تەرمی بابە شێخ، گەورە پیاوی ئایینیی ئێزیدییەکان لە گوندی بۆزا نێژرا
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی
هەدەپەهەدەپە لە ناوچەی گەرمەنجیکی ئایدن و تەکین ئەریکلی هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە و عەلی شیمشەکەر یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هەدەپەی دەستگیر کرد.
[1]
-
دەروێشێ سەعدۆدەروێشێ سەعدۆ، یەکێک لە دامەزرێنەرانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان-باکوور، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیلەهی باکووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
[3]
باشووری کوردستان
- کۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر شاخەکانی کۆردینە و بەکتوریایان لە ناوچەی حەفتانین بۆردومانکرد.
[1]
- فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی دەوڵەتی تورک (ÎHA) لە نزیک گوندی گوهەرز لە ناوچەی
ئامێدیئامێدی لە پارێزگای
دهۆکدهۆک کەوتە خوارەوە.
[1]
- تەرمی بابە شێخ، گەورە پیاوی ئایینیی ئێزیدییەکان لە گوندی بۆزا نێژرا و لە شێخان حەوت رۆژ شیوەن بۆ بابە شێخ دەگێڕدرێت.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستی: 21 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
[2]

سێیەمین فێستیڤاڵی کلتوریی شەهید گەنجۆ
- سێیەمین فێستیڤاڵی کلتوریی شەهید گەنجۆ دا، بە بەشداریی چەندین گروپی شانۆ، موزیک و هەڵپەڕکێ و گۆرانیبێژ، لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی باشوری کوردستانەوە ئەنجامدرا و تێیدا زنجیرەیەک چالاکی هونەریی و جۆراوجۆر پێشکەشکران و بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ کۆتایی بە فیستیڤاڵەکە هات.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- یەکێتیی ئەوروپا لە کێشەی تایبەت بە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا پاڵپشتیی خۆی بۆ یۆنان و قوبرس دووپاتدەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە مافەکانی تایبەت بە سەروەریی ئاویی هەردوو وڵات بپارێزرێن.
[3]
- سەرۆکی دەوڵەتان و حکومەتەکانی ئەوروپا داوایان لە تورکیا کرد دەستوەردانەکانی خۆی لە شەڕی چەکداری ئێستای هەرێمی قەرەباخ رابگرێت و دەست بەڕۆڵێکی بونیاتنەر بکات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەی ئەوێ.
[4]
- بەرپرسێکی گەورە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر وڵاتەکەیاندا بسەپێنی بە هۆی کردەوەکانی گەڕان و پشکنین بەدوای نەوت و غازدا، ئەوە تورکیا رژدتر دەبێت لە سەر پاراستنی مافی خۆی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.
[4]
- بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق مووچە دابەشدەکات و کۆتایی هەفتەش 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
[3] ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)