پەیامی دەبەپە بۆ 1ی ئەیلول: دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت
پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) بە بۆنەی 1ی ئەیلول رۆژی جیهانیی ئاشتی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی دەبەپەدا ئاماژە بە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستکراوە و باسیش لە پرۆسەی دیالۆگی ساڵی 2013 بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد کراوە، کە بە بانگەوازی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد، بەڵام لەلایەن تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکەوە تێکدرا.
'دەبێت گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنرێت و چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت'
لە راگەیاندراوەکەی دەبەپەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بە شەڕ و توندوتیژی وەڵامی هەوڵەکانی ئۆجالان بۆ ئاشتی درایەوە و راشیگەیاندووە لەم کاتەدا کە شەڕ قورس بووە، ئەوەی بتوانێت کەشی بێشەڕ بخوڵقێێنێت دیسانەوە هەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. بە کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی بەرنامە بۆ دانراو و سیستماتیکی سەر بەڕێز ئۆجالان ئەو کەشە بێشەڕە دەئافرێنرێت. بۆ ئەوەی کۆتایی بەم قۆناغە خوێناوییە بێت، دەبێت گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان بە خێرای و دەستوبرد لاببرێت و دەبێت بە خێرایش بۆ دەستپێکردنەوەی سەرلەنوێی پرۆسەی ئاشتی دەست بە دانوستان و چاوپێکەوتن بکرێتەوە.
[1]