سێ هێکتار لە قامیشەڵانەکانی دەوروبەری دەریاچەی زرێبار سووتان
رۆژهەڵاتی کوردستان
- فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی
مەریوانمەریوان رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، چوار جار ئاگر لە قامیشەڵانەکانی دەوروبەری دەریاچەی زرێبار بەردراوە و بەهۆیەوە سێ هێکتاری سووتاوە.
[2]
- لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی کەیهان شیرینی کوڕی ئەداک و تەمەن 21 ساڵ و بەهرام قاسمی کوڕی ساڵح تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی مێراوی ناوچەی ژاوەرۆی
سنەسنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و ئەوانیان دەسبەسەر کردووە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.
[4]
- لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شەهریار پوورعەلی کوڕی ئیسفەندیار خەڵکی دزەی ناوچەی مەرگەوەڕی
ورمێورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
[4]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕۆستەم ئیبراهیمی تەمەن 40 ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی تەختی زەنگیی شاری
کامیارانکامیاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کراوە.
[4]
باشووری کوردستان
- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، هیچ پلانێک بۆ قەدەخەی هاتووچۆی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستاندا نییە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، رێکارەکان تووند دەکەنەوە.
[2]
- بریکاری
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت، هەفتەی یەکەمی خوێندنی ناو پۆل بۆ قوتابیانی 12ی ئامادەیی بەشێوەیەکی گشتی بێ گرفت بووە، دەشڵێت نابێت قوتابخانە ئەهلییەکان سەرجەم قوتابیانیان لەناو پۆل دەست بە خوێندن بکەن، دەبێت ئەوانیش وەک قوتابخانە حکومییەکان پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە بن.
[2]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 620 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 19 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- لە پەڕڵەمانی کوردستان، یادی 3 ساڵەی کۆچی دوایی
مام جەلالمام جەلال کرایەوە.
[6]
لە پەڕڵەمانی کوردستان، یادی 3 ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال کرایەوە
- لە یادی 24 شەهیدبوونی دکتۆر سیروان بنەماڵەی شەهید و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی
پەکەکەپەکەکە لە باشوری کوردستان سەردانی گڵکۆی دکتۆر سیروان- یان کرد لەشاری سڵێمانی.
[5]
- کۆگایەکی هێزەکانی 70 ی پێشمەرگە لە
سلێمانیسلێمانی تەقییەوە و فەرماندەی گشتی هێزەکانی حەفتاش دەڵێتائێستا هۆکارەکە دیار نییە و لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.
[3]
- هێزەکانی پۆلیس دوو کەسیان بە تۆمەتی سوتاندنی شاخی گۆیژە دەستگیر کرد و تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەدا ناوە.
[3]
- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری شارەدێی ئەلقووش، رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسایەتی و بازرگانی ناوداری ئێزدی لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بەشیر کوریا تیرۆر کرا.
[3]
- بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی
هەولێرهەولێر راگەیاند، لەماوەی مانگێکدا توانیویانە 51 شوین سزا بدەن، 29 تەن کاڵای ماوە بەسەرچووش لەناوببەن و ژمارەیەک سەرپێچیکاریش سزا بدەن.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- لە سویسرا 67 پەرلەمانتار لە 4 حیزبی جیاوازەوە لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا داوایانکرد ئەو
هەدەپەهەدەپەییانە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا دەستگیرکراون ئازاد بکرێن.
[1]
- روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی نێو ریزەکانی چەتە بەکرێگیراوەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە شەڕی ئەرتەساخ زیادیکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەکە بۆ 72 بەرزبووەتەوە.
[1]
- رۆژنامەی زەمانی تورکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، تورکیا گەورەترین داکەوتنی لە یەدەگی ئاوی وڵاتەکە تۆمارکردووە کە پێشووتر هاوشێوەی نەبووە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان