باڵەخانەی خەسرەوئاوا یان عەمارەتی خەسرەوئاوا باڵەخانەیەکی مێژوویی سەردەمی ئەردەڵانە کە لە شاری #سنە#دایە. بە پێی کەتیبەکەی سەر دەرکەی ئەم تەلارە پێکهاتەکە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا بە فەرمانی ئەمانوڵا خانی ئەردەڵان والیی شاری سنە دروست بووە. ئەگەرچی بنیات نانی ئەم کۆشکە دراوەتە پاڵ حاکمانی پێشووشەوە، بەڵام ڕەنگە ئەمانوڵا خان بە تەواوی نۆژەنی کردبێتەوە. لە کەتیبەکەدا نووسراوە کە ئەم باڵەخانەیە بۆ خەسرەوی کوڕی ئەمانوڵاخان دروست کراوە. خەسرەو ناسراو بە خەسرەو خانی ناکام مێردی #مەستوورە# ئەردەڵان شاعیری کورد بووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,687 gånger