پاشنيوەڕۆی ئەمڕۆ هەينی #04-09-2020# بەڕێز نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە لەگەڵ بەڕێز ڕەجەب تەييب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکيا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختيان لە خواستی دوولايەنە بۆ برەودان بە پەيوەندييەکانی هەرێمی کوردستان و تورکيا، بەتايبەتی فراوانکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئالوگۆڕی بازرگانی و هاريکاری و هاوبەشيی ئابووری کردەوە، هەروەها تيشکيان خستە سەر دەرفەتی کار و وەبەرهێنانی تورکی لە کەرتە جياوازەکانی هەرێمی کوردستاندا.
هەردوولا پوختەيەکيان لەبارەی بڵاوبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤايرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی خستە ڕوو، لەمبارەيەشەوە بەڕێز سەرۆکی تورکيا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە يارمەتيدان و هاوکارييەکی هەرێمی کوردستان ئامادەيە و هەموو پێداويستييەکی تەندروستی و پزيشکی پێشکەش دەکەن.
لە تەوەرێکی ديکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گفتوگۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فيدرالی عێراق و دوايين هەنگاوەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و ئاڵۆزييەکانی سنوور کرا، هەروەها دۆخی گشتيی عێراق و هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسييەکانی #داعش# خرانە بەر باس.
دوايين پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی، هەوڵەکان بۆ سەقامگيريی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بايەخی هەردوولا، تەوەرێکی ديکەی کۆبوونەوەکە بوو.
#04-09-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,077 times
Write your comment about this item!