بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عومەر حەسەن ئیبراهیم دەکات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی عومەر حەسەن ئیبراهیم، بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عومەر حەسەن ئیبراهیم)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی و پرسەمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوخەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بکات، دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
31ی8ی2020
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!