پیرۆز بێت 11 هەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 11هەمین ساڵیادی دامەزرانیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمش دەقی بەیاننامەکەیە:
خەڵکی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
ژنان/ لاوان/ خوێندکاران/ رووناکبیران
چینی زەحمەتکێش و ستەملێکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان
بە بۆنەی 11 هەمین ساڵ یادی دامەزرانی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستانەوە سلاوی گەرم و شۆڕشگێرانەی ئەنجومەی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان قەبوول بفەرموون. پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم حیزبی لیبرال بە گوتارێکی نەتەوەی و سەربەخۆی خوازانەوە یازدە ساڵە هاتە گۆڕەپانی سیاسیەوە کە ئامانجی لە خەبات وەک رەوتێکی کارای میدانی سیاسی گەیشتن بە مافی جارەی خۆنووسینە بۆ گەلی کورد و خۆڵقاندنی کەشێکی پر لە دیموکراسی تا وەکو کۆمەڵگایەکی پر لە ماف و ئاشتی لە جیهانێکی رزگار کراو دا بۆ گەلی کورد بەدی بێنێت.
لە رەوتی سیاسی هەر بزوتنەوەیەەکی سیاسی زۆر هەوراز و بشێو بوونی هەیە و بووە کە لەماوەی 11ساڵی رابردوو ئێمەیشدا بە دڵنیایەوە ئیمەیش بێ بەش نەبووین لەو هەوراز و نشێوانە کە سەرەکی ترینیان ئەوەیە کۆمەڵێک کەس و لایەن بەەربەستیان خستووەتە بەر رەوتی خەباتی پارتەکەمان کە ئەوەی جێگای خوشحالەی هەر جارێکی بە هێزە و توانایەکی بەهێزترەوە هاتووینەتە مەیدانی خەباتەوە. گۆرانکاریەکان کە رۆژهەلاتی ناوینی گرتووەتەوە دەرفەتێکی گۆنجاوی بۆ گەلەکەمان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆی هێناوەتە پێشەوە کە ئەرکی هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە بە هەستێکی بەرپرسیاریانەوە لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوایەتی گەلەکەمان مامەڵە بکەین.
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان وەک خزمەتکاری تازەی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، داوا لە هەمو هێزە ولایەنە سیاسی و نەتەوەییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنێکی نیشتمانی بە شێوەی کرداری کار بەکەن لە پێناو گەیشتن بە مافەنەتەوایەتیەکانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەرکی هەموو تاکێکی هۆشیار ونەتەوەییە و شٶڕشگێرە لە ناوخۆ خاوەنی هەڵوێست و ویژدانی نەتەوەی و بەرپرسیاریەتی کوردانە بین و لە دەرەوەیش خاوەنی یەکریزی و تەبایی بین تاکو بە ماف و ئامانجە بەرز و رەواکانمان شاد بینەوە.
پارتی لێبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
14ی پوشپەری 2720کوردی
5/7/2020زایێنی
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!