کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,302
 شؤمارە عەسگەل  106,560
 کتاووەل 19,263
فایل های مرتبط 97,037
Video 1,384
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
هەڵاوسانی ڕێژەی گەنجان، دووکەڵێک پێش ئاگر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
1 رای 4
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵاوسانی ڕێژەی گەنجان، دووکەڵێک پێش ئاگر

هەڵاوسانی ڕێژەی گەنجان، دووکەڵێک پێش ئاگر
نوسینی: #زوبێر ڕەسوڵ#
لەبەرئەوەی زانستی سیاسەت چالاکییەکی مرۆییە و زۆرتریش پەیوەستە بە پرسی بەڕێوەبردنی حوکمڕانی، بۆیە هەمیشە پەیوەندییەکی پتەو هەیە لەنێوان فاکتەرە دیمۆگرافییەکان و پرۆسەی حوکمڕانی لە هەر وڵاتێکدا. لە زانستی سیاسی زیاتر لە تیۆرێک هەیە کە پەیوەندیی نێوان فاکتەری دیمۆگرافی و تووندوتیژیی سیاسی لە کۆمەڵگەدا دیاری دەکەن. یەکێک لەو تیۆرانەی کە لە زۆر ڕووەوە دەتوانێت ئەو دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان بخوێنێتەوە تیۆری هەڵاوسان (کەڵەکەبوون)ی گەنجانە (Youth bulge theory)، بەتایبەت دوای ئەوەی زیاتر لە توێژینەوەیەک گەیشتن بەو ئەنجامەی کە لە ساڵانی 1970 تاوەکو 2007 لە 70٪ ی ململانێکانی جیهان لەو وڵاتانە بوون کە ڕێژەی گەنجانی لە خوار 30 ساڵ بووە، واتە کۆمەڵگەی گەنج بوون. ئەم تیۆرە لەدوای ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و دواتریش بەهاری عەرەبی سەدایەکی باشی هەبووە بۆ تێگەیشتن لە ناسەقامگیرییەکانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی، بەتایبەتیش لە بواری تێگەیشن لە پەیوەندیکردنی گەنجان بە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە. نووسەری دیار (فەرید زەکاریا) لەدوای ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر بەشێکی زۆری سەرهەڵدان و ناسەقامگیرییەکانی جیهانی ئیسلامی بۆ هەریەکە لە فاکتەرەکانی هەڵاوسانی گەنجان و لاوازیی گەشەی ئابووری گەڕاندەوە.
مەبەست لە گەنج بەپێی زۆربەی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتییە لە تەمەنی 15-24 ساڵ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین کە تەمەنی گەنجی وەکو فاکتەرێکی دیمۆگرافی ئەو تەمەنەیە کە دەکەوێتە نێوان 16-30 ساڵ. بەوپێیەش کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان کۆمەڵگەیەکی گەنجە، واتە گەشەی دیموگرافیی نیمچە بەرزە. بەگوێرەی ڕووپێویی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری دانیشتووان (UNFPA) لە ساڵی 2018، ڕێژەی تەمەنی 15 ساڵ و بەرەو خوار نزیکەی 37٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن و هەمان ڕێژەش لە عێراقدا 40٪ تێپەڕدەکات. لە هەرێمی کوردستاندا مەزەندە دەکرێت ڕێژەی گەنجان نزیکەی 40٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێکبێنن.
بەپێی توێژینەوەیەک لەبارەی پەیوەندیی نێوان هەڵاوسانی گەنجان و تووندوتیژیی سیاسی کە لە ساڵی 2006 لەلایەن (هێنریک ئوردال) ئەنجامدراوە، گەیشتووەتە چەند ئەنجامێکی گرنگ کە گشتیان بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەو دۆخەی ئێستا کە هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت، هەیە.
یەکێک لە دەرەنجامە گرنگەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە ئەو وڵاتانەی هەڵاوسانی ڕێژەی گەنجانیان هەیە ئەگەری تووندوتیژییان زیاترە لەو وڵاتانەی کە ئەو ڕێژەیان نییە. لەبەر ڕۆشنایی ئەم گریمانەیەدا دەتوانین بڵێین کە هەڵاوسان و کەڵەکەبوونی ڕێژەی گەنجان لە هەرێمی کوردستاندا بە هاوتابوون لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی بێکاری و لاوازیی گەشەسەندنی ئابووری، زەنگێکی مەترسیدارە لەسەر پرۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا. بەتایبەت ئەو گەنجانەی کە زانکۆکان تەواودەکەن و دەرفەتی کارکردنیان نییە، ڕێژەیان ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت. نوێنەری گشتیی ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (جينين هينيس -بلاسخارت) لە 26ی ئەم مانگە (ئاب)دا ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی هەژاری لە عێراقدا 10٪ زیادیکردووە، بەشێوەیەک کە ئێستا سێیەکی خەڵکی عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدان.
هەڵبەتە ئەم داتا مەترسیدارانە کەم تا زۆر بۆ هەرێمی کوردستانیش ڕاستن. هەڵاوسانی گەنجان و زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لەوانەیە لە ئاییندەیەکی نزیکدا سەربکێشێت بۆ تووڕەبوون و بێمتمانەبوونی گەنجان لە ژیان و بەها سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، کە ئەمەش دواجار سەردەکێشێت بۆ تووندوتیژیی سیاسی و زیادبوونی ڕێژەی تاوان و چەندان مەترسیی دیکە کە ئێستا ئاماژەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوونتر دەردەکەون. ڕاستە لەدوای پرۆسەی ڕیفراندۆم جۆرێک لە نائومێدیی سیاسی دروستبووە لەسەر ئاستی کۆمەڵگە، بەتایبەتیش لە بێهیوابوونی خەڵک بە بەشداریکردنی سیاسی (کە بەپێی داتاکانی لە ساڵی 2018دا لە 50٪ی گەنجانی هەرێمی کوردستان متمانەیان بە سیاسەت نەماوە) و دواجار پاسیڤ بوون و بێهەڵوێست بوون لە بەرامبەر دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، هەربۆیە لە 2017 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2019 خەڵک تاقەتی خۆپێشاندان و ناڕەزاییشی نەمابوو، ئەمە لەکاتێکدا کە پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە دۆخێکی ناڕەزایی جەماوەری بەردەوامدا بوون. ئەم قۆناخی پاسیڤبوون و بێدەنگییەی خەڵک خەریکە تەواودەبێت، بزووێنەری خێرابوونی ئەم قۆناخە تازەیەش زیادبوونی ڕێژەی هەڵاوسانی گەنجانی بێکار و بێهیوایە لە هەرێمی کوردستاندا.
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هەفتەی ڕابردوو، سەرەتای ئەو قۆناخە نوێیەن، بەجۆرێک کە تووڕەیی گەنجان خەریکە تەشەنە دەکات و لە هەمان کاتیشدا پێویستی بە ڕێکخستن و هێزێکی سیاسی نییە کە ئاراستەی بکات، بەجۆرێک تەنیا بابەتێکی سیاسی سادە دەکرێت بیانهێنێتە سەر شەقام و بە ئاسانیش سەربکێشێت بۆ تووندوتیژی. ئێستا 72٪ی گەنجان و لاوانی هەرێمی کوردستان تەکنەلۆجیا بەکاردەهێنن کە هاوکاریانە بۆ ڕێکخستن و کۆدەنگی لەسەر هەر پرسێکی سیاسی و ئابووری... تاد. بۆیە ئەوەی لە #هەڵەبجە# و #کەلار# و #ڕانیە# و #زاخۆ# و شارەکانی دیکەی کوردستانیش بینیمان، سەرەتای ئەو دووکەڵەیە کە هێشتا نەبووەتە ئاگر، بەڵام ئەگەر بووە ئاگر تووندوتیژی و قوربانیی زۆری لێدەکەوێتەوە تاوەکو ئاستی پەکخستنی حکومەت و دەزگا خزمەتگوزارییەکان. واته لەئێستادا ئەوەی توانای ورووژاندن و هەژاندنی دەسەڵات و حوکمەتی هەیە، نە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانن، نە هێزە سیاسییەکان، بەڵکو زیادبوونی ڕێژەی هەڵاوسانی ئەو گەنجانەیە کە تاوەکو دێت بێهیوا و بێکار و تووندوتیژتر دەبن. بەتایبەت ئەو دۆخەی ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت لە قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچە و بێکاری و پەتای کۆرۆنا، گشتیان هاندەرن بۆ تووڕەکردنی گەنجان و ئاراستەکردنیان بەرەو تووندوتیژیی سیاسی. هەرچەندە ئەم پرسە پێویستی بە توێژینەوە و وردەکاریی زیاتر هەیە، بەڵام تاوەکو زووە دەبێت لایەنە سیاسییەکان و حکومەت بە جددی وەریبگرن تا لەدەست دەرنەچووە. لەدەست دەرچوونی ئەم دۆخە ناهەموارە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکی سیاسیدا نییە، چونکە توێژی گەنجان لە ئێستادا وابەستە و پاشکۆیی هیچ لایەنێکی سیاسی نین لە هەرێمی کوردستاندا. ڕاستە تووڕەبوونەکە زیاتر ئاراستەی دوو پارتە سەرەکییەکەی کوردستانە، بەڵام هیچکام لە هێزە سیاسییەکانی دیکەش جێگای متمانەی ئەم توێژە نین کە چاویان لەوەبێت وەبەهێنانی سیاسی تێدا بکەن.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,631 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 28-08-2020
آیتم های مرتبط: 3
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 28-08-2020 (4 سال)
شهرها: زاخو
شهرها: کلار
شهرها: هلبچە
شهرها: رانیە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: سیاسی
کتاب: گزارش
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 28-08-2020 أڕا( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( سەریاس ئەحمەد ): أڕا29-08-2020 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 1,631 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,302
 شؤمارە عەسگەل  106,560
 کتاووەل 19,263
فایل های مرتبط 97,037
Video 1,384
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.578 ثانیه(اێس)