باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی فاشیستی تورک لە شاری شرنەخ هەڵیان کوتایە سەر ماڵی چەندین هاوڵاتی و لە ئەنجامدا 4 کەسیان دەستگیر کرد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەمین شەمس بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری چاڵدێران کوژرا. هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی کۆڵبەران کردووە. ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.
[7]
- ڕێکخراوی هەنگاوی مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، عادل موکەڕەم، بەندکراوی سیاسی لە گرتووخانەی
ورمێورمێ بەیانیی ئەمڕۆ لە بەرچاوی دادوەری چاودێریی ورمێ و جێگری بەرپرسی گرتووخانەی ئەو شارە بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی دەزگای داد داخوازییەکانیان پەسندنەکردووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و قاچێکی سووتا. بە گوێرەی ڕێکخراوی هەنگاو، دوای ئەوە عادل موکەڕەم لە لایەن هێزەکانی گرتووخانەکەوە لە سووتان ڕزگارکرا و بەبێ ئەوەی چارەسەری پزیشکیی بۆ بکرێت، گوێزرایەوە ژووری تاکەکەسیی گرتووخانەکە.
[2]
- عەلی پێشەوا قازی محەممەد، کوڕی سەرۆک کۆماری کوردستان (پێشەوا قازی) سەرۆکۆنەی سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی پارتی لە بەغدا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، باوکم و هەزاران کوردی دیکە گیانیان فیدای ئاڵای کوردستان کردووە، تا دواهەناسە لەپێناو بەرزی و شەکاوەی ئاڵای کوردستان تێدەکۆشین.
[4]
باشووری کوردستان
- لە ناوچەی شێخ بزێنی لە گوندی توڵکی سەر بە شارەدێی شوان، ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەر بە
داعشداعش بن، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە سێ هاووڵاتی کوردی تێدا بووە و هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.
[4]
لە شارەدێی شوان، 3 گەنجی کورد لەلایەن داعشەوە دەکوژرێن
- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان خەرجکردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی بە مەرج بەردەوام دەبێت.
[2]
- وەکو کاردانەوەیەک لەبەرامبەر سووتاندنی ئاڵای کوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا، بەشی فڕۆکەوانیی سەربازی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
هەولێرهەولێر نمایشێکی ئاسمانیی بە ئاڵای کوردستانەوە لە ئاسمانی هەولێر دەکات.
[4]
- ئەمڕۆ لە بەردەم دادگای شاری سلێمانی، نوێنەران و بەشێک لە ئەندامانی 23 ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی دژی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە لایەن پەدەکەوە گردبوونەوە و لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە یاداشتێکیان ئاڕاستەی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریکردنی عێراق کرد.
[8]
- لە سەید سادق دەستگیرا بەسەر زیاتر لە نیو تۆن دەرمانی خاو و 200 پارچە حەب و 19 هەزار قوتو و لەزگەی و بەرواری ئامادەکراودا، کە بەنیازی فرۆشتن و ساغکردنەوەی بوون لە نێو بازاری سەیدسادقدا.
[3]
- ئەنجومەنی
کەرکوککەرکوکی تەڤگەڕی ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لەساڵیادی دامەزراندنیدا لە چالاکییەکی ژینگە پارێزی دەیان نەمامیان چاند.
[1]
- دوای ماوەیەک لە هێرشکردنە سەر ئەو کچانەی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان دەخوێنن و چالاکن لە وتارێکیدا،
مەلا هەڵۆمەلا هەڵۆ، مامۆستای ئایینی ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی
سلێمانیسلێمانی دەستگیرکرا.
[4]
- ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ، هێزەکانیان دەستیان بەسەر 42 تۆن جگەری تورکی قەدەغەکراودا گرتوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی هێنراوەتە هەرێمی کوردستان.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لە گوندی حەمۆی
قامیشلۆقامیشلۆ لە ڕێگەی ماتۆڕ سکیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە تەقینەوەیەک ڕوویدا و لەو تەقینەوەیەدا 2 کەس بریندار بوون.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
-
بەشیر حەدادبەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لە هێرشکردنە سەر لقی پێنجی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەو هێرشە لە ڕق و کینەی هەندێک لە گرووپە چەکدار و بەشێک لە سییاسییەکانی عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە. هەروەها ئەوەی خستەڕوو کە حکومەتی عێراق توانای کۆنترۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکانی نییە.
[2]
- نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق- یۆنامی لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی لە ڕووداوەکانی بەغدا و سووتانی
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان و هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی دەردەبرێت.
[4]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا، بە توندی ئیدانەی هێرشی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی کرد، بۆ سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا.
[4]
- باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر لقی 5ی پارتی لە بەغدا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە هەوڵەکان دەکەین بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.
[4]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە وڵاتان و دەڵێت، ناردنی چەک بۆ ئێران پێشێلکارییە لە بڕیاری 1929ی ئەنجوومەنی ئاسایشی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان.
[2]
- وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بینی گانتس ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە چەکی نوێ و پێشکەوتوو نەگات.
[4]
- لە بازاڕی ئاڵۆگۆڕای دراوی تاران بەهای تمەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزیوە و هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە 31 هەزار و 950 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کراوە. واتە هەر سەد دۆلاری ئەمریکی بەرانبەرە بە 3 ملیۆن و 195 هەزار تمەن.
[6]