ئاگری لەسەر پشتی کردەوە.
ئاگری لە خلەوخەرمانی بەردا، گەڵاجاڕەکەیان سوتاند، هەموو ئاگر کردنەوەیەک دەسەڵاتێکی دەرەبەگایەتی لە پشت بووە لە کۆندا، دوو تەوژم و بەرە بکەونە ڕکابەری ئەوا یەکێکیان سەر دەکەوێت، هەندێجار سەرکەوتنێکی بەهێز و پشت شکێن ڕوودەدات یان بردنەوەیەکی فێڵبازانە ڕوودەدات و بەتەواوەتی کابری دۆڕاو دەسوتێنێت و به و جۆرە بردنەوەیە دەوترێت بەخوای وای بردەوە یان واسەرکەوت بەسەریدا(ئاگری لەسەر پشتی کردەوە).[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 895