ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بە فەرمان و ڕێنوێنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بڕیاری ڕێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە وپەیمانگە ناحکومییەکانی سەر بە #وەزارەتی پەروەردە#یان داوە، هەلێکی زۆری کاریا بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ڕەخساندووە.
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی ڕاوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، توانراوە دەرفەتی کار بۆ سێ هەزار و 299 لە هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بڕوانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین.
وەزیری پەروەردە مژدەیی ئەوەش دەدات، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2020 بۆ 2021، وەزارەتی پەروەردە بە ڕێنمایی نوێ و لەسەر ئەو ڕێکخستنەوەیە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار، بەردەوام دەبێت.