کورتە فیلمی مژار کە باس لە کێشەی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر دەکات لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی تەواوبووە.
بڕیاروایە کورتە فیلمەکە بەشداریی فیستیڤاڵی پێبکرێت و پاشان بڵاوبکرێتەوە.
فیلمەکە هەشت خولەک و 22 چرکەیە و #عەبدولڕەحمان سەفین# دەرهێنەریەتی و لەگەڵ کەیوان بێستووندا پێکەوە نووسیویانە.
پێنج ئەکتەر لە فیلمەکەدا بەشدارن و لە جۆری بێدەنگە و Meteor Production بەرهەمی هێناوە.[1]