رەفیقی وێنەگر - چاوی سلێمانی
رەفیقی وێنەگر ناوی تەواوی (رەفیق مەحمود محەمەد)ە لە ساڵی 1932 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری
سلێمانیسلێمانی لە دایکبووە و لە ئامێزی خێزانێکی خوێندەوار و نیشتمانپەروەردا پەروەردە بوو. هەر لە منداڵییەوە بەهۆی مەحموود ئەفەندی رەسامی باوکییەوە، بە کامێرا و فۆتۆ ئاشنا بوو، چونکە باوکی بە فۆتۆگرافەرە پێشەنگ و دێرینەکانی شاری سلێمانی دادەنرێ، ئەو دوای جەنگی یەکەمی گێتی، بەخۆی کامێراکەیەوە لەناو سوپای عوسمانییەوە بۆ شاری سلێمانی گەڕایەوەم و کاری فۆتۆگرافەری کردە خولیا و سەرچاوەی بژێویی ژیانی، بەوەش ئەو پیشەیە لای رەفیقی کوڕی خۆشەویست دەبێت و درێژەی پێدەدات.
بەهۆی ئەوەی
محەمەد قودسیمحەمەد قودسی برای لەگەڵ سێ ئەفسەری دیکەدا بەشداری کۆماری کوردستان لە
مەهابادمەهاباد دەکەن و دوای روخانی کۆمار دەگەڕێنەوە عێراق، لە 19ی حوزیرانی 1947 لەلایەن رژێمی پاشایەتییەوە لەسێدارە دەدرێن و دواتریش خانەوادەکەی نەفی دەکرێن بۆ شارەکانی
هەولێرهەولێر و کۆیە و
رواندزرواندز، ئیدی رەفیق دەرفەتی خوێندنی لەدەست دەچێ و خۆی بۆ کاری فۆتۆگرافەری تەرخان دەکات.
رەفیقی وێنەگر، ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی و لە نزیک سەرا ستۆدیۆیەکی بەناوی خۆیەوە داناوە و بە کاری فۆتۆگرافییەوە سەرقاڵ دەبێت، ئەرشیفی وێنەیی باوکی دەوڵەمەندتر دەکات.
ساڵی 1962 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیش بایەخ بەهونەری وێنەگرتن دەدات و چەندین وێنە و ڤیدیۆی جوان و ناوازەی ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشدا دەگرێت. دوای پێشمەرگایەتی و هاتنەوەی بۆ ناوشای سلێمانی لەسەر کاری فۆتۆگرافەری بەردەوام دەبێ و زۆربەی تەمەنی خۆی بەو کارە پیرۆزە دەبەخشێت.
رەفیقی وێنەگر نزیکەی نیو ملیۆن وێنەی جیاجیای سەرانسەری کوردستان هەیە و نزیکەی 34 هەزار جامی وێنەی نەشۆراوەی هەیە.
[1]
رۆژی
08-09-202008-09-2020 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.