پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,822
Wêne 104,274
Pertk PDF 18,885
Faylî peywendîdar 94,713
Video 1,232
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
سۆشیال میدیای تاکی کورد
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link1
Nirxandinî babet
1 Deng 5
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سۆشیال میدیای تاکی کورد

سۆشیال میدیای تاکی کورد
ن: #هێمن کۆساری#
ئاشکرایە لەگەلأ بەرەو پێشچوونی جیهان و پێشکەوتنی بوارە جیایاکانی زانست و تەکنەلۆجیا، ڕۆژانە بابەتگەلی نوێ دێنە ئاراوە و دەبنە بابەتی قسەوباسی تاک بەتاکی کۆمەڵگا....
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەئێستا یەکێکن لەبابەتە گەرم و گوڕ و هەنوکەییەکانی نێو کۆمەڵگا و ڕۆژانە قسە و باسی زۆری لەبارەوە دەکرێت، ئەمەش وەک یەکێک لە پرۆژەکانی عەولەمە و جیهانگیرییە بە (بچووککردنەوەی جیهان لەماڵێکی بچووک)، بەڵام لەئێستادا جیهان بچووکبۆتەوە لە ئامێرێکی بچووک.
ژمارەی بەکاربەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە، بەرنامەو بابەتەکانی ڕۆژانە لە هەڵکشان و نوێبوونەوە دایە و لەلایەن تاکەکانی کۆمەڵگا لەناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە بەشێوازی جۆراوجۆر پێشوازییان لێدەکرێت. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر باری سۆشیال میدیا لای تاکی کورد.......
هەرچەندە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان درەنگتر گەیشتەهەرێمی کوردستان و تاکەکانی درەنگتر ئاشنای بەرنامە و پڕۆگرامە جۆربەجۆرەکانی بوون، بەڵام بەکاربەری بەتایبەت لەم چەند شاڵەی دواییدا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بەردەومیش ڕوو لەهەڵکشانە بەشێوەیەک زۆرێک لەتاکەکانی ئەم هەرێمە زیاتر لەتۆڕێک بەکاردەهێنن.
لێرەدا پرسیارێکی جەوهەری دێتە پێش ئەویش ئەوەیە: چی وایکردووە تاکەکان بەمشێوازە ڕوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بکەن؟ بۆچی ڕاژەی بەشداربووان بەردەوام لەزیادبوونە؟ بۆ وەڵامی هۆکارگەلی زۆر هەن، بەڵام هەوڵدەدەین لێرەدا گرنترینیان بخەینەڕوو، کە ئەمانەن:
1. زیادبوونی ڕێژەی بێکاری: لەهەرێمی کوردستان ڕێژەی بێکاری ڕۆژانە ڕوو لەزیادبوونە، ئەمەش بۆشاییەکی لەژیانی تاکەکان دروستکردووە، بەمەش تاکەکان بەدوای هۆکارێکدا دەگەڕێن تاوەکو بۆشاییەکانی ژیانیانی پێ پڕبکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان هەڵبژاردووە....
2. کەمبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان: لەگەلأ کەمبوونەوەی هاتوچۆ و میوانداری و سەردانی یەکتری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە بەراورد بەساڵانی پێشوو، تاک کاتی بەتاڵی زیاتری بۆ ڕەخساوە، ئەمەش هۆکارێکی گرنگە بۆبرەودان بەبەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان...
3. تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لای بەشێک لە تاکی کورد وەک هێمایەک بۆ ڕۆشنبیری و پێداویستییەکی گرنگی ژیان ئەژمێر دەکرێت.
4. دواکەوتنی میدیا لەگەیاندن و پەخشکردن: لەئێستادا بەکەمترین کات زۆرترین زانیاری لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەستدەکەوێت. کەدرامایەکی بیانی لە میدیاکان پەخش دەکرێت، دەتوانی لەڕێگەی تۆڕکۆمەڵایەتییەکانەوە سەیری زنجیرەی کۆتایی دراماکە بکەیت لەکاتێکدا هێشتا لەمیدیاکان زنجیرەی چوارەمی پەخش نەکراوە... جگە لەمانەش هەر میدیایەکی تەلەفزیۆنی ئەجێندایەکی تایبەتی هەیە و ئەمەش لە گەیاندنی زانیاری و پەخشکردنی بابەتەکانی ڕەنگدەداتەوە (واتە بابەت و بڵاوکراوەکانی سنوردارن)، بەڵام لە سۆشیال میدیا تاک دەتوانێ بینەر و بیسەر و خوێنەری هەموو بابەتێک بێت...
5. ئاسانکاری : گەر جاران بەکارهێنانی ئینتەرنێت پێویستی بە شوێن و کۆمپیوتەر یان لاپتۆپ هەبووبێت، ئێستا لەڕێگەی ئامێرێکی زیرەک (مۆبایل) ەوە تاک دەتوانێت بچێتە ناوتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان. پێداویستییەکانی بەرکارهێنان لە ئامێرێکی زیرەک کۆکراوەتەوە و لەگیرفانی تاکەکاندایە، بەکاربەر پێویستی بەشوێن و کاتێکی دیاریکراو نییە.....
6. گۆڕانکاری و نوێبوونەوەی بەردەوام: ئەمەش لەچەند ڕوویەکەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
ا. بەردەوام زانیاری نوێ......
ب. گۆڕانکاری لە خودی بەرنامەکان: هاتنی وەشانی نوێی بەرنامەکان و لەگەلأ هەر وەشانێک خەسلەتێکی نوێی بۆزیاد دەبێت و نەنگییەکانی ناهێڵرێت......
ج. نوێکاری لەجۆری بەرنامەکان: دوای هەرماوەیەک بەرنامەیەکی نوێ دێتەکایەوە و للەلایەن بەکارهێنەرانەوە پێشوازی لێدەکرێت، زۆرێک لە بەکارهێنەران زیاتر لە ئەپلیکەیشنێک بەکاردەهێنن....
7. کێبرکێی کۆمپانیاکانی گەیاندن بۆ ڕەخساندنی هەلی نوێ و گەیاندنی باشترین و خێراترین هێلی ئینتەرنێت بەکەمترین نرخ...
8. وەک لەخاڵی سێیەم ئاماژەمان پێدا، لای بەشێک لەتاکەکان تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوونەتەک هێمایەک بۆ ڕۆشنبیری، بەڵام بەشێکیتریان (لەگەلأ عامێ دەچنە شامێ) واتە کوێرانە چاولەوانیتر دەکەن و بەبێ بوونی هیچ زانیارییەکی پێشوەختە تۆڕەکان بەکاردەهێنن، هەندێجار بۆیان گرنگ نییە تۆڕەکە باشە یان خراپ؟ سودی هەیە یاخود زیان؟ تەنها ئەوەیان لەلا گرنگە کە ئەوبەرنامە و تۆڕانەی هەبێت کە ئەوانیتر بەکاری دەهێنن، لای نەنگییە گەر وەکو ئەوان نەبێت، بەمجۆرە خواستی زیاتر لەسەر تۆڕەکان دەبێت و زیادبوونی جۆری بەرنامەی نوێ پێویست دەکات.....
ئەمانە و چەندین هۆکاریتر لەپشتی هەڵکشان و زیادبوونی ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانن......
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وەک هەربابەت و داهێنراوێکی نوێی ناو کۆمەڵگا، لایەنی ئەرێنی و نەرێنی لەخۆ گرتووە، کەگرنگترینیان ئەمانەن:
$لایەنە ئەرێنییەکانی سۆشیال میدیا:$
1. دەکرێ هۆکارێک بێت بۆ هۆشیارکردنەوەی تاک.
2. کۆکردنەوەی میدیا (نوسراو، خوێنراو، بیسراو)ەکانە.
3. گەڕاندنەوەی کاتی پێویست بۆ پەیوەندیکردن بە ئەوانیترەوە، لە خولەکێکدا دەتوانی لەگەلأ چەند هاوڕێیەکی دوور لەیەکتر بەدەنگ و ڕەنگ بدوێیت.
4. دەستکەوتنی هەوالأ و زانیاری تازە لەناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە.
5. فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکان لە پەیوەندی خوێنی و ناسیاری و هاوڕێیەتی بۆ هاوڕیەتی و پەیوەندی نێوان تاکەکانی گەڕەک و شارە جیاجیاکانەوە...
6. فرەدیدی و فرەبیری، سۆشیال میدیال شوێنی بیرکردنەوە جیاوازەکانە، تاک دەتوانێ بینەر و خوێنەری سەرجەم فیکر و ئایدۆلۆجیاکان بێت و لە تەسکی بیرکردنەوەوە بەرەو فراوانی بیرکردنەوە هەنگاوبنێت.
7. دەتوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بخەیتە خزمەتی ئەوبوارەی کە لێی شارەزای، مامۆستایەک دەتوانێ لەڕێگەی تۆڕەکانەوە زیاتر برەو بەکارەکەی خۆی بدات، پزیشک دەتوانێ لە سۆشیال میدیا ئامۆژگاری و ڕێنوێنی خەڵک بکات تا پارێزگاری لە سەلامەتی جەستەیان بکەن، وەستایەکی ئۆتۆمبێل دەتوانێ لەوڕێگەیەوە بەشۆفێرکان ڕابگەیەنێت لەکاتی بوونی گرفت لە ئۆتۆمبێلەکانیان چی بکەن؟ چۆن پارێزگاری لەسەلامەتی ماشێنەکانیان بکەن؟....... هتد.
8. ناوەندێکی باشە بۆگەیاندنی ئەوپەیام و بەرنامەیەی پێتە، چونکە لەناوەندەکانیتر خێراترە بۆ بڵاوببوونەوە.
9. سودی ئابووریشی هەیە، دەتوانی بینەر و گوێگری باشترین کۆڕ و سیمینار و وانەبیت بۆ هەربوارێک دەتەوێت، ئەمەش خەرجی بەشادریکردنت بۆ دەگەڕێتەوە، هەروەها دەتوانی خوێنەری نوێترین و نایابترین توێژینەوە بیت، لەڕێگای سایتە تایبەتەکانی پەرتووکەوە کتێبی دڵخوازت بخوێنەوە، بەمەش خەرجی کڕینی پەرتووکت بۆدەگەڕێتەوە....
$لایەنە نەرێنییەکانی سۆشیال میدیا:-$
1. ئالودەبوون: بەهۆی ئەو نوێکارییانەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هەن، تاکیان ئالودەکردووە بەخۆیانەوە وایان لێکردوون کورد وتەنی: (دەست و مۆبایلیان شەڕ بێت).
2. سەرقاڵکردنی تاکەکان بەتایبەت چینی گەنجان، کە ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە.
3. نەبوونی سانسۆر: ئەمەش لەدوو ڕووەوە: ا. سەیرکردن و بڵاوکردنەوەی جۆری بڵاوکراوەکان، باشن؟ خراپن؟ دەگونجێن؟ ناگونجێن؟....هتد. ب. ڕێژەی بەکارهێنان: سەقفێکی زەمەنی بۆ بەکارهێنانی دانەنراوە، تاوەکو کاتی بەنرخی تاکەکان بپارێزرێت.....
4. گۆشەگیری: بەکارهێنەرانی زیاتر ویستی تەنهابوونیان هەیە و بەشێکی زۆریان بەتەنها لەکونجی ژوورێک یان قوژبنێک دادەنیشن و دوور لەخێزانەکانیا خەریکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەبن....
5. ئاسانکاری بۆ بوونی پەیوەندی نەگونجاو و ناشەرعی.
6. لاوازبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان: تاکەکان زیاتر بەرەو تەنیایی و ژیانی تایبەتییەوە هەنگاویان ناوە و کەمتر ویستی تێکەڵبوونی ئەوانیتریان هەیە. کۆمێنت و نامە شوێنی سەردان و پیاسە و هەواڵپرسینی گرتووەتەوە.
کەواتە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەم ناوەندێکی زانستی و مەعریفی و پەروەردەییە، هەم ناوەندێکیشە بۆ تێکچوون و پەرتەوازەبوونی تاک لەڕێگای هەڵوەشاندنەوەی پێوەر و پایە پەروەردەییەکان، سۆشیال میدیا وەک کەشتییەکەی نوحە (سەلامی خودای لێبیت) هەموو شتێکی تیایە، گرنگ هەڵبژاردنی تاکە.....
- دۆخی سۆشیال میدیا لەهەرێمی کوردستان:
لەهەرێمی کوردستاندا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگا هەیە بەلایەنی ئەرێنی و نەرێنی. زۆرێک لەمامۆستا و کەسایەتییەکان لەهەرێمی کوردستان ئەکاونت و بابەت و بڵاوکردنەوەکانیان تایبەت کردووە بە بانگەواز و پەروەردەی تاکەکانی کۆمەڵگا، هەموو هەولأ و تەقەلایەکیان بۆ پێگەیاندنی گەنجان و لاوان و دایکان و باوکانە.....
لەگەلأ ئەوهەموو هەوڵەی بۆ پەروەردەکردن و پێگەیاندن دەدرێت لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەهەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا لەنێوان بەکارهێنەرەکانەوە هەندێ ڕفتار و دیاریدەی نەگونجاو و ترسناک بەدی دەکرێت جێگای هەڵوەستە لەسەرکردنە و پێویستییان بە چارەسەر کردنە...
ڕەنگە گەر دەربارەی دیاردە دزێوەکانی ناو سۆشیال میدیای کوردی بنووسین کاتێکی زۆرمان پێویست بێت، بۆیە لێرەدا بەشێک لەو دیاردانە باس دەکەین:
1. تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوونەتە ناوەندێک بۆ بەناوبانگبوون، تاکەکان بەهەرنرخێ بێت دەیانەوێت بەناوبانگبن هەتا گەر ئەو بەناوبانگبوونە لەسەر حیسابی پەروەردە و ڕەوشت و کەسایەتیش بێت. کێشەکە تەنیا لەبەناوبانگبووندا نییە، بەڵکو ئەمانە لای هەندێ لە تاکە تەواو پێنەگەیشتووەکانەوە وەک ڕابەر و ڕێ پیشاندەر سەیر دەکرێ، بەسەدان و هەزاران کەس بەدیار لایڤێکەوە دانیشتوون کە وەڵامدانەوەیە بۆ کەسێکیتر بەشێوەی (جنێو)، کارەساتەکە لەم ڕواج پێدانەیە......
2. خێَرا بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست و زانیاری درۆ و نالۆجیکی و بڕوا پێکردنی لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لەبەکاربەران.
3. سۆشیال میدیا لەهەرێمی کوردستان نەوەیەکی پەروەردەکردووە کە بەرگەی هیچ ناخۆشییەک ناگرێ و بەنەرمە بایەک بەلادادێ، نەوەیەک جگە لەخۆی کەسی بەلاوە ڕاست نییە، جگە لەخۆی گوێ بۆ هیچ کەسێ ناگرێ، هیچ پلان و بەرنامە و پەیامێکی نییە، هەموو خەمی ژمارەی لایک و کۆمێنت و کەمی ئەکتیڤی پەیج و ئەکاونتەکەیەتی، نەوەیەک شەو و ڕۆژی لێگۆڕاوە لەڕۆژدا خەوتووە و لەشەودا بێدارە، دوورە لە کتێب و هەموو سەرچاوەیەکی مەعریفی، گاڵتە بە هەموو شتێک دەکات هەتا ئەو بابەتانەی بۆگاڵتەش نابن، نەوەیەک متمانەی بەکەس نییە، لەبەیانی تا نیوەی شەو لەگەلأ هاوڕێکەی دەگەرێت دواتر لە بڵاوکراوەکانی دەنوسێت هاوڕێی باش نەماوە.....
4. هەموان ڕەخنە دەگرن، بەڵام ئامادەنین چاکسازی لەخودی خۆیان بکەن....
5. پەخشکردن و ڕەچاو نەکردنی ئەوانیتر: تۆڕەکان بوونەتە تەختەی شانۆگەری، دار و نەداری تیا پەخش دەکرێ بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوانیتر بکرێ. بۆچی دەبێ خەڵکی بزانن ئەمڕۆ چیت خواردووە؟ چووی بۆ کوێ؟ ژیانی تایبەتیت چۆنە؟ منداڵەکانت بردووە بۆ کوێ؟....هتد. جاران سێوێکیشیان لەبەر دەرگا نەدەخوارد، لەبەر ماڵە دراوسێکان و ڕەچاوی هەموو بارێکی یەکترییان دەکرد.... جگە لەمانەش پیشاندانی ژیانێکی خەیاڵی و دوور لە واقیع و ڕاستی وای لەتاکەکان کردووە لەخەیاڵا بژین و واقیع پەسەند نەکەن.....
6. لەئێستادا سۆشیال میدیا هۆکاری بەشێکی زۆری گرفتە کۆمەڵایەتی و خێزانیەکانە، بەهۆی نەبوونی سانسۆر و ڕێگا سازکردن بۆ پەیوەندی نەگونجاو و قەدەغە، ئالودەبوون.....
7. دروستبوونی چینێک لە گەنجی سەرقالأ، سەرقالأ بەوەی بزانێ پەیوەندی فڵان لەگەلأ فڵان چ جۆرە پەیوەندییەکە؟ فڵان بۆچی تائێستا سەڵتە و هاوسەرگیری نەکردووە؟ فیسار بۆچی وا قسە دەکات؟ بۆچی جل وبەرگەکانی ئەوکەسە ئاوایە؟....هتد، بەداخەوە ئەمجۆرە سەرقاڵبوونە هیچی لێ سەوزنابێ....
ئەمانەو کۆمەڵێ دیاریدەیتر، کە هۆکاری سەرەکییان ناهۆشیاری تاکە بەرامبەر بەچۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕەکان، نەبوونی پلان و بەرنامە و ئامانجە بۆ ژیان، نازانن بۆچی دەژین ؟ ئەرک و مافەکانیان چییە؟....ڕێگاچارەش بۆ ئەم دۆخە بریتییەلە:
1. هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لەڕێگەی تەواوی کەناڵ و ناوەندەکانەوە، یارمەتیدانیان بۆڕاستکردنەوەی خوارییەکانیان و دانانی پلان و بەرنامەیەک بۆبەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
2. دایکان و باوکان چاودێری مندالَِەکانیان بکەن و بەشێوەیەکی زانستی پەروەردەیان بکەن و کاتی تایبەتیان بۆ تەرخان بکەن و ببنە هاوڕێی منداڵەکانیان، تا تاکێکی پەرتەوازەی لێ دەرنەچێ.....
3. گەڕانەوە بۆ ئاین و کەلتور و داب ونەریتی کۆمەڵگا و ڕەچاوکردنی پێوەرە پەروەردەییەکان.
4. برەودان بەتواناکانی گەنج و ڕێکخستنی هەلی کار بۆیان، تاوەکو سەرقاڵبوونیان داهێنانی لێ بەرهەمبێت.
5. بەکەلتورکردنی خوێندنەوە لەلایەن قوتابخانە و زانکۆکانەوە.
6. دانانی سانسۆر بۆ بەکارهێنان و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا.
کەواتە کۆنترۆلڵی سۆشیال میدیا لە دەستی خودی تاک دایە و خۆی ئەوڕێگایە هەڵدەبژێرێت کەدەیەوێت. تاکی وشیار تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکاتە هۆکارێک بۆ پێگەیاندنی خودی خۆی و وەک پەیژەیەک بۆ سەرکەوتنەکانی بەکاری دەهێنێت، بەڵام تاکی بێ ئاگا بەپێچەوانەوە ئالودەی تۆڕەکان دەبێت و سۆشیال میدیا دەبێتە خەو و خۆراکی و شوێنی هەموو شتە گرنگەکانی ژیانی دەگرێتەوە. ئەم دووانە هەردووکیان دەگەن بەکۆتاییەک، بەڵام (ئەوەی بەشیرینی بیری کردبێتەوە و شیرینی چاندبێت، شیرینی دەدورێتەوە، ئەوەشی بەتاڵی بیریکردبێتەوە و تاڵی چاندبێت، تاڵی دەدورێتەوە).[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 3,457 car bînrawe
HashTag
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-09-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-09-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-09-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,457 جار بینراوە
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leucht...
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimm...
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,822
Wêne 104,274
Pertk PDF 18,885
Faylî peywendîdar 94,713
Video 1,232
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leucht...
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimm...
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 1.093 çirke!