ناو: خدر
ناوی باوک: حەمەد خدر
نازناو: خدر خۆشناو
خدر خۆشناو- گۆرانی بێژ
نوسینی: خالید عومەر عوسمان
ناوی تەواوی (خدر حەمەد خدر) ە، ساڵی 1961 لە گەڕەکی خانەقای شاری هەولێر لەدایک بووە، تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە لە قوتابخانەی سۆران لە هەولێر، لە قوتابخانە ڕۆژانی پێنج شەممە بۆ بەرز کردنەوەی ئاڵا سروود و گۆرانی گوتووە بە هاوکاری مامۆستا ی هونەرمەند چەتۆ حەسەن ئەوکات لە گۆڕەپانی قوتابخانە ئۆکۆردیۆنی بۆ دەژەنی، پاشان لە ساڵی 1973 لەگەڵ ماڵی خوشکی دەچێتە حاجی ئۆمەران لەوێ دەخوێنێ پاشان لەگەڵ نسکۆی شۆڕشی ئەیلول ئاوارەی ئێران دەبێت و لە ئۆردوگای زێوە ژیانی ئاوارەیی بەسەر دەبەن و پۆلی 6 ی سەرەتایی تەواو دەکات، پاشان لە ساڵی 1976 دەگەڕێتەوە عێراق، ئەوکات ڕژێمی بەعس ئەوەی لە ئێران بگەڕابوایەوە ساڵێکی خوێندنیان بۆ هەژمار نەدەکردن و پۆلێکیان کەم دەکردنەوە، خدر خۆشناو لەوکاتەوە واز لەخوێدندن دەهێنێت و دەست دەکات بە کارکردن و خەریکی پیشەی ئاسنگەری دەبێت، ساڵی 1978 خولیای هونەرو گۆرانی گوتن دەبێت، ساڵی1980 دەچێتە ڕیزی سەربازی، ساڵی 1982 ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت و 3 کوڕ و 5 کچی هەیە، ساڵی 1984 لەگەڵ کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی/ هەولێر گۆرانی (ئەی دڵ یار ڕۆیی) بۆ تەلەفزیۆنی کرکوک تۆمار دەکات، لەگەڵ کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی لەساڵانی هەشتاکان و لەگەڵ هونەرمەندان (کریم بایز و پەروین شازادە) هەفتانە لە بەغدا ئاهەنگیان گێڕاوە، پاشان بەردەوام دەبێت و زیاتر لە هونەری میللی ئەسپی خۆی بەشێوەیەکی زۆرچاک تاودەدات، پاش ڕاپەڕینیش دەورێکی گرنگی هەبوو لە هونەری شۆڕشگێری بە تۆمارکردنی چەندەها سروود و گۆرانی، هونەرمەند هەر لە منداڵیەوە خولیای بەخێو کردنی باڵندەو پەلەور بووە و گرنگی تەواوی پێداوە، هونەرمەند (خدر خۆشناو) ئەندامی تیپی هونەری میللی هەولێر بووە، ئەندامی دەستەی کارگێری کۆمەڵ و هونەرو وێژەی کوردی مەڵبەندی گشتی هەولێر بووە، بەداخەوە لە 2020/8/27 بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر گیانی پاکی سپارد و ماڵ ئاوایی لە خزم و دۆستان کرد و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپێردرا.
ئەم ژیاننامەم لە (ئازاد) ی برای وەرگرتووە لە 2021/7/23
[1]
خدر خۆشناو لە ساڵی 1961 لە شاری
هەولێرهەولێر لە دایکبووە. لە ساڵی 1978 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە. ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بوو. خدر خۆشناو خێزاندار بوو، باوکی پێنج کچ و سێ کوڕ بوو.
رۆژی
27-08-202027-08-2020 بەهۆی کۆڕۆناوە کۆچی دوایی کرد.