ئەلبوومێکی نوێی گۆرانیی بەناوی بیریا تە دکم بە سپۆنسەری #تۆڕی میدیایی ڕووداو# بڵاوکردەوە.
ئەلبوومەکە لە 10 تراکی گۆرانی پێکهاتووە و گۆرانییەکان لە ئاوازی #گارا سازکار# خۆیەتی و بەشێکی زۆری تێکستی گۆرانییەکانیشی نووسیوە.
یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەو ئەلبوومە بەناوی عەشرەت هاوارەیە کە لە نووسینی پیرەمێرد شاعیری کوردە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە.
سازکار لەبارەی ئەم بەرهەمە ڕاگەیاند بەرهەمی عەشرەت هاوارە، گۆرانییەکە بۆ یادکردنەوەی ڕووداوێکی گرنگە لە مێژووی خەباتی سیاسی کوردستاندا، ئەویش پەڕینەوەی مەلا مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی بوو لە ڕووباری ئاراس لە 18ی حوزیرانی 1947 و بەڕێکەوتنیان بۆ یەکێتیی سۆڤێتی پێشوو.
ئەو هونەرمەندە جگە لەو گۆرانییە، گۆرانییەکی دیکە بەناوی جانا منی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بۆ هەوادارانی بڵاوکردووەتەوە کە لە تێکستی جگەرخوین و بەشێکی دیکەیش لەلایەن چەلەبی حاجۆ نووسراوە.
سازکار لەبارەی گۆرانی جانا منی ڕایگەیاند، لە 1985 لەسەر کاسێت تۆماریکردووە و لەسەر داخوازی هەوادارانی بە میوزیکێکی نوێ دووبارەی کردووەتەوە. تانجۆ دۆمان کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپی عەشرەت هاوارە و جانا منی کردووە و لە دانیمارک وێنەگیراون.[1]