خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بنەماڵەی ڕەفیق حیلمی
باکووری کوردستان
-
ئەردۆگانئەردۆگان لە رێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی رەیحانلی لە شاری هاتای بەشێوەی ئۆنلاین گوتاری دا و ئاماژەی به دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان دا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەهدی زارعی خەڵکی گوندی کۆڵەسەی خواروو سەر بە
سەردەشتسەردەشت بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری
بانەبانە کوژرا. ئەو کۆڵبەرە لە کاروانی کۆڵبەراندا بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی راستەوخۆی لێکراوە. مەهدی خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.
[4]
کۆڵبەرێک لە بانە کوژرا
- ئۆفیسی یاسایی موختار زارعی لە شاری
سنەسنە بە هۆی هەڵنەواسینی وێنەی خومەینی و خامنەیی داخرا.
[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 16 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە مردوون و بەوەیش کۆی گشتیی مردووان گەیشتە هەزار و 807 کەس.
[1]
- لە سێهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک
مام جەلالمام جەلال-دا، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە
هەولێرهەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاڵەبانی بەردەوامی و ئازایەتی و دانایی و گشتگیری پێشاندا لە رابەرایەتی کردنی عیراق لە کاتە پڕ ئاڵنگاری و سەختەکاندا.
[2]
- لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بنەماڵەی مێژوونووس و سیاسەتمەداری کورد
ڕەفیق حیلمیڕەفیق حیلمی، کچەکەی ڕەفیق حیلمیش لەگەڵ دەربڕینی دڵخۆشی بۆ بەخشینی ڕێزلێنان بە بنەماڵەکەیان، نیگەرانی دەربڕی لەبارەی ئەوەی وەک پێویست ڕێز لەو خزمەتە نەگیراوە کە باوکی پێشکەشی گەلی کوردی کردووە.
[5]
- ئاگرێک لە نەخۆشخانەی رۆیاڵی تایبەت لە
سلێمانیسلێمانی دەکەوێتەوە و زیانی ماڵیی لێدەکەوێتەوە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- قوتابخانە، کتێبخانە، مزگەوت و دامەزراوە گشتییەکان لە تارانی پایتەختی ئێران بۆ ماوەی یەک هەفتە داخران ئەمەش بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەو شارە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان