🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ئارام ئارام لەژیان بڕوانە
ناوی کتێب :- ئارام ئارام لەژیان بڕوانە
نووسەر :- حەیات محەمەد
ساڵ :- 2021
📕 ئارام ئارام لەژیان بڕوانە
📷 مامۆستا جەمیل عەلی لەسەردەمی قوتابێتی ساڵی 1964
مامۆستا جەمیل عەلی لەسەردەمی قوتابێتی زانستە ئیسلامییەکان کە مێژووی وێنەکە بۆ 57 ساڵ پێش ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە واتە ساڵی 1964 کەئەوکاتە تەمەنی هەژدە ساڵ بووە لەکاتی چاوساغی لە وێنەکە دانیشتووەو دەستی بەرز
📷 مامۆستا جەمیل عەلی لەسەردەمی قوتابێتی ساڵی 1964
📕 بوونی خواوەند لە نێوان داکۆکیکاران و نکوڵیکارانیدا
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
خوێنەرانی ئازیز! چاوەڕێی ناوەرۆکی پەرتووکەکە بن بەم زوانە بە شێوەی (PDF) دادەنرێت.
📕 بوونی خواوەند لە نێوان داکۆکیکاران و نکوڵیکارانیدا
📖 کوڕان و کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم دە تێبینیەم لێ وەربگرن
خۆشەویستان، هاوڕێیان، کوڕو کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم چەند تێبینیەم لێ وەربگرن:

1- مرۆڤ یەکجار دەژی و تەمەنیش کورتەو بەشی نیوەی خۆشیەکان ناکات ئیتر چۆن بۆ رق و کینەو تاوان بەکار دەهێنرێت.
📖 کوڕان و کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم دە تێبینیەم لێ وەربگرن
📕 دەروونشیکاریی جەستەی قوربانی کە منم کە ژنم
کتێبی (دەروونشیکاریی جەستەی قوربانی، کە منم کە ژنم)
بەیان عەزیزی،
چاپەمەنی ڕۆسا، سلێمانی 2021.

▫️ئەم کتێبە لە ڕوانگەیەکی دەروون شیکارییەوە باس لە گرنگترین قۆناغ و دەروازەکانی ژیانی ژن دەکات و بۆ
📕 دەروونشیکاریی جەستەی قوربانی کە منم کە ژنم
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
نازناو: سینان دەرسیم - میرخان
ناو و پاشناو: دالۆکای شانلی
شوێنی لەدایک بوون: دەرسیم
ناوی دایک: یازگولو
ناوی باوک: عەلی
رێکەوت و شوێنی شەهید بوون: 27-10-2020، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
✌️ سینان دەرسیم - میرخان (دالۆکای شانلی)
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
ڕێگای عەربەت کەجاران پێیان ئەوت هوانە
دوای ساڵی 1958بوبە مەخزەنی هوانە[1]
📷 ڕێگای عەربەت ساڵی 1958
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
...[1]
👫 حازم کوتک - حازمی عەلی کوتک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
یادداشت و بیرەوەری
نووسەر: حازمی عەلی کوتک
بڵاوکردنەوەی دەزگای فێربوون ساڵی چاپی 2020
مەبەستم لە نووسینی ئه و کتێبە ئەوە نیە خۆم وەک کارەکتەری (حەمەدۆک) وینابکەم، یان مێژووی خەباتی خۆم و بنەماڵەک
📕 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر وەهمی شۆڕشدا
🏰 خەنەس
خەنەس

شوێنەواری خەنەس دەکەوێتە قەزای شێخان وە بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای ئاشورییەکان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوت
🏰 خەنەس
🏰 کافران
ئەشکەوتی کافران شوێنی دەگمەن و دیمەنی سەرەنج راکێش
ئامادەکردنی: محەمەد هەسنانی
کوردستان خاوەنی چەندین ئەشکەوتی سەرەنج راکێش و دەگمەنە، یەکێک لەوانەش ئەشکەوتی کافران، کە دەکەوێتە چیای زۆزک بە دووری
🏰 کافران
📖 کەنار دەريا
کەنار دەريا

نووسینی ئالن رۆب گريێ
وەرگێڕانی ئارام ڕەشيد

سێ زارۆک لە کەنار دەريا پياسە دەکەن. دەستی يەکتريان گرتووە و بە تەنيشت يەکترەوە، بەرەو پێشەوە ڕێ دەکەن. هاوباڵان، ڕەنگيشە هاوتەمەن؛ نزيکە
📖 کەنار دەريا
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
کورتیلە چیرۆک

فریشتەکان و تووتڕکی شین

تارا کامپێڵ

لە ئینگلیزییەوە

دەپرسی: بۆچی ئاسمان شینە؟

دەی، بەندە لەسەر ئەوەی کێ وەڵام دەداتەوە.

ئەگەر لە پێگەیشتوویەک بپرسیت، ئەگەری زۆرە وەڵام
📖 فریشتەکان و تووتڕکی شین
📕 زمانی کوردی هونەرە
زمانی کوردی هونەرە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زمانی کوردی هونەرە
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
قالە مەڕە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
...[1]
📖 پێشنیاری پرۆژە یاسای کاری خۆبەخشی
📕 ژن لە هەوراماندا
ژن لە هەوراماندا
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 ژن لە هەوراماندا
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 لێکۆڵینەوە لە سەر میشکات الانوار
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
لە کتێبی منهاج السنةی شيخ الاسلام ابن تیمية وەرگیرەوە
وەرگێڕانی: خانی کوردستانی
📕 لێکچوونەکانی نێوان رافیزە و جوولەکە
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
عەلی خان
2013
📕 وریاکردنەوەی موسڵمانان لە جەژنی جولەکە و گاورەکان
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
بابەت: فەرهەنگ
ئامادەکردنی: ڕازاو ئەنوەر
[1]
📕 ئاسان بۆ فێربوونی فارسی
📖 سکرتێرە 17
سکرتێرە 17

ئەعسابم لێیان نەماو گۆتم : وەرن بزانم ئەوە لەکێ بوون ؟ هەردووک بە پێکەنین لۆلای من هاتن و گۆتیان : کوو عومرت بەزایەع چووە، ئەتوو هەر خۆ لەژۆرێنێ باشە، کورە دەوەرە دەرێ جەولەکی لێدە بزانە
📖 سکرتێرە 17
📖 سکرتێرە 16
سکرتێرە 16

گۆتیان دەتەماشایەکی عەریزەکەی بکە ڕەعمەت لەبابت، کێڕان مەغرور بووی و خۆت لێگۆڕا..!! لەبەر دری وان دەستم دا عەریزەکەی و چاوەکم پێداخشاند، سەرم سوڕما لەوهەموو داواکاریەی، با هەندەکتان لۆ ب
📖 سکرتێرە 16
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 قەزا و قەدەر؛ چەند چەمکێکی ئاوەژوو کراو
👫 کەسایەتییەکان
نەجمەدین مەلا
👫 کەسایەتییەکان
هێمن موکریانی
👫 کەسایەتییەکان
قاسم ئەمین
✌️ شەهیدان
غەریب رەشۆ
👫 کەسایەتییەکان
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
📖 سۆشیال میدیای تاکی کورد | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

سۆشیال میدیای تاکی کورد
ن: هێمن کۆساریهێمن کۆساری
ئاشکرایە لەگەلأ بەرەو پێشچوونی جیهان و پێشکەوتنی بوارە جیایاکانی زانست و تەکنەلۆجیا، رۆژانە بابەتگەلی نوێ دێنە ئاراوە و دەبنە بابەتی قسەوباسی تاک بەتاکی کۆمەڵگا....
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەئێستا یەکێکن لەبابەتە گەرم و گوڕ و هەنوکەییەکانی نێو کۆمەڵگا و ڕۆژانە قسە و باسی زۆری لەبارەوە دەکرێت، ئەمەش وەک یەکێک لە پرۆژەکانی عەولەمە و جیهانگیرییە بە (بچووککردنەوەی جیهان لەماڵێکی بچووک)، بەڵام لەئێستادا جیهان بچووکبۆتەوە لە ئامێرێکی بچووک.
ژمارەی بەکاربەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە، بەرنامەو بابەتەکانی ڕۆژانە لە هەڵکشان و نوێبوونەوە دایە و لەلایەن تاکەکانی کۆمەڵگا لەناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە بەشێوازی جۆراوجۆر پێشوازییان لێدەکرێت. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر باری سۆشیال میدیا لای تاکی کورد.......
هەرچەندە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان درەنگتر گەیشتەهەرێمی کوردستان و تاکەکانی درەنگتر ئاشنای بەرنامە و پڕۆگرامە جۆربەجۆرەکانی بوون، بەڵام بەکاربەری بەتایبەت لەم چەند شاڵەی دواییدا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بەردەومیش ڕوو لەهەڵکشانە بەشێوەیەک زۆرێک لەتاکەکانی ئەم هەرێمە زیاتر لەتۆڕێک بەکاردەهێنن.
لێرەدا پرسیارێکی جەوهەری دێتە پێش ئەویش ئەوەیە: چی وایکردووە تاکەکان بەمشێوازە ڕوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بکەن؟ بۆچی ڕاژەی بەشداربووان بەردەوام لەزیادبوونە؟ بۆ وەڵامی هۆکارگەلی زۆر هەن، بەڵام هەوڵدەدەین لێرەدا گرنترینیان بخەینەڕوو، کە ئەمانەن:
1. زیادبوونی ڕێژەی بێکاری: لەهەرێمی کوردستان ڕێژەی بێکاری ڕۆژانە ڕوو لەزیادبوونە، ئەمەش بۆشاییەکی لەژیانی تاکەکان دروستکردووە، بەمەش تاکەکان بەدوای هۆکارێکدا دەگەڕێن تاوەکو بۆشاییەکانی ژیانیانی پێ پڕبکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان هەڵبژاردووە....
2. کەمبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان: لەگەلأ کەمبوونەوەی هاتوچۆ و میوانداری و سەردانی یەکتری و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە بەراورد بەساڵانی پێشوو، تاک کاتی بەتاڵی زیاتری بۆ ڕەخساوە، ئەمەش هۆکارێکی گرنگە بۆبرەودان بەبەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان...
3. تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لای بەشێک لە تاکی کورد وەک هێمایەک بۆ ڕۆشنبیری و پێداویستییەکی گرنگی ژیان ئەژمێر دەکرێت.
4. دواکەوتنی میدیا لەگەیاندن و پەخشکردن: لەئێستادا بەکەمترین کات زۆرترین زانیاری لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەستدەکەوێت. کەدرامایەکی بیانی لە میدیاکان پەخش دەکرێت، دەتوانی لەڕێگەی تۆڕکۆمەڵایەتییەکانەوە سەیری زنجیرەی کۆتایی دراماکە بکەیت لەکاتێکدا هێشتا لەمیدیاکان زنجیرەی چوارەمی پەخش نەکراوە... جگە لەمانەش هەر میدیایەکی تەلەفزیۆنی ئەجێندایەکی تایبەتی هەیە و ئەمەش لە گەیاندنی زانیاری و پەخشکردنی بابەتەکانی ڕەنگدەداتەوە (واتە بابەت و بڵاوکراوەکانی سنوردارن)، بەڵام لە سۆشیال میدیا تاک دەتوانێ بینەر و بیسەر و خوێنەری هەموو بابەتێک بێت...
5. ئاسانکاری : گەر جاران بەکارهێنانی ئینتەرنێت پێویستی بە شوێن و کۆمپیوتەر یان لاپتۆپ هەبووبێت، ئێستا لەڕێگەی ئامێرێکی زیرەک (مۆبایل) ەوە تاک دەتوانێت بچێتە ناوتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان. پێداویستییەکانی بەرکارهێنان لە ئامێرێکی زیرەک کۆکراوەتەوە و لەگیرفانی تاکەکاندایە، بەکاربەر پێویستی بەشوێن و کاتێکی دیاریکراو نییە.....
6. گۆڕانکاری و نوێبوونەوەی بەردەوام: ئەمەش لەچەند ڕوویەکەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
ا. بەردەوام زانیاری نوێ......
ب. گۆڕانکاری لە خودی بەرنامەکان: هاتنی وەشانی نوێی بەرنامەکان و لەگەلأ هەر وەشانێک خەسلەتێکی نوێی بۆزیاد دەبێت و نەنگییەکانی ناهێڵرێت......
ج. نوێکاری لەجۆری بەرنامەکان: دوای هەرماوەیەک بەرنامەیەکی نوێ دێتەکایەوە و للەلایەن بەکارهێنەرانەوە پێشوازی لێدەکرێت، زۆرێک لە بەکارهێنەران زیاتر لە ئەپلیکەیشنێک بەکاردەهێنن....
7. کێبرکێی کۆمپانیاکانی گەیاندن بۆ ڕەخساندنی هەلی نوێ و گەیاندنی باشترین و خێراترین هێلی ئینتەرنێت بەکەمترین نرخ...
8. وەک لەخاڵی سێیەم ئاماژەمان پێدا، لای بەشێک لەتاکەکان تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوونەتەک هێمایەک بۆ ڕۆشنبیری، بەڵام بەشێکیتریان (لەگەلأ عامێ دەچنە شامێ) واتە کوێرانە چاولەوانیتر دەکەن و بەبێ بوونی هیچ زانیارییەکی پێشوەختە تۆڕەکان بەکاردەهێنن، هەندێجار بۆیان گرنگ نییە تۆڕەکە باشە یان خراپ؟ سودی هەیە یاخود زیان؟ تەنها ئەوەیان لەلا گرنگە کە ئەوبەرنامە و تۆڕانەی هەبێت کە ئەوانیتر بەکاری دەهێنن، لای نەنگییە گەر وەکو ئەوان نەبێت، بەمجۆرە خواستی زیاتر لەسەر تۆڕەکان دەبێت و زیادبوونی جۆری بەرنامەی نوێ پێویست دەکات.....
ئەمانە و چەندین هۆکاریتر لەپشتی هەڵکشان و زیادبوونی ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانن......
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وەک هەربابەت و داهێنراوێکی نوێی ناو کۆمەڵگا، لایەنی ئەرێنی و نەرێنی لەخۆ گرتووە، کەگرنگترینیان ئەمانەن:
لایەنە ئەرێنییەکانی سۆشیال میدیا:
1. دەکرێ هۆکارێک بێت بۆ هۆشیارکردنەوەی تاک.
2. کۆکردنەوەی میدیا (نوسراو، خوێنراو، بیسراو)ەکانە.
3. گەڕاندنەوەی کاتی پێویست بۆ پەیوەندیکردن بە ئەوانیترەوە، لە خولەکێکدا دەتوانی لەگەلأ چەند هاوڕێیەکی دوور لەیەکتر بەدەنگ و ڕەنگ بدوێیت.
4. دەستکەوتنی هەوالأ و زانیاری تازە لەناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە.
5. فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکان لە پەیوەندی خوێنی و ناسیاری و هاوڕێیەتی بۆ هاوڕیەتی و پەیوەندی نێوان تاکەکانی گەڕەک و شارە جیاجیاکانەوە...
6. فرەدیدی و فرەبیری، سۆشیال میدیال شوێنی بیرکردنەوە جیاوازەکانە، تاک دەتوانێ بینەر و خوێنەری سەرجەم فیکر و ئایدۆلۆجیاکان بێت و لە تەسکی بیرکردنەوەوە بەرەو فراوانی بیرکردنەوە هەنگاوبنێت.
7. دەتوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بخەیتە خزمەتی ئەوبوارەی کە لێی شارەزای، مامۆستایەک دەتوانێ لەڕێگەی تۆڕەکانەوە زیاتر برەو بەکارەکەی خۆی بدات، پزیشک دەتوانێ لە سۆشیال میدیا ئامۆژگاری و ڕێنوێنی خەڵک بکات تا پارێزگاری لە سەلامەتی جەستەیان بکەن، وەستایەکی ئۆتۆمبێل دەتوانێ لەوڕێگەیەوە بەشۆفێرکان ڕابگەیەنێت لەکاتی بوونی گرفت لە ئۆتۆمبێلەکانیان چی بکەن؟ چۆن پارێزگاری لەسەلامەتی ماشێنەکانیان بکەن؟....... هتد.
8. ناوەندێکی باشە بۆگەیاندنی ئەوپەیام و بەرنامەیەی پێتە، چونکە لەناوەندەکانیتر خێراترە بۆ بڵاوببوونەوە.
9. سودی ئابووریشی هەیە، دەتوانی بینەر و گوێگری باشترین کۆڕ و سیمینار و وانەبیت بۆ هەربوارێک دەتەوێت، ئەمەش خەرجی بەشادریکردنت بۆ دەگەڕێتەوە، هەروەها دەتوانی خوێنەری نوێترین و نایابترین توێژینەوە بیت، لەڕێگای سایتە تایبەتەکانی پەرتووکەوە کتێبی دڵخوازت بخوێنەوە، بەمەش خەرجی کڕینی پەرتووکت بۆدەگەڕێتەوە....
لایەنە نەرێنییەکانی سۆشیال میدیا:-
1. ئالودەبوون: بەهۆی ئەو نوێکارییانەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هەن، تاکیان ئالودەکردووە بەخۆیانەوە وایان لێکردوون کورد وتەنی: (دەست و مۆبایلیان شەڕ بێت).
2. سەرقاڵکردنی تاکەکان بەتایبەت چینی گەنجان، کە ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە.
3. نەبوونی سانسۆر: ئەمەش لەدوو ڕووەوە: ا. سەیرکردن و بڵاوکردنەوەی جۆری بڵاوکراوەکان، باشن؟ خراپن؟ دەگونجێن؟ ناگونجێن؟....هتد. ب. ڕێژەی بەکارهێنان: سەقفێکی زەمەنی بۆ بەکارهێنانی دانەنراوە، تاوەکو کاتی بەنرخی تاکەکان بپارێزرێت.....
4. گۆشەگیری: بەکارهێنەرانی زیاتر ویستی تەنهابوونیان هەیە و بەشێکی زۆریان بەتەنها لەکونجی ژوورێک یان قوژبنێک دادەنیشن و دوور لەخێزانەکانیا خەریکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەبن....
5. ئاسانکاری بۆ بوونی پەیوەندی نەگونجاو و ناشەرعی.
6. لاوازبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان: تاکەکان زیاتر بەرەو تەنیایی و ژیانی تایبەتییەوە هەنگاویان ناوە و کەمتر ویستی تێکەڵبوونی ئەوانیتریان هەیە. کۆمێنت و نامە شوێنی سەردان و پیاسە و هەواڵپرسینی گرتووەتەوە.
کەواتە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەم ناوەندێکی زانستی و مەعریفی و پەروەردەییە، هەم ناوەندێکیشە بۆ تێکچوون و پەرتەوازەبوونی تاک لەڕێگای هەڵوەشاندنەوەی پێوەر و پایە پەروەردەییەکان، سۆشیال میدیا وەک کەشتییەکەی نوحە (سەلامی خودای لێبیت) هەموو شتێکی تیایە، گرنگ هەڵبژاردنی تاکە.....
- دۆخی سۆشیال میدیا لەهەرێمی کوردستان:
لەهەرێمی کوردستاندا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگا هەیە بەلایەنی ئەرێنی و نەرێنی. زۆرێک لەمامۆستا و کەسایەتییەکان لەهەرێمی کوردستان ئەکاونت و بابەت و بڵاوکردنەوەکانیان تایبەت کردووە بە بانگەواز و پەروەردەی تاکەکانی کۆمەڵگا، هەموو هەولأ و تەقەلایەکیان بۆ پێگەیاندنی گەنجان و لاوان و دایکان و باوکانە.....
لەگەلأ ئەوهەموو هەوڵەی بۆ پەروەردەکردن و پێگەیاندن دەدرێت لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەهەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا لەنێوان بەکارهێنەرەکانەوە هەندێ ڕفتار و دیاریدەی نەگونجاو و ترسناک بەدی دەکرێت جێگای هەڵوەستە لەسەرکردنە و پێویستییان بە چارەسەر کردنە...
ڕەنگە گەر دەربارەی دیاردە دزێوەکانی ناو سۆشیال میدیای کوردی بنووسین کاتێکی زۆرمان پێویست بێت، بۆیە لێرەدا بەشێک لەو دیاردانە باس دەکەین:
1. تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوونەتە ناوەندێک بۆ بەناوبانگبوون، تاکەکان بەهەرنرخێ بێت دەیانەوێت بەناوبانگبن هەتا گەر ئەو بەناوبانگبوونە لەسەر حیسابی پەروەردە و ڕەوشت و کەسایەتیش بێت. کێشەکە تەنیا لەبەناوبانگبووندا نییە، بەڵکو ئەمانە لای هەندێ لە تاکە تەواو پێنەگەیشتووەکانەوە وەک ڕابەر و ڕێ پیشاندەر سەیر دەکرێ، بەسەدان و هەزاران کەس بەدیار لایڤێکەوە دانیشتوون کە وەڵامدانەوەیە بۆ کەسێکیتر بەشێوەی (جنێو)، کارەساتەکە لەم ڕواج پێدانەیە......
2. خێَرا بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست و زانیاری درۆ و نالۆجیکی و بڕوا پێکردنی لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لەبەکاربەران.
3. سۆشیال میدیا لەهەرێمی کوردستان نەوەیەکی پەروەردەکردووە کە بەرگەی هیچ ناخۆشییەک ناگرێ و بەنەرمە بایەک بەلادادێ، نەوەیەک جگە لەخۆی کەسی بەلاوە ڕاست نییە، جگە لەخۆی گوێ بۆ هیچ کەسێ ناگرێ، هیچ پلان و بەرنامە و پەیامێکی نییە، هەموو خەمی ژمارەی لایک و کۆمێنت و کەمی ئەکتیڤی پەیج و ئەکاونتەکەیەتی، نەوەیەک شەو و ڕۆژی لێگۆڕاوە لەڕۆژدا خەوتووە و لەشەودا بێدارە، دوورە لە کتێب و هەموو سەرچاوەیەکی مەعریفی، گاڵتە بە هەموو شتێک دەکات هەتا ئەو بابەتانەی بۆگاڵتەش نابن، نەوەیەک متمانەی بەکەس نییە، لەبەیانی تا نیوەی شەو لەگەلأ هاوڕێکەی دەگەرێت دواتر لە بڵاوکراوەکانی دەنوسێت هاوڕێی باش نەماوە.....
4. هەموان ڕەخنە دەگرن، بەڵام ئامادەنین چاکسازی لەخودی خۆیان بکەن....
5. پەخشکردن و ڕەچاو نەکردنی ئەوانیتر: تۆڕەکان بوونەتە تەختەی شانۆگەری، دار و نەداری تیا پەخش دەکرێ بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوانیتر بکرێ. بۆچی دەبێ خەڵکی بزانن ئەمڕۆ چیت خواردووە؟ چووی بۆ کوێ؟ ژیانی تایبەتیت چۆنە؟ منداڵەکانت بردووە بۆ کوێ؟....هتد. جاران سێوێکیشیان لەبەر دەرگا نەدەخوارد، لەبەر ماڵە دراوسێکان و ڕەچاوی هەموو بارێکی یەکترییان دەکرد.... جگە لەمانەش پیشاندانی ژیانێکی خەیاڵی و دوور لە واقیع و ڕاستی وای لەتاکەکان کردووە لەخەیاڵا بژین و واقیع پەسەند نەکەن.....
6. لەئێستادا سۆشیال میدیا هۆکاری بەشێکی زۆری گرفتە کۆمەڵایەتی و خێزانیەکانە، بەهۆی نەبوونی سانسۆر و ڕێگا سازکردن بۆ پەیوەندی نەگونجاو و قەدەغە، ئالودەبوون.....
7. دروستبوونی چینێک لە گەنجی سەرقالأ، سەرقالأ بەوەی بزانێ پەیوەندی فڵان لەگەلأ فڵان چ جۆرە پەیوەندییەکە؟ فڵان بۆچی تائێستا سەڵتە و هاوسەرگیری نەکردووە؟ فیسار بۆچی وا قسە دەکات؟ بۆچی جل وبەرگەکانی ئەوکەسە ئاوایە؟....هتد، بەداخەوە ئەمجۆرە سەرقاڵبوونە هیچی لێ سەوزنابێ....
ئەمانەو کۆمەڵێ دیاریدەیتر، کە هۆکاری سەرەکییان ناهۆشیاری تاکە بەرامبەر بەچۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕەکان، نەبوونی پلان و بەرنامە و ئامانجە بۆ ژیان، نازانن بۆچی دەژین ؟ ئەرک و مافەکانیان چییە؟....ڕێگاچارەش بۆ ئەم دۆخە بریتییەلە:
1. هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لەڕێگەی تەواوی کەناڵ و ناوەندەکانەوە، یارمەتیدانیان بۆڕاستکردنەوەی خوارییەکانیان و دانانی پلان و بەرنامەیەک بۆبەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
2. دایکان و باوکان چاودێری مندالَِەکانیان بکەن و بەشێوەیەکی زانستی پەروەردەیان بکەن و کاتی تایبەتیان بۆ تەرخان بکەن و ببنە هاوڕێی منداڵەکانیان، تا تاکێکی پەرتەوازەی لێ دەرنەچێ.....
3. گەڕانەوە بۆ ئاین و کەلتور و داب ونەریتی کۆمەڵگا و ڕەچاوکردنی پێوەرە پەروەردەییەکان.
4. برەودان بەتواناکانی گەنج و ڕێکخستنی هەلی کار بۆیان، تاوەکو سەرقاڵبوونیان داهێنانی لێ بەرهەمبێت.
5. بەکەلتورکردنی خوێندنەوە لەلایەن قوتابخانە و زانکۆکانەوە.
6. دانانی سانسۆر بۆ بەکارهێنان و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا.
کەواتە کۆنترۆلڵی سۆشیال میدیا لە دەستی خودی تاک دایە و خۆی ئەوڕێگایە هەڵدەبژێرێت کەدەیەوێت. تاکی وشیار تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکاتە هۆکارێک بۆ پێگەیاندنی خودی خۆی و وەک پەیژەیەک بۆ سەرکەوتنەکانی بەکاری دەهێنێت، بەڵام تاکی بێ ئاگا بەپێچەوانەوە ئالودەی تۆڕەکان دەبێت و سۆشیال میدیا دەبێتە خەو و خۆراکی و شوێنی هەموو شتە گرنگەکانی ژیانی دەگرێتەوە. ئەم دووانە هەردووکیان دەگەن بەکۆتاییەک، بەڵام (ئەوەی بەشیرینی بیری کردبێتەوە و شیرینی چاندبێت، شیرینی دەدورێتەوە، ئەوەشی بەتاڵی بیریکردبێتەوە و تاڵی چاندبێت، تاڵی دەدورێتەوە).[1]
#️ هەشتاگ
#هێمن کۆساری |


🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-09-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هێمن کۆساری
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-09-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📰 راگەیاندن
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 4 2020 11:47AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Sep 4 2020 3:03PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Sep 4 2020 3:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 534 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئارام ئارام لەژیان بڕوانە
  📖 57 ساڵ خولانەوە لە ژێر...
  📖 زمانی کوردی هونەرە
  📖 وتارێک لەسەر قالە مەڕە
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-04-2021
  🗓️ 21-04-2021
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
نەجمەدین مەلا
کوڕی مەلا غەفوری کوڕی مەلا عەلییە، خوێندنی ئەو سەردەمەی لەحوجرە تەواو کردووەو پاشان قوتابخانەی (ئەعدادییەی مەلەکی) تەواو کردووە.
ژیانێکی زەحمەت و پڕئەشکەنجەی بردۆتەسەر، ماوەیەک لە رانیە بەمووچەخۆری ئەمێنێتەوەو پاشان لەپێناوی پەیدا کردنی بژێویدا لەشاری حەڵەب ماوەیەک ماوەتەوە.
دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی و خوێندنگای تایبەتی کردۆتەوە بۆ فێرکردنی خوێندەواری. هەر لەم حوجرەیەشدا کەناوی نابوو (کەشتی نوح) کتێبخانەیەکیشی دامەزراند بوو، کتێب و رۆژنامەو بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەی تیا ئەفرۆشت. لەم حوجرەیەوە
نەجمەدین مەلا
هێمن موکریانی
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری کورد ناوی تەواوی محەمەدئەمین، کوڕی سەید حەسەنی شێخەلیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زەینەب، کچی شێخی بورهانە.
هێمن لە شەوی 4 لەسەر 5 ی مانگی مەیی ساڵی 1921 لە گوندی لاچین-ی نزیک شاری مەهاباد لەدایکبووە.
هەر بە منداڵی دەخرێتە بەر خوێندن و چەند ساڵ لە قوتابخانەی سەعادەت لە شاری مەهاباد دەخوێنێت. پاشان باوکی لە قوتابخانە دەریدەهێنێت و دەینێرێت بۆ خانەقای شێخی بورهان، بە مەبەستی ئەوەی کە لە دواڕۆژدا ببێتە مەلاو جێی مەلا جامی، باپیرە گەورەی، بگرێتەوه.
چوار ساڵ لە خانەقا دەخ
هێمن موکریانی
قاسم ئەمین
قاسم محەمەد ئەمین (1ی دیسەمبەری 1863 - 23 ئەپریلی 1908). نووسەر، رۆشنبیرو چاکساز لەبواری کۆمەڵایەتی لە میسر یەکێک بوو لە بناغەنەرانی بزووتنەوەی نیشتمانی لە میسر و زانکۆی قاهیرە هەروەها بە یەکێک لە رابەرە سەرەتاییەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی ژنان دەژمێردێت.

ژیننامە و بنەماڵەکەی
لە 1ی دیسمبری 1863دا لەقاهیرەی پایتەختی میسر لەبنەماڵەیەکی کوردی کۆچکردوو بۆ ئەو وڵاتە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتاسیی لەخوێندنگەی (رأس التین) بووە کە تایبەت بوو بە منداڵانی خێزانە ئەرستۆکراتەکان. لەگەڵ خێزانەکەی باریکر
قاسم ئەمین
غەریب رەشۆ
لە دایکبووی ساڵی 1992 ی کانتۆنی عەفرین بووه و لەرۆژئاوای کوردستان. دەرچووی پەیمانگای کشتوکاڵ بووە.
لەساڵی 2012 غەریب بووەتە شەڕڤان و جگە لەئەرکی سەربازی وەک پەیامنێر لەبەرەکانی شەر کاری راگەیاندنی کردووه و ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە بووە.
شەڕرڤان و رۆژنامەنوسی یەپەگە، لە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی تورەیی فورات لە گوندی ئوم تەنەک، لەدووری 20 کیلۆمەتر لە باکوری رەقە لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەگوندەکە شەهیدبووە.
غەریب رەشۆ
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
یەکێکبوو لە کارمەندانی تیمی ئاگر کوژینەوەی سلێمانی بوو، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەی رۆژی 21-04-2017 لە بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، گیانی خۆی کردە قوربانی خوێندکاران.
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)