یەپەسە – ژن لە ئامەد و سەمسوور سێ چالاکی ئەنجامدا
تیمەکانی وڵامدانەوە رایگەیاند کە یەکینەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەری و سیخۆڕ و نۆکەراندا لە
ئامەدئامەد و سەمسوور چالاکیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تیمەکانیان 25ی ئاب کاتژمێر 22:30 لە گەڕەکی شەهیدلکی ئامەد لەدژی فڕۆشیارانی مادەی هۆشبەر چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا فڕۆشیارانی مادەی هۆشبەر بە خێرایی لە شوێنی چالاکیەکە هەڵهاتوون.
تیمەکانی وڵامدانەوە لە 23ی ئاب کاتژمێر 21:30 دا لە ناوچەی سەیرانتەپەی ئامەدیش بە بۆمب چالاکیان لەدژی مارکێتێک ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا مارکێتی داگیرکەران سووتێنراوە و ناتوانرێت بەکار بهێنرێت.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە 24ی ئاب لە شاری سەمسوور لە گەڕەکی ئاڵتنشەهیر لە ناوچەی پیشەسازی کارگەیەکی بچووکی ئاکەپەییەکان سووتێنراوە و لە ئەنجامدا کارگەکە بە تەواوی سووتاوە و لەکار کەوتووە.
تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید ساریا ڕۆزەرینی یەپەسە – ژن لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە لەدژی ئەو کەسانەی کۆمەڵگا تێک دەدەن چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت و داوایان لە کۆمەڵگا کرد لەدژی کاری نابەجێ، مادەی هۆشبەر و خیانەت هەڵوێست وەربگرن.
[1]