لۆ چەتری ڕوەکێکی بۆنخۆشە لە تیرەی چەترییەکان کە بە شێوەی خۆڕسک لە کێوساندا دەڕوێ. قازانجی دەرمانیی زۆری هەیە و کالسیۆمی زۆری تێدایە. لە کوردەواریدا وەکوو خۆراکی ئاژەڵان بە کار دێت. #بێسارانی# لە شێعرێکدا ئاماژە بە ئەم گیایە دەکا و دەڵێ:[1]
سوورە هەراڵە و چنوور و شەوبۆ
گوراڵە و مەرزە و وەرکەمەر و لۆ