێ یا بەکوردیەکەی درێژ دادڕی مەکەن تا ئێمەش ناچار نەبین ئەوەندە وەڵامتان بدەینەوە کە ئیدی پێڕانەگەن چۆن ماسکی سەر رووخسارتان ببەستنەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبێکی جەماوەری خاوەن قەزییە لە ناوچەکەدا، روئیا و پەیامی خۆی لە چوارچێوەی سیاسەتێکی لۆژیکانە لەسەر قەزیەی کورد لە بەرگێکی شەرعی و یاساییدا پێشخستووە و پێشی دەخات، ئێوەش خەریکی خۆتان بن و دەست لەم چیرۆکە بەتاڵانە هەڵگرن، چونکە ئەم شانۆیەی کە ئێوە دەیگێڕن دەمێکە بینەری لە نێو کوردان نەماوە، پێویستە خۆتان بگۆڕن و بەخەبەر بێنەوە.
بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
6ی ئەیلولی 2020[1]

⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 ソース
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 06-09-2020
🖇 リンクされたアイテム: 2
☂️ パーティー&団体
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 日程&イベント
1.👁️06-09-2020
📂[ もっと...]

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ: 📝 クルド文書
📅 Publication date: 06-09-2020
📄 Document style: 📠
📄 ドキュメントの種類: ⊶ 元の言語
🏟 パーティー: K. D. P.
🗺 プロヴァンス: ⬇️ 南クルディスタン

⁉️ Technical Metadata
©️ この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
✨ アイテムの品質: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
99%
✔️
は、 (Roj Hejar) Sep 8 2020 7:05PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Sep 8 2020 8:59PM
✍️ 最近の(Roj Hejar)によって更新この商品: Sep 8 2020 7:05PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 このアイテムは100表示された回数

📚 ライブラリ
  🕮 もっと...


📅 出来事の年表
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 寄付
👫 Kurdipediaメンバー
💬 あなたのフィードバック
⭐ ユーザーコレクション
📊 統計 記事 378,978
画像 60,807
書籍 11,364
関連ファイル 46,560
📼 Video 180
🗄 ソース 15,732
📌 Actual
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
アマンジ・シャクリー
福音館書店
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反クルド人・キャンペーンが大々的に展開され、1994年に投獄された。分離主義テロリストとして死刑を求刑されるが、欧州諸国の圧力で禁固15年の判決に。そして2004年6月、欧州人権法廷による裁判のやり直しを命ずる裁定に基づき、ようやく釈放され、再審理が始まっています。
 一方、レイラは、獄中にある間、サハロフ賞をはじめとするさまざまな国際平和賞を受賞しています(ローザ賞、アーヘン・アールタナティヴ賞、ラフト人権賞、ブルーノ・クライスキー賞ほか)。ノーベル平和賞にノミネートされたこともあります。
 レイラ・ザーナはテロリストなのか、それとも民主化の旗手なのか。レイラ・ザーナは何を主張しているのか。
レイラ・ザーナ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社/メーカー: 新泉社
発売日: 2003/03/15
メディア: 単行本
購入: 1人 クリック: 4回
この商品を含むブログ (4件) を見る
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社-メーカー: 新泉社
発売日: 2008-12-25
メディア: 単行本
クリック: 7回
この商品を含むブログ (1件) を見る
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| ページ生成時間:0,094 秒(秒) !
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574