دەقی ڕاگەیێندراوی گوتەبێژی حکومەت:
بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان لە دامودەزگاکانی حکومەت و گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئاماژە بە هەردوو بریاری ژمارە (1)ی ئەنجومەنی وەزیران لە 15/ 7/ 2019 و بڕیاری (52) لە 5/ 5/ 2020.
جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستثێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (8:00)بەیانی تا (3:00) دوای نیوەڕۆ.
هەروەها پێویستە لە کاتی دەوامدا، فەرمانبەران پابەندبن بە گشت ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
د.
جوتیار عادلجوتیار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان
3/9/2020