بەگوێرەی ئامارێکی #وەزارەتی تەندروستی# هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 1483 کەس لەوانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە پلازمای خوێنیان بەخشیووە و ئەوەش بەکارهاتووەتەوە بۆ 2067 تووشبووی کۆرۆنا.
ئەم ڕاگەیێندراوەی وەزارەتی تەندروستی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بەشێوەی ئیمێرجێنسی ڕێگەپێدانی دایە بەکارهێنانی پلازمای چاکبووەوان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش باسی لەکاریگەری بەکارهێنانی پلازما کرد و وەک چارەسەرێکی بەسوود و کاریگەر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا ناویبرد.
لە کوردستان تاوەکو ئێستا 24,794 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، نزیکەی 15 هەزار تووشبوو چاکبوونەتەوە، 903 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,857 gånger