پاڵپشت بەبڕگەی (دووەم و سێیەم) لەماددەی (پێنجەم)ی یاسای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ژمارە (4)ی ساڵی 2010، پەرلەمانی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بەمەبەستی خۆپاڵاوتن بۆ (سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ) دەتوانن (C.V)ی خۆیان پێشکەش بەبەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پەرلەمان و لیژنەکان/ بەشی کاروباری پەرلەمان لەپەرلەمانی کوردستان بکەن، لەماوەی (15) ڕۆژ لەبەرواری بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لەسایتی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان و ڕۆژنامەدا، وەک لەبڕگەی (سێیەم)ی ماددەی (پێنجەم)ی یاساکە هاتووە پێویستە ئه و بەرێِزەی (C.V)ی پێشکەش دەکات ئەم مەرجانەی خوارەوەی هەبێ:
1 هاووڵاتیی هەرێم بێت و لێی نیشتەجی بێت.
2 بەلایەنی کەم بڕوانامەی سەرەتایی زانکۆیی هەبێ و لەبورای مافەکانی مرۆڤ لێهاتوو و شارەزا بێ.
3 خوڕەوشتی باشبێ و بەتاوانێک یاکەتنێکی ئابڕووبەر حوکم نەدرابێ.
4 بەڵێنامەیەکی دەستنووس پێشکەش بکات کە لەماوەی فەرمانبەرایەتییەکەیدا حزبایەتی نەکات.
5 بەشداریی له و تاوانەدا نەکردبێ کەدەسەڵاتە داپلۆسێنەرەکان ئەنجامیان دابێ.
لەگەڵ ڕێزدا
پەرلەمانی کوردستان
#01-09-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,216 times
Write your comment about this item!