باکووری کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر بە ناوی ئۆپراسیۆنەوە ئاگری بەردایە دارستانەکانی ناوچە شاخاوییەکانی لیجەی
ئامەدئامەد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پاسدارێکی ئیلامی بە ناوی عەلیڕەزا دارابی لە بەرزاییەکانی سنووری بێزڵ لە سنووری شیخ سڵەی سەلاسی باوەجانی کوژرا.
[3]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون، مردن و چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، بەگویرەی ڕاگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 829 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 21 کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- لە کتێبخانەی گشتی شاری
کەرکوککەرکوک، سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو، سەبارەت بە هۆشیارکردنەوەی گەنجان و ڕۆڵی گەنجان لە مێژووی شۆرشەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی تواناکانیان، سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا نەریمان ئەحمەدەوە پێشکەش کرا کە ئەم سیمینارە لەلایەن گروپی هۆشیاری گەنجانەوە ئامادەکرابوو، بۆ کچان و کورانی شارەکە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری دەرەوەی ڕووسیا. سێرگی لاڤرۆڤ هۆشداریدا لە تەقینەوەی پرسی کورد بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی ئەمەریکا لە سووریا گرتوویەتەبەر و جەختیکردەوە لەسەر پێویستی ڕێگەگرتن لە پێشلکردنی یەکێتی خاکی سووریا.
[2]