لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 09-10-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی کەماڵ میرزایی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود پێکرا.
[6]
باشووری کوردستان
- نووسەر و شاعیر، چالاکوانی پرسی مافەکانی ژنان،
مەهاباد قەرەداغیمەهاباد قەرەداغی بەهۆی ڤایرۆسی
کۆڕۆناکۆڕۆنا لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
[1]
- لە (24) کاتژمێری رابردوودا تەنیا لە
دهۆکدهۆک، (8) کەس و لە سلێمانی (3) کەس و لە هەولێر (1) کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و لە کۆی (5313) پشکنین دەرکەوتووە، کە (838) کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
[5]
- دوای کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا لەباری رەوشی
شنگالشنگالەوە، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، ئامانجی رێککەوتنەکە ئەوەیە خەڵکی شنگال لە ئاسایش و ئارامیدا بژین. نووسینگەی کازمیش دەڵێت، کاروباری ئەمنیی شنگال لە دەست حکومەتی فیدراڵی دەبێت و بواری خزمەتگوزاری هاوبەش دەبێت.
[3]
- لە رێورەسمێکدا تەرمی
شێخ سالار حەفیدشێخ سالار حەفید کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی شاری
سلێمانیسلێمانی، لە
مزگەوتی گەورەمزگەوتی گەورەی سلێمانی بەخاکسپێردرا.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- ساڵێک بەسەر هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان تێدەپەڕێت،
مەزڵوم کۆبانێمەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات -
هەسەدەهەسەدەش لە ساڵڕۆژی ئەو هێرشەدا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بەوەی بە فەرمانێک رێگەی لە داگیرکارییەکی دیکەی تورکیا گرتووە.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە قەرەباخ زیاتر لە 107 چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران.
[2]
- واشنتۆن پێشوازی لەرێکەوتنەکەی نێوان
هەولێرهەولێر و بەغدا دەکات لەڕووی چۆنیەتی ئیدارەدانی کارگێڕی و ئەمنی شارۆچکەی شنگال.
[4]
- نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ هاریکاری عێراق ناسراو بە
یۆنامییۆنامی پێشوازی لە رێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی دۆخی شنگال دەکات.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان