تیپی مۆسیقای ئەستێرەی منداڵان، کار بۆ پێگەیاندن و تواناسازی مناڵانی کورد دەکات لە شاری کیڵی ووڵاتی ئەڵمانیا.
غەزاڵ یڵماز یەکێک لە مامۆستاکانی تیپەکە وتی، ئێمە لە زۆر شوێن چووینەتە سەر تەختە، لەگەڵ چەندین کولتوری جیاجیادا کارمان کردووە. ئێمە لە وڵاتی خۆمان دورین و لە ماڵی خۆمان دورین، بۆیە ئامانجمان ئەوەیە منداڵەکانمان بە کولتوری خۆمان پەروەردە بکەین تاوەکو کولتور و هونەری خۆمانیان لە بیر نەچێتەوە.
غەزال یڵماز ڕایگەیاند، ئەوان لە بابەتی زمان، مێژوو، هەڵپەڕکێ و گۆڤەند، ئەدەب و وێژە و مۆسیقادا کار دەکەن و داوای لە هەموو کەس کرد خاوەنداری لە کولتوری کوردی بکەن و لە دژی سیاسەتی تواندنەوە منداڵەکانیان بێنرن بۆ خوێندنگە کوردییەکان.[1]