ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گەڕانەوەی دوو مناڵی ئێزی...
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو منداڵی ئێزیدی کە لەکاتی شاڵاوە داگیرکارییەکەی داعش لەلایەن چەکدارانی ئه و رێکخراوە رفێندرابوون، لەگەڵ شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی لە تورکیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
دوای چەندين ساڵی دابڕان لە خێزان و کەسوکاريان، ئەمڕۆ هەينی
04-09-202004-09-2020 دوو منداڵی ئێزدی کە خوشک و بران و داعش رفاندبوونی، لەگەڵ شاندی ياوەری نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرەدانەکەياندا بۆ ئەنقەرە، گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان و له فڕۆکەی نێودەوڵەتيی هەولێر رادەستی کەسوکاريان کراوەنەوە.
نووسينگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزديی سەر بە نووسينگەی نێچيرڤان بارزانی، ماوەی زياتر لە سێ ساڵە کار لەسەر کەيسی ئەم دوو منداڵە ئێزدييە دەکات و دوای هەوڵێکی زۆر و بە هاوکاريی خێرخوازان و لايەنە پەيوەندارەکانی حکومەتی تورکيا، توانرا بدۆزرێنەوە و دوای تەواوکردنی رێکارە ياساييەکان، بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکايەتيی هەرێمی کوردستان و نووسينگەی نێچيرڤان بارزانی، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی هەموو ئەوانە دەکات کە لەم کەيسەدا هاوکار بوون، هەروەها سوپاسی لايەنە پەيوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکيا دەکات، کە يارمەتيدەر بوون لە راييکردنی مامەڵە فەرمييەکان و زوو بەڕێکردنی رێکارەکان، بە شێوەيەک کە ئەمڕۆ توانرا بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!