بەهرەکانی شانۆگەری و شێوەکاری بەرگدورری و بەشی کورتە فلیم، سینەما میوزیک لەکچێکدا کۆبوەتەوە.
#لاولاو عەبدولڕەحمان# ساڵح لەبارەی کارەکانی ڕاگەیاند: لەمنداڵیمەوە حەزو خولیام بۆ زۆر شت هەبووە، زۆربەیانم ئەنجامداوە، بەهرەکانی شێوەکاری و بەرگدوری و سینەما شانۆگەری و کورتە فلیم و مویزیک.
وتیشی، ماوەی زیاتر لە 20ساڵ دەبێت، کاری شانۆ دەکەم، لە قۆناغی شەشی سەرەتای چومە سەرتەختەیی شانۆ، ئیتر لەوێوە حەزو خولیام بۆکاری هونەری تەواو دەستیپێکرد، لەقۆناغی دواناوەندیش دەستم بەکاری شێوەکاری و وێنە کیشان و کورتە فلیم کرد تا ئێستاش بەردەوامم.
باسی لەوەشکرد، بەشداری چەندین کاری شانۆیم کردوە لەوانە شانۆیی سەرشەقام، لەگەڵ ئەمەشدا کاری بەرگ دوریی و دورین و دیزانی، جلی مۆدەم و فستانی بوک و کاری خانمان، چەندین خولیشم له و بوارە کردۆتەوە کردوتەوە، کاری بەرگ دوری بۆ بژێوی ژیانی خۆم و خێزانەکەمە، بەڵام شێوە کاری خۆبەخشانەیه و بۆ ڕازانەوەی قوتابخانەکان و سود گەیاندن بە قوتابیەکان لەڕێگەی وێنەکانەوە ئامۆژگاری بووە بۆ ئەوان.
لە بواری شانۆ شیوەکاریش خەڵاتم وەرگرتووە وە کاری دەرهێنانم بۆ 2 کاری شانۆی کردووە، هەروەها خەڵاتی سێیەمم بەدەستهێناوە خاوەنی زیاتر لە 9 خەڵاتم.[1]
ئامادەکردنی:محەمەد عەبدولڕەحمان