لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چالاکییەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، توانییان ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار لە شاری هەولێر دەستگیر بکەن و دەستیش بەسەر بڕی 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاکدا بگرن
ئه و دوو تۆمەتبارە بە ناوەکان (ج.ع.م) و (ع.ع.ع) خەڵکی ناوچەی شارباژێڕن و ماددە هۆشبەرەکەیان لە شاری سلێمانییەوە هێناوەتە شاری هەولێر.
ئاماژە بەوەش دراوە، دوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ژمارە 14 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.