تاوگۆزی ناوی هۆزێکی کوردە، یەکێکیشە لە هۆزانەی کە پێش هۆزی جاف دروستبووە، لە هەردوو کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور. ناوچەکەیان کە پێی دەوترێت ناوچەی تاوگۆزی دەکەوێتە سەر سنووری هەردوو ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، لە ڕۆهەڵات دەکەوێتە بەر هەردوو شارستانی #جوانڕۆ# بەخشی کڵاش - شەروێنە، و سەلاسی باوەجانی بەخشی ناوەندیی تازاوە لە پارێزگای #کرماشان#، دراوسێیە لەگەڵ هۆزەکانی باوەجانی، قوبادی، ئیمامی، کڵاشی و گوندی مزران. هەرچی لە باشووریشە ناوچەکەیان دەکەوێتە سنووری شارەدێی بەمۆ لە پارێزگای #هەڵەبجە# و شارۆچکەی #دەربەندیخان#ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی# و شارەدێی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ هۆزەکانی شەمێرانی، باوایی، شەرەفبەیانی، نەورۆڵی، هارونی و گڵێجاڵی هاوسنوورن. شاعیری بەناوبانگی کورد، مەولەوی لەم هۆزەیە، و گۆڕەکەی لە گوندی سەرشاتەی سەرووە لە ناوچەکەیان لە باشووری کوردستان.
ئەگەرچی گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی بە شێوەیەکی بەرچاو ئاوەدانن و تاوگۆزییەکان زۆرێکیان گوندنشینن، بەڵام ژمارەیەکی زۆریشیان بە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا بڵاون و نیشتەجێن. لە ڕۆژهەڵات زۆربەی تاوگۆزییەکانی دانیشتووی شارەکانی: کرماشان، جوانڕۆ و تازاوەی سەلاس، لە باشووریش لە شارەکانی: هەڵەبجە، سلێمانی، دەربەندیخان، سیروان، هەڵەبجەی تازە و لە #هەولێر#یش: بنەسڵاوە، کە#سنە#زان و #کەلار#، بەڵام بە شێوەیەکی فراوان لە زەڕایەن کە زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە تاوگۆزین.
لەمەڕ جوگرافیای سروشتییەوە دەوڵەمەندە و خاوەنی سەرجەم ڕەگەزەگانی جوگرافیایە وەک چیا، زنجیرەچیا، گرد، چەم و دۆڵ، دەشت، کانی و دەریاچە، ڕووبار، دورگە و ڕووەک و گژوگیای سروشتی، چیای بێزەل و سورمەر و زنجیرەچیاکانی زەواڵی و خۆشک و بەمۆ بەسنوری ڕۆژهەڵاتی دەڤەرەکەدا و هتد.. و لوتکەچیاکانی سورمەر و دووبرا دەکەونە ئەم ناوچەیەوە. ڕووبارەکانی زمکان، کاسمان و سیروان بە ناوچەی تاوگۆزیدا تێپەڕ دەبن و هەر لە ناوچەی تاوگۆزیدا یەک دەگرن لە[دورگەی ملەهاڵە] کەپێشتر پێی وتراوە (شەتەکە) کەناوی هەردوو گوندی سەرشاتەکان لەو ناوەوە وەرگیراوە بۆ پێکهێنانی دەریاچەی دەربەندیخان. هەروەها خاوەنی چەندین هاوینەهەوارە وەک: هاوینەهەواری پوینە، هووکانی و تاریکە، لە ڕۆژهەڵات، لە باشووری: بێمارۆک، پشتقەڵا و.. هتد. لەڕوی ئابوریشە دەڤەرێکی باشە بۆ لەوەڕداری و بەخێوکردنی ئاژەڵ و کشتوکاڵ کردن و بەدەست هێنانی بەرهەمە خۆڕسکە وەرزیەکانی ساڵ جگە لە بەرهەمی بنێشت و ڕاوەماسی و زۆری تر. وە [مەرزی پشتە] حاڵی حازر لە هەوڵی ئەوەدان بکرێت بە نێو دەوڵەتی دەکەوێتە ئەم سنورەوە. لەڕوی نیشتمانپەروەری و گیانفیدای نیشتمان خاوەنی سەدان شەهیدە بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد لە ژێر دەستەیی و ستەمی وڵاتە دراوسێکانی[1]