دەقی پەیامی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی سنجاری:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری ناسراوی گەلەکەمان و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (عەلی سنجاری)یمان بیست. خوالێخۆشبوو عەلی سنجاری بە درێژایی تەمەنی خەباتی سیاسیی خۆی لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و قۆناغی دوای ڕاپەڕیندا پێشمەرگە و کەسایەتیەکی خاوەن هەڵوێست و وەفادار بە ڕێبازی پارتی و کوردایەتی بوو. هەمیشە لە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و جەماوەریدا ئەرکەکانی دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە بە جێ گەیاندووە و، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی تێکۆشەری عەلی سنجاری و تەواوی دۆست و هەڤاڵانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
6ی ئەیلوولی 2020
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,429