لە پارێزگای #دێرسیم# 650 هەنگەوان لە 65 هەزار پوورە هەنگدا، هەنگوین بەرهەم دەهێنن. هەنگەوانانی ئەم پارێزگایە ساڵی 2019 بڕی 400 تۆن هەنگوینیان بەرهەمهێنا، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی وەزریییەوە، چاوەڕوان دەکرێ 200 تۆن هەنگوین بەرهەم بهێنرێ.
هەنگەوانانی دێرسیم کە لە ڕێگەی فرۆشتنی ئەو هەنگوینە سروشتییەی بەرهەمی دەهێنن، بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن، وێڕای ماندووبوونێکی زۆر داهاتێکی باشیان دەستناکەوێت، بۆیە داوادەکەن پاڵپشتی بکرێن تاوەکو بەرهەمەکانیان هەرزانفرۆش نەکرێ. سەرۆکی یەکێتی هەنگەوانانی دێرسیم دەڵێ، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی هاجەتەپە دەریخستووە، هەنگوینی دێرسیم یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی هەنگوین لەسەر ئاستی تورکیا.[1]