🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
ناونیشانی پەرتووک: فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
ڵێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانی و دیرۆکییە لەناوی منداڵان
نووسەرو لێکۆڵەر: عەباس سلێمان سمایل
📕 فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
📕 لەوەتەی هەم پێشمەرگەم بیرەوەریەکانی مامە غەفە
ناونیشانی پەرتووک: لەوەتەی هەم پێشمەرگەم بیرەوەریەکانی مامە غەفە
📕 لەوەتەی هەم پێشمەرگەم بیرەوەریەکانی مامە غەفە
📕 نەتەوەیەک بەبێ دەوڵەت کوردەکان لەسەرهەڵدانی ئیسلامەوە بۆ کازیوەی ناسیۆنالیزم
ناونیشانی پەرتووک: نەتەوەیەک بەبێ دەوڵەت کوردەکان لەسەرهەڵدانی
نووسەر: مایکڵ ئیپێڵ
وەرگێڕان: بادینان محەمەد
📕 نەتەوەیەک بەبێ دەوڵەت کوردەکان لەسەرهەڵدانی ئیسلامەوە بۆ کازیوەی ناسیۆنالیزم
📕 نیشتمانی فەلسەفە گەشتێک لەگەڵ پرۆفیسۆر حەمید عەزیز
ناونیشانی پەرتووک: نیشتمانی فەلسەفە گەشتێک لەگەڵ پرۆفیسۆر حەمید عەزیز
نووسەر: هەرێم عوسمان
📕 نیشتمانی فەلسەفە گەشتێک لەگەڵ پرۆفیسۆر حەمید عەزیز
📕 دمدم و حەماسەی خانی لەپزێرین
ناونیشانی پەرتووک: دمدم و حەماسەی خانی لەپزێرین
لێکدانەوەو هەڵسەنگاندنی چەند دەقێکی بەیتی دمدم بە شێوەزاری کرمانجی و موکریانی
لێکۆڵینەوەو ئامادەکردنی: عەبدولحەمید حوسەینی(سەپان)
📕 دمدم و حەماسەی خانی لەپزێرین
📕 دیوانی فانی 2
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی فانی
ژیان و شیعرو نیشتیمان
بەرگی یەکەم و دووەم
کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوە: کەمال میراودەلی
📕 دیوانی فانی 2
📕 دەستووری هەرێمی کوردستانی عێراق خوێندنەوەیەکی ئەکادیمیانەی بابەتی
نووسین: د.ڕەئوف عوسمان
[1]
📕 دەستووری هەرێمی کوردستانی عێراق خوێندنەوەیەکی ئەکادیمیانەی بابەتی
📷 وێنەیەکی زۆر دەگمەن ساڵی 1899ی زایینی تێکۆشەری قارەمان برایم خەلیل باران
وێنەیەکی زۆر دەگمەن و مێژوویی کورد، ساڵی 1899ی زایینی، تێکۆشەری قارەمان برایم خەلیل باران و دەستەیەک له هاوڕێیانی لە باکووری کوردستان[1]
📷 وێنەیەکی زۆر دەگمەن ساڵی 1899ی زایینی تێکۆشەری قارەمان برایم خەلیل باران
📕 ڕاپۆرتی کارگێڕیی دەڤەری کەرکووک: ماوەی نێوان 1ی کانوونی دووەم تا 31ی کانوونی یەکەمی 1919
ڕاپۆرتی کارگێڕیی دەڤەری کەرکووک: ماوەی نێوان 1ی کانوونی دووەم تا 31ی کانوونی یەکەمی 1919.
نووسەر : سەربەست کەرکووکی.
دەزگای چاپ : بنکەی ژین.
چاپی یەکەم : 2009
ژمارەی لاپەڕەکان : 180
📕 ڕاپۆرتی کارگێڕیی دەڤەری کەرکووک: ماوەی نێوان 1ی کانوونی دووەم تا 31ی کانوونی یەکەمی 1919
📷 دەربەندی بازیان ڕێگای نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
وێنەیەکی دەگمەن و کەمبینراوی دەربەندی بازیان ڕێگای نێوان کەرکوک و سلێمانی.
ساڵی 1919ز[1]
📷 دەربەندی بازیان ڕێگای نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
📷 وێنەیەکی مێژوویی ساڵی 1927 دوای داگیرکردنی پێنجوێن لەلایەن بەریتانیا
وێنەیەکی مێژوویی ساڵی 1927 دوای داگیرکردنی پێنجوێن لەلایەن حکومەتی داگیرکەری بەریتانیا و حکومەتی داگیرکەری عێراق. وێنەکە لەکاتی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هەردولا بوو. بۆ کورد، ئەو ڕێککەوتنە ناچاری بوو.
📷 وێنەیەکی مێژوویی ساڵی 1927 دوای داگیرکردنی پێنجوێن لەلایەن بەریتانیا
📷 قەلاو ناو بازاری شاری هەولێر ساڵی 2004
قەلاو ناو بازاری شاری هەولێر ساڵی 2004
📷 قەلاو ناو بازاری شاری هەولێر ساڵی 2004
📕 ئازادی بیروڕا
ئازادی رادەربڕین ئەوپرسەی کە بەترسەوە لەسەری دەدوێین!
ئاوارەکەریم[1]
سلێمانی - 2019
📕 ئازادی بیروڕا
📕 چەردەیەک لە مێژووی هۆزی گەڵاڵی - بەرگی 1
هیوا مەلا حەسەن[1]
2017
📕 چەردەیەک لە مێژووی هۆزی گەڵاڵی - بەرگی 1
📖 ئۆتیزم و وێنەکێشان
کتێبی (ئۆتیزم و وێنەکێشان) بابەتی ئەم کتێبە دەروونناسییە، هاوکات هونەرییشە، چونکە لە ڕێگەی هونەری وێنەکێشانەوە ڕێنمایی کەسانێک دەکات کە دووچاری نەخۆشی ئۆتیزم بوون، نووسەری ئەم کتێبە، پسپۆڕێکی تایبەت و
📖 ئۆتیزم و وێنەکێشان
📖 ڕۆمان؛ ژانری تەکنیکە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان 2
بەرگی دووەمی کتێبی (ڕۆمان ژانری تەکینیە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان) لە چەند بەشێکی سەرەکی و هەندێک ناونیشانی لاوەکی پێکهاتووە کە بریتییە لە: (ڕۆمان و داڕشتنی کرەکتەر، کارەکتەر پێگە و ناو، کارەکتە
📖 ڕۆمان؛ ژانری تەکنیکە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان 2
📕 ڕۆمان؛ ژانری تەکنیکە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان 2
کتێبی (ڕۆمان ژانری تەکنیکە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان) بەرگی دووەمی یەکێک لە کتێبە باش و پڕ لە زانیارییەکانی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد (عەلی عوسمان یاقووب)ە و لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پە
📕 ڕۆمان؛ ژانری تەکنیکە جوانەکان و ڕەگەزە فرەڕەهەندەکان 2
📖 حەمبال پیشەی پیاوی مەرد
حەمبال پیشەی پیاوی مەرد.

سێ چوار جۆرە حەمبالی هەبوو لەهەولێر..

حەمباڵی زەمبیل :
حەمباڵی بەپشت باریان هەلدەگرت.
حەمباڵی عارەبانە :
حەمباڵی بە کەرو ووڵاخ.

حەمباڵ ئەومرۆڤە بوو نانێکی حەڵ
📖 حەمبال پیشەی پیاوی مەرد
👫 شەریف ئاغای گیژ
شەریف ئاغا کوری یاسین ئاغای گیژ
سەرۆک هۆزی گیژە لە باشوری کوردستان ناوچەی بادینان لە عشائر السبعة
شەریف ئاغای گیژ لەدیکبووی 1830 لە گوندی روڤی لە ناوچەی بادینان لە عشائر السبعة لەدیکبووە و دەبێتە س
👫 شەریف ئاغای گیژ
📝 چیای نەوشیروان مستەفا وەک چارەسەر: خورافەتێکی سیاسیی نوێ
چیای نەوشیروان مستەفا وەک چارەسەر: خورافەتێکی سیاسیی نوێ

سێ گروپ بە پلەی سەرەکی دەستیان هەبو لەئاشبەتاڵەکەی گۆڕان:
گروپی یەکەم: کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا.
گروپی دوەم: ئەو کۆمەڵە بەناو گەنجەبون،
📝 چیای نەوشیروان مستەفا وەک چارەسەر: خورافەتێکی سیاسیی نوێ
👫 کەسایەتییەکان
جەمیل سائیب
👫 کەسایەتییەکان
مەلای گەورەی کۆیە
👫 کەسایەتییەکان
زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زە...
👫 کەسایەتییەکان
ئەسعەد عەلی نەبی ئەحمەد - ف...
👫 کەسایەتییەکان
عەلی ئاشق - عەلی عاشق
📖 زارا محەمەدی.. نموونەی تواندنەوەی زمانی کوردی لە ئێراندا | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

زارا محەمەدی.. نموونەی تواندنەوەی زمانی کوردی لە ئێراندا
نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر، زارا محەمەدیزارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بە 10 ساڵ بەندکردن سزادرا، کە بە بڕوای شرۆڤەکاران ئەمە رەنگە نموونەیەکی بچووکی سیاسەتی بێت ئێران کە لە دژی نەتەوە جیاوازەکان بەکاریدەهێنێت.
لای زۆر کەس، رووداوەکەی زارا، وەک هەر رووداوێکی دیکە تێپەڕی، بەڵام لە پشت ئەم رووداوەوە، هەڵمەت و کارکردنێکی پلان بۆ داڕێژراو، بەخشکەیی کاردەکات بۆ سڕینەوەی زمانی کوردی لە ئێراندا.
ماڵپەری ئۆپن دیموکراسی راپۆرتێکی لە ئامادەکردنی حەیدەر خەزری، مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی سەنتراڵی فلۆریدا بڵاوکردەوە، کە تێیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەو جوداکاری و چەوساندنەوەیەی کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکان، لە نێو ئێراندا رووبەڕووی دەبنەوە. ئەو تیشکی خستووەتە سەر کوردی ئێران و باس لەوە دەکات، چۆن سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو، کار بۆ کوشتنی لەسەرخۆی زمانی کوردی دەکەن. ئەو دەڵێت ئەوەی لە پشت پەردەوە روودەدات، بە تووندترین شێوە سزادانی ئەوانەیە کە زمانی کوردی فێردەکەن یان فێردەبن.
یەکێک لەوانەی ئەو جۆرە سزایانەیان بەسەردا سەپێنرا، زارا محەمەدی بوو، دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە 14ی تەمووزدا، زارای بە دە ساڵ بەندکردن سزادا، زارا یەکەمجار لە شاری سنەسنەی شوێنی لەدایکبوونی لە 23-05- 2019 دەستگیرکرا.
دێوەزمەی لێکۆڵینەوەکان:
بەپێی راپۆرتەکە، زارا بەر لە دەستگیرکردنی، چەندینجار بانگهێشتی لێکۆڵینەوە کراوە، لەلایەن دەزگای هەواڵگریی سەر بە سوپای پاسداران، دواتر لە 02-01-2019دا بە دەستەبەری ئازادکرا. دوای ئەوەی ماوەی 6 مانگ لە بەندیخانە مایەوە و لەو ماوەیەدا وەک خۆی ئاشکرایکردووە رووبەڕووی لێپێچینەوەی سەرکوتکارانە بووەتەوە. هەروەها ناچارکراوە دانپێدانانی درۆ بکات.
راپۆرتەکە دەپرسێ: تاوانەکەی زارا چیبوو؟ نووسەری راپۆرتەکە دەڵێ ئەو ماوەی دە ساڵ بوو، زمانی کوردی (زمانی دایک)ی فێری خەڵک دەکرد، وا دیارە بۆ هەر ساڵێک فێرکردنی ئەو زمانە، دادوەرەکە ساڵێک بەندکردنی بۆ بڕیوەتەوە.
لە دوای ئاشکرابوونی سزاکەی، زارا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت، کە لە سەر 'ئینستاگرام'ی خۆی بڵاویکردووەتەوە و باسی تاوانەکانی دەکات کە بریتییە لە فێرکردنی زمانی دایک، هەروەها دابەشکردنی شیرینی لەسەر شەقامەکان، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی کوردییەوە، جیا لەوەش هاوکاریکردنی ئەو ماڵباتانەی لە لافاوەکانی شاری لوڕستانلوڕستاندا، زیانیان بەرکەوت.
لە ماوەی بەرگریکردنیدا لە خۆی لەبەردەم دادگادا، زارا داوای لە دادگاکرد، هەر بەڵگەیەکی دیکە لە دژی بخەنەڕوو، کە بیسەلمێنێت ئەو جگە لە فێرکردنی زمانی کوردی بە ئەندامە پەراوێزخراوەکانی نەتەوەی کورد لە ئێراندا، هیچ تاوانێکی دیکەی کردبێت، یان کارێکی کردبێت پێچەوانەی یاسا بێت.
بەتاوان ناساندنی زمانی کوردی:
نووسەری راپۆرتەکەی ماڵپەری ئۆپن دیموکراسی دەڵێ زمانی فارسی لە ئێراندا، کە نوێنەرایەتی فارسەکان دەکات، تاکە زمانی بەفەرمی ناسێنراوی وڵات و فێرکردنە لە قۆناخی سەرەتاییەوە تاوەکو خوێندنی زانکۆ. هەر لەبەرئەوە کەمە نەتەوایەتییەکانی دیکە - هاوشێوەی عەرەبی زۆنگاوەکان، تورکە ئازەرییەکان، بەلووچ، کورد و تورکمان، رووبەڕووی جیاکارییەکی گەورە دەبنەوە.
هەرچەندە ئێران واژۆی لەسەر رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مافەکانی منداڵ کردووە لە ساڵی 1989دا، جیا لەوەی کە مادەی ژمارە 15 لە دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ماف دەدات بە بەکارهێنانی زمانەکانی دیکەی جگە لە فارسی: بۆ فێربوونی ئەدەب بە زمانەکانی خۆیان لە خوێندنگەکاندا، بەڵام فێربوون و فێرکردنی زمانی کوردی و ئەدەبی کوردی لە ئێراندا، رووبەڕووی سزای تووند بووەتەوە. تەنانەت دەستووری ئێران، زمانە نافارسییەکانی ئێران بە دەستەواژە سەیرەکانی وەک زمانی کەمایەتییەکان و هۆزەکان ناودەبات.
لە نموونە هێنانەوە بۆ سزای تووندی ئێران لە دژی زمانی کوردی، نووسەرەکە ئاماژە بە لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی کورد دەدات، لە 09-05-2010. لە نێو ئەو چوار کەسەدا فەرزاد کەمانگەر هەبوو کە مامۆستای زمانی کوردی بوو. رۆژنامەی 'واشنتن پۆست' ئەوکات گوتی، تاوانی ئەو مامۆستایە تەنیا ئەوە بووە کە کورد بووە و لەکاتی مامۆستایەتی لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی، لە شاری کامیاران لە باکووری رۆژئاوای ئێران، وانەی کوردی گوتووەتەوە و ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بووە. چەندین بڵاوکراوەی نهێنی لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە نووسیووە و وانەی کوردیی بە خوێندکارەکانی داوە بە زمانە قەدەخەکراوەکەی خۆیان، هەروەها چیرۆکی لەبارەی کولتوور و مێژووی نەتەوەکەیەوە بۆ منداڵەکان گێڕاوەتەوە.
دۆخی نامرۆییانەی بەندکردنی کەمانگەر و لەسێدارەدانەکەی، دواتر سەرکۆنەی نێودەوڵەتی بۆ سەر ئێران هێنا لە چەندین رێکخراوەوە، لەوانەش یونیسێف و رێکخراوی فێرکردنی نێودەوڵەتی و ئەمنستی ئینتەرناشناڵ.
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، لە پێداچوونەوەی دۆخی مافەکانی مرۆڤدا لە ئێران دەڵێ، حکومەتی ئێران بەردەوامبووە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە دژی دانیشتووانی کوردی وڵاتەکە و نەتەوەکانی دیکەش. ئەوان تائێستاش رووبەڕووی هەمان دۆخ دەبنەوە و ئەوەش وایکردووە هەلی فێربوونی زمانی دایکیان لەدەست بچێت.
دەسەڵاتدارەکانی دەرەوەی یاسا:
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە زۆرینەی ئەو بەرپرسانەی وڵاتەکە، کە گوماندەکرێت لە کارەکانی کوشتنی بەکۆمەڵی کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە گلابن لە دەرەوەی دادگا، هێشتا پۆستی باڵایان لە سیستمی دادوەریی ئێراندا هەیە.
عەلی رەزا ئاڤایی ساڵی 2017 بووە وەزیری داد، هەروەها خامنەیی (رێبەری باڵای وڵات) ئیبراهیم رەئیسی، کردە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری لە ئێران لە ساڵی 2019دا، لە کاتێکدا رەئیسی و ئاڤایی و مستەفا پور محەممەدی کە لە 2013 تا 2017 وەزیری دادی ئێران بوو، هەموویان ئەندامی 'لیژنەکانی مردن' بوون کە ساڵانی هەشتاکان فەرمانی کوشتنی هەزاران بەندکراویان دەرکرد لە دەرەوەی دادگا، کە لە نێویاندا چەندین کورد هەبوون.
دامەزراندنی رەئیسی، هەموو ئومێدێکی بۆ بەربوونی بەندکراوە سیاسییەکان لە ناوبرد، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکان بوون. چونکە وەک سەید هادی غائیمی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەڵێت: دەستنیشانکردنی رەئیسی بۆ لوتکەی دەسەڵاتی دادوەریی، پەیامێکی روونە کە دەڵێ، سەروەریی یاسا لە ئێراندا مانای نییە، بەڵکو هەر کەسێک بەشداری کوشتنی بەکۆمەڵ بکات، پاداشت دەکرێت.
راپۆرتەکە دەڵێ دەستنیشانکردنی رەئیسی، پاش دەنگدانی زۆرینەی کەمینەکان بەتایبەت کورد بە حەسەن رووحانی هات، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2017دا.
تواندنەوە و کوشتنی لەسەرخۆی زمانی کوردی:
زمانی کوردی لە ئێراندا، لە دوای شۆڕشی ساڵی 1979ەوە وەک ئەوەی جەعفەر شەیخولئیسلام ناویناوە، لە دۆخێکی چاوپۆشیلێکراو و کۆنترۆڵکراودایە. هەرچەندە ساڵی 2014 بۆ یەکەمجار لە زانکۆی کوردستان لە ئێران، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی کرایەوە، بەڵام چەندین توێژەری ئەو بوارە لە نموونەی جیم کۆمێنز، تۆف سکۆتتاب کانجاس و شەیخولئیسلام، دڵەڕاوکێی خۆیان بەرامبەر زمانی کوردی لە ئێراندا پێشاندا، لەبەرئەوەی رووبەڕووی پووکانەوە دەبێتەوە، چونکە هۆکارێک نییە بۆ فێرکردنی ئەو زمانە، بەتایبەت لە خوێندنی قۆناخی بنەڕەتیدا.
حەیدەر خەزری، نووسەری راپۆرتەکە زیاتر دەڵی، لە 29-05-2019 و هەفتەیەک دوای دەستگیرکردنی زارا، رەزوان حەکیمزادە، جێگری وەزیری فێرکردنی ئێران، لە بڕیارێکدا رایگەیاند لێهاتوویی لە زمانی فارسیدا، مەرجێکە بۆ وەرگرتنی هەموو منداڵێک، لە باخچەکانی منداڵان لە سەرانسەری ئێراندا.
بەپێی ئەو بڕیارە، ئەگەر منداڵە نافارسەکان لە تاقیکردنەوەی لێهاتوویی زمانی فارسیدا و لە تەمەنی پێنج ساڵیدا دەرنەچوون، وەک کەسانی کەمئەندام، یان خاوەن پێداویستی تایبەت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، لە هاوشێوەی لاوازیی بینین، یان گوێ قورسی، یان کەمتوانایی لە فێربوون، یان فێربوون بەزەحمەت.
راپۆرتەکە دەڵێت، ئەم سیاسەتەی حکومەت کە ئامانج لێی منداڵانی نەتەوە نافارسەکانە، کارەکانی وڵاتە کۆڵۆنیالییەکانمان بیر دەخاتەوە کە بۆ سڕینەوەی شوناسی نیشتمانیی وڵاتە کۆڵۆنییەکانیان و دانیشتووان و کەمایەتییەکانی ناوی، دەیانگرتەبەر.
لەسایەی ئەو یاسا قەدەخەکارییەدا، فێربوونی زمانی کوردی پشت بە هەوڵە تاکەکەسییەکان دەبەستێت، لە رێگەی خۆبەخشەکانی وەک زاراوە. لەسەرەتای ئەمساڵدا، جەمال حەبیبوڵڵا فەرەج بدار، مامۆستای خانەنشین، لە ماوەی چەند مانگێکدا قورئانی بۆ سەر زمانی کوردی - شێوەزاری هەورامی وەرگێڕا، ئەمەش وەک پەنایەک بۆ پاراستنی شێوەزارەکەی، کە یونیسکۆ لە ریزی ئەو زمانانەدا دایناوە، کە هەڕەشەی گەورەی پووکانەوەیان لەسەرە.
ئێستا زمانی کوردی و زمانەکانی دیکەش لە ئێراندا، لە هیچ بۆنەیەکی فەرمیدا بوونیان نییە، دەوڵەت نە پشتگیرییان دەکات و نە پەرەیان پێدەدات.
پشتگیرییەکی سیمبولیکییانە تاوەکو توانەوەی یەکجاری:
زانایانی زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەست بەوە دەکەن کە بەکارهێنانی دەستەواژە جیاوازە ناکوردییەکان و پابەندییە هەمەجۆرەکان بە ئاستی قسەکردن و پاشەکشە لە بەکارهێنانی زمانی دایک لە بواری زانستیدا، تەنانەت پەرچەکردارەکانی سزادان لە بەکارهێنانی ئەو زمانە، کێشەی زۆر بۆ زمانەکە دروستدەکات.
جیم کۆمینز یەکێک لە دیارترین پشتگیریکەرانی فێرکردنی فرە زمان، هۆشداری لەو بارەیەوە دەدات و دەڵێت لەوانەیە کۆمەڵە دەستگرتووەکان بەسەر وڵاتدا، هەندێک هاوکاریی سیمبۆلیکی پێشکێشی زمانی کەمینەکان بکەن، بەڵام ئەوان باشدەزانن کە ئەو پشتگیرییە سیمبۆلیکییە و هیچ کاریگەرییەک دروست ناکات.
کۆمێنز دەڵێ: ئەگەر بۆقێک بخەیتە ناو ئاوێکی گەرمەوە، دەستبەجێ بازدەدات، بەڵام ئەگەر خستتە ناو ئاوێکی ساردەوە و دەستتکرد بە گەرمکردنی ئاوەکە، ئەو لەگەڵ زیادبوونی لەسەرخۆی گەرمییەکەدا رادێت، دواتر لەگەڵ کوڵانی ئاوەکەدا دەمرێت، مەبەستم ئەوەیە کە بڵێم، ئەگەر تواندنەوەی زمان لەسەرخۆ بکرێت، خەڵک هەستی پێناکەن تاوەکو ئەوکاتەی دەمرێت.
نووسەرەکەی 'ئۆپن دیموکراسی' لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا دەڵێ: ئێران چەندین دەیەیە پەیڕەوی ئەم سیاسەتە دەکات، سزادانی زاراش بەبەندکردن بۆ ماوەی دە ساڵ، باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئاوەکە گەیشتووەتە قۆناخی کوڵان.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 07-09-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-01-2019
2.👁️07-09-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زارا محەمەدی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-09-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📜 راپۆرت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سنە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ لوڕستان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی: 🇬🇧 ئینگلیزی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 7 2020 3:17PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 7 2020 6:30PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 7 2020 6:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 950 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 384,105
  
وێنە 64,361
  
پەڕتووک PDF 12,343
  
فایلی پەیوەندیدار 52,863
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,376

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئاسۆیەک بۆ ڕەخنەی ئەدەبی
  📖 ساباتی ئەدەب و ڕووناکبیری
  📖 دنیا بینی لە پانتاییەک...
  📖 ئەزموونەکانم لە پەرلەم...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 15-10-2021
  🗓️ 14-10-2021
  🗓️ 13-10-2021
  🗓️ 12-10-2021
  🗓️ 11-10-2021
  🗓️ 10-10-2021
  🗓️ 09-10-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
جەمیل سائیب
چیرۆک نووسیی ناسراوی کورد، ناوی جەمیل کوڕی مەلا ئەحمەدی مەلا قادری (قەرداخ)ە، لە16-08-1887 لە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەکە لەدایک بووە، سەرەتا خوێندنی ئایینی لەخوێندنگەی مەلا ئامینە لە شاری هەڵەبجە خوێندووە، پێشەنگی چیرۆک نووسانی کوردە، چیرۆکی (لە خەوما)ی لەساڵی 1925دا نووسیوە، لەسەردەمی شێخی نەمردا رەخنەی زۆری لەبارودۆخەکە هەبووە، ساڵی 1924 بوو بەسەرنووسەری رۆژنامەی (پێشکەوتن)، لەساڵەکانی بیستدا رٍۆڵێکی گرنگی لەبواری رۆژنامەگەریدا بینیوە، بەرێوەبەری خەزێنەی سلێمانی بووە، لەساڵی 1949خانەنشین کراو
جەمیل سائیب
مەلای گەورەی کۆیە
محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی ئەسعەد جەلی کۆیی، ساڵی (1876ز) لە کۆیە لە دایک بووە، دوای وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی لە جێگەی باوکی دەبێتە پێشنوێژو وتاربێژ، ساڵی (1912ز) دەبێتە موفتی کۆیە، چاکسازێکی گەورەی ئایینی بووە، ساڵی (1915ز) ئەندامی ئەنجومەنی ویلایەتی موسڵ و ساڵی (1925ز) ئەندامی ئەنجومەنی دامەزراندنی عێراق بووە، نزیکەی (22) بەرهەمی چاپکراو و دەستنووسی هەیە لە بوارەکانی تەفسیر، زانستی ئوسوڵ، فیقهی ئیسلامی، بیروباوەڕ، چیرۆک و هۆنراوە. لە (11 تشرینی یەکەمی 1943ز) کۆچی دوایی کردووە.[1]
مەلای گەورەی کۆیە
زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب)
زەریاب (ناوی تەواو: حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی نافع) (لەدایکبووی 789 - مردووی 857)، نازناوی زەریابە واتا باڵندەی ڕەش، ئەمەش بەهۆی دەنگە دڵنشین و خۆشەکەی و پێستە ڕەشەکەیەوە بوو، هەندێکیش لایان وایە کە زەریاب (زۆراب) ی کوردی یان (زەڕیاو/زڕیاو) (ئاوی زێڕ) بووبێت و ئەو سەردەمە کە زمانی پەهلەوی بۆ نووسین بەکارهاتووە، پیتی (و) ی کوردی وشەی (ئاو) کرابێتە (ئاب) ی پەهلەوی و ناوەکە لە (زەڕیاو/زڕیاو) وەوە کرابێتە (زەریاب).
زەریاب سێزدەسەدە بەر لە ئێستا و لە دەورووبەری ساڵانی 789ی زایینی لە موسڵ لەدایک بووە، هە
زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب)
ئەسعەد عەلی نەبی ئەحمەد - فەتحی تۆپچی
ئەسعەد عەلی نەبی ئەحمەد ناسراو بە (فەتحی تۆپچی)
لە (1-7-1940) لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و کوردپەروەر لە شارۆچکەی (مەخمور) دایک بوە، لە بەر سەختی ژیان و ناهەمواری ڕەوشی ئه و کاتی عێراق نەیتوانی قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەوتویی تەواو بکات بۆیە دەچێتە رێکخستنە نهێنیەکانی ئه و کات لە ناوچەکە بونیان هەبوە.
لە بەر زیندویی و چالاکی و کاریگەری ئه و لە سەر هاورێ و کەسەکانی و جموجۆڵە بەردەوامەکانی دەبێتە جێگای سەرنج، تا لە ساڵی 1963 لە لایەن بەعسیەکانەوە دەستگیر دەکرێت و بۆ ماوەی (2) ساڵ و چەند مانگێک لە
ئەسعەد عەلی نەبی ئەحمەد - فەتحی تۆپچی
عەلی ئاشق - عەلی عاشق
عەلی عەبدوڵڵا، ناسراو بە (عەلی عاشق)، خەڵکی گوندی سرێشمەی سەر بە شارەدێی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران، زیاتر لە 65 ساڵە بەهۆی دابڕانی لە مەعشوقەکەی یاخی بووە و ژیانی تەنیایی هەڵبژاردووە، لەو ماوەیەدا تا رۆژی کۆچی دواییی لە ماڵێکی بچووکدا لە گەلی عەلی بەگ ژیان بەسەر دەبات.[1]
عەلی ئاشق رۆژی 13-10-2020 کۆچی دوایی کرد.
عەلی ئاشق - عەلی عاشق

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)