فڕێدانی دەمامک دیاردەیەکی ناشارستانیە و دوای بەکارهێنانیان بە هیچ شێوازێک ناکرێت و نابێت لەسەر شەقامەکان فڕێ بدرێن. ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی دەمامک، ژمارەی دەمامکە فڕێدراوەکان لەسەر شەقامەکانی #هەولێر# زیاد بووە کە دیمەنی شاریان ناشرین کردووە.
دەمامکە فڕێدراوەکان لە ئەگەری جارێکی دیکە بەکارهێنانیان خێرایی گواستنەوە و زیندووکردنەوەی ڤایرۆسەکە زیندوو دەکەنەوە.
بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی لیژنەکانی ڕێکخراوەکانی تەندروستیی وڵاتان، دەبێت ئەو دەمامک و دەسکێشانە بە ڕێگەیەکی زانستی لەناوببرێن، چونکە لە کۆتاییدا زیان بە هەوا و ئاو و خاک دەگەیێنن و دەبێت لە کارگە و شوێنی تایبەتدا شی بکرێنەوە و بسووتێنرێن.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,183 kertaa