بەیاننامەی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی بۆکان بەبۆنەی کۆچی دوایی بەیان عەتاری
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی ناهومێدی له چاک بوونەوەی خوشکی ئازیز و خۆشەویستمان خاتوو بەیان عەتاری راگەیەندراوە و هەموو لایەکمانی تووشی خەم و پەژارە کردووە و له هەمان کاتیشدا هەڵوێستێکی مرۆڤانە و جێگای ڕێز و حورمەتی ئەو خوشکە خۆشەویستەشمان کە بریتییە له پێشکەشکردنی ئەندامەکانی جەستەی هەموومانی وا لێ کردووە کە سەری ڕێز و نەوازشی بۆ دانەوێنین.
دیارە ئەرک و کاری گەورە هەر له مرۆڤی مەزن و گە ورەش دەوەشێتەوە و ئەو خوشکە بەڕێزەشمان بۆ جارێکی دیکە وەبیر هەموو لایەکی هێنایەوە کە دەکرێت به گیانی فیداکاری و کاری ئاوا مەزن، هەڵوێستی جێگای شانازی بخولقێنین و وەپێشمان کەوت کە دەتواندرێت خۆمان و ژیانمان پێشکەش بە بارەگای بەرزی مرۆڤایەتی بکەین.
بنەماڵە و هاوڕێیان و دۆستانی خوشکە بەیان! وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی پێناخۆش بوونی خۆمان لەو کارەساتە جەرگبڕ و ناخ هەژێنە، ڕادەگەیەنین کە هەڵوێستی مەزن و ئینسانانەی دەکەینە سەرمەشقی ژیانمان و ئێمەش بە ڕێگای هەمیشە سەوزیدا دەڕۆین و یادی ئازیز و خۆشەویستی هەمیشە له دڵماندا سەوز و زیندوو ڕادەگرین.
ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی
بۆکانبۆکان
02-09-202002-09-2020