بەگوێرەی ئامارێکی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 1483 کەس لەوانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە پلازمای خوێنیان بەخشیووە و ئەوەش بەکارهاتووەتەوە بۆ 2067 تووشبووی کۆرۆنا.
ئەم ڕاگەیێندراوەی وەزارەتی تەندروستی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بەشێوەی ئیمێرجێنسی ڕێگەپێدانی دایە بەکارهێنانی پلازمای چاکبووەوان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش باسی لەکاریگەری بەکارهێنانی پلازما کرد و وەک چارەسەرێکی بەسوود و کاریگەر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا ناویبرد.
لە کوردستان تاوەکو ئێستا 24,794 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، نزیکەی 15 هەزار تووشبوو چاکبوونەتەوە، 903 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
[1]