Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
لە شاری سلێمانی، بە سەدان کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و شەکراوخواردنەوە بێکاربوون.
ئاسۆی شەهرام، نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بە زەمەن راگەیاند: لە سەنتەری شاری سلێمانی 13 هۆڵ هەن و زۆری
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
نووسینی: الشيخ محمد نبهان بن حسين مصري
وە رگێرانی بۆ زمانی کوردی: ئاريان ئەحمەد مەلەک عەلی [1]
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
نووسینی: ئاری بێن مەناش
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
گەڵالەوێنەی روبەرگ: Jan – Kamil Rembisch
هەڵەچن: ئەحمەد سالح (ئەحمەد نیژاد). نەجیبە مەحمود
پێداچوونەوە: شاروخ حەسەنزادە
نۆرەی چاپ: یەکەم- سوید 1398
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
📕 قەرەج
نووسینی: سەلیم حەقیقی
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم
📕 قەرەج
👫 سەلیم حەقیقی
.... [1]
👫 سەلیم حەقیقی
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
بەرزان هەستیار
ڕۆژی 29.09.1983 و سەعات چوار و نیوی ئێوارە لە حەوشەی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی کۆڕێک بۆ مامۆستادیلان ساز کرا، کۆڕەکە وەک هاوڕێی ئازیزم کاکە هونەر دیلان هێنایەوە یادم بۆ خوێندنە
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
سەرخێڵ شێخ هاوڕێ
گەشەسەندنی تەریقەتی نەقشبەندی و ئیرشاد لەسەر دەستی شێخ عبدالکریم شەدەڵە لەدوای ساڵانی 1920 و پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ جوڵانەوەی هەقە بووە جێگەی هەڵوێستی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، دواجار
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه.
لەکوردستاندا بنەماڵەی باش و خراپ هەیە و بۆ بنەماڵە باشەکان و عالیمزادە و قۆناغ و خانەدانەکان و کوردەوارییەکان دەوترێت وەچاغزادەن یان وچاغیان ڕوونە، ئەگەریش کەس لەخانەو
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
💬 لەخاک ئەمین ترە
لەخاک ئەمین ترە
خۆڵ و ئاخ و خاک و گڵ کە مرۆڤ لێیانەوە خوڵقێنراوە، بۆیە مرۆڤ بۆنی خاک و خاکەڕایی زۆر خۆش دەوێت و هەموو مرۆڤایەتیش دوای مردنیان دەبنەوە بەخاک و خۆڵ و کورد دەڵێت(چاوی مرۆڤ تەنیا بەمشتێک
💬 لەخاک ئەمین ترە
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
لەتڕی لۆتی سازترە
لۆتی لەناوی پێغەمبەر لوتەوە هاتووە، میللەتەکەی گوێڕایەڵیان نەکرد و کاری لاقەکردنی یەکتریان(قوندان) پەیڕه و دەکرد، ئەوانەی لەدوای ئه و پەیامبەرەوە هەر کارێکی له و شێوەیان بکردایە خاس
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
👫 عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی پێشووی ئیزدیەکان بووە و ئەندام خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و ماوەیەکیش راوێژکاری جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پ
👫 عیدۆ بابا شێخ
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سە
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
کەمال دڵشاد
👫 کەسایەتییەکان
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد بەیانەک
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📝 پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی بەیاننامەیەکی کەجەکە دەداتەوە 24-08-2020 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی بەیاننامەیەکی کەجەکە دەداتەوە 24-08-2020
کەجەکەکەجەکە لە رۆژی 23ی ئابی 2020، راگەیانراوێکی بڵاوکردووەتەوە و، تێیدا دەیەوێ شکستی چەندین ساڵی رابردووی سیاسی و جوگرافی و فکری و پێگەی جەماوەری لە پارچەکانی کوردستان بخاتە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کۆردستانەوە، کە لە بنەڕەتدا گومان لەسەر شێوازی خەباتی کەجەکە لای کوردستانیان و رەوەندی کوردی جێگەی پرسیاربووە و هەمیشە لە تەوقیتی پێش رووداوەکاندا بۆ خزمەتی گەمەیەکی ئیقلیمی دەستپێشخەربوونە بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لە بەردەم قەزیەی کوردی.. ئەوان لەوەتەی بە چەمکی (چیاکان میتینگەیە) لە جیاتی خەبات و تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی کورد لە باکووری کوردستان، یانیش (میتینگەیە بۆ باکوور) بکەنە پێڕۆی سیاسی خۆیان، هەمیشە لە ژێر ناوی دیموکراتیک بۆ گەڵان، خۆیان لە چیاکانی هەرێمی کوردستان حەشارداوە، لە شنگالشنگال بۆ پاڵپشتی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی هێزێکیان دروست کرد و لە روویی فکرییەوە مێشکی منداڵانیان دەشووشتەوە و منداڵانی خوار تەمەنی سێزدە ساڵیشیان چەکدار دەکرد، بەناوی برایەتی گەلان، هەمیشە خزمەتی خەتێکی هەواڵگری ئیقلیمیان کردەوە کە لەماوەی دەساڵی رابردوو، لە چیاکانی هەرێمی کوردستان هۆکار بوون بۆ راکێشانی هێزەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی زاخۆزاخۆ و ئامێدیئامێدی تا سنووری حاجی ئۆمەران و قەندیڵ و ناوچە سنوورییەکانی هەڵەبجەهەڵەبجە، ئەوان بەناوی جڤاکەوە لە کەمپی مەخموورمەخموور چەندان جار قەڵغانی مرۆییان بۆ پیلانگێڕی و نانەوەی ئاژاوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان داناوە، لە کاتی داگیرکاری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کۆردستانیش چاوساغیان بۆ راکێشانی حەشد دەکرد و لە پاڵ ئەواندا خۆیان لە شنگال قایم دەکرد.
کەجەکە وێڕای شکستی بەردەوامی لە شێوازی کارکردنیدا، هەمیشەش وەک ئامرازێک بۆ مەرامی سیاسی و هەواڵگری لە ناوچە سنوورییەکان دەرکەوتوون، لە ڕووی فکرییەوە کە رێبازەکەیان رەتکراوە و جێگای پەسەندی دەولی و جەماوەریش نیە لە باکووری کوردستان، بەردەوام بەدوای وەهمی سیاسی کەوتوون لەو ناوانەی کە بە وەهم خستوویانەتە نێو زاکیرەی تاکەکانیان وەک هەرێمی حەفتانین و خنێرە و ئاڤاشین و هەرێمی قەندیڵ و پاراستنی میدیا و، جۆرەها هەرێمی دیکە لەکاتێکدا کە شوێنخەباتی خۆیان لە باکوور جێهێشتووە و هاتوون لە ناوچە سنوورییەکان خۆیان حەشارداوە، سەرباری وەرگرتنی سەرانە لە خەڵکی ناوچە سنوورییەکان، وێرانکاری بەهۆی راکێشانی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکە، رفاندنی خەڵک و هەروەها هەندێ جاریش دروستکردنی شەپۆلی بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندان لەو ناوچانە و تەقەکردن و رفاندن و سوکایەتیکردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، کەجەکە تازە دێ تۆمەت بۆ پارتی دروستدەکاتەوە و لە راگەیاندراوێکدا بەبێ بوونی رەهەندی مێژووی، لۆژیکی سیاسی، بەرگی شەرعیبوون، خۆیان بە بەرخۆیانی دەکەن بێ ئەوەی بزانن کە ئەوان بەگوێرەی سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان شەرعیەتی یاساییان لە هەرێمی کوردستان نییە و، تەنیا ماڵوێرانین بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان.
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی وەک هاندەرێکی ئاشتی بۆ پرسی کورد لە تورکیا ئەنجامی باشی بۆ خزمەتی ئاشتەوایی سیاسی بەدەستهێنا، بەڵام کەجەکە پرسی ئاشتی لەوێ بە چەند رووداوێک ناشت و بەرگێکی خوێناوی بەبەر جەستەی ئاشتیدا کرد و هاوکێشەکەی گۆڕی بۆ شەڕ و دواتر بووە هۆکارێک کە خەڵکی باکوور بکەونە دۆخێکی سیاسی نالەبار بە دەستی پەکەکەپەکەکە و لە نیەتی پەکەکە گەیشتن کە ئەمان بەرژەوەندی خەڵکی باکووری کوردستانیان ناوێت، بۆیە کەجەکە بەزووی لەوێ دەستی کەشف بوو و بە تێکدەر ناویان برد و کوردانی باکوور کەجەکەیان رەتکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە پەکەکە هەڵە سیاسییەکانی راستبکاتەوە و بتوانن وەک رەوتێکی مەدەنی رەفتاربکات، بتوانن ئەو درووشمانەی کە هەڵیگرتووە بۆ ئازادی گەلان لە باکووری کوردستان جێبەجێی بکات، بەڵام ئەمان هەر دەچنەوە ژێر ئەم چەمکەی دەبێ لەژێر ئایدۆلۆژیەتێکی بازنەیی سیاسەت بکرێ، نەوەک سەربەخۆیی بۆ کوردستان، یان دەوڵەت بۆ کوردستان، یانیش دەستکەوت بۆ گەل، ئێستا خەڵکی باکووری کوردستان و باشوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتیش دەزانێ، کە کەجەکە دەیەوێ لە خزمەت گەمەیەکی ئیقلیمیدا وەک شوورەیەک بۆ تێکدانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان پێش رووداوەکان بکەوێ.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە تێڕوانینی وابووە بەگوێرەی هەلومەرجی سیاسی، کۆمەڵایەتی و جوگرافی لە هەر پارچەیەکی کوردستان، رەسانایەتی سیاسی و حزبی کوردی لە چوارچێوەی لۆژیکدا بنەمای خەبات بە گوێرەی سیاسەتێکی ژیرانە و دیپلۆماسیانە بخاتە خزمەتی کوردستانەوە، بەگوێرەی هەلومەرجە زاتی و بابەتییان تێکۆشانی نەتەوەیی رێکبخەن و بتوانن حزبی بە دیهێنانی مافە رەواکانی گەلی کوردستان بن، نەوەک رەوتێک بە دەیان ناوی داتاشراو و ئاڵا و بەناوی گەلی کورد ببێتە هۆی سڕینەوەی دەستکەوتەکان و بە توندوتیژی سیاسی قەزیەی کوردی لە ناوەندە دەولیەکان وێنا بکات و لە جیهاندا وێنەی کۆرد ناشرین بکات.
کەجەکە لە راگەیا نراوەکەیدا، ئاماژەی بەوە کردووە گوایە، پارتی دیموکراتی کوردستان دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، پەکەکە بە هۆکاری ئه و هێرشانە لە قەڵەم دەدات، لەمەش زیاتر بانگەشە بۆ ئەوە دەکات ئه و ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە ئێستا چەکدارانی پەکەکەی لێن و، بوونە رێگر لە ئاوەدانکردنەوەی سەدان گوندی ئه و ناوچەیە، بەجۆرێک قسە دەکەن وەک ئەوەی ئەوان حاکمی موتڵەق بن و، بە ناوچەی خۆیان پێناسەیان دەکەن و هیچ ئیعتبارێک بۆ شکۆ و سەروەری هەرێمی کوردستان دانانێن.
سەبارەت بەم چەواشە کارییە، راشکاوانە دەڵێین، هەرێمی کوردستانی عێراق، هەرێمێکی دانپێدانراوی دەستوورییە لە چوارچێوەی دەستوری عێراق و، خاوەنی پەرلەمان و حکومەت و دامەزراوەی شەرعی خۆیەتی، بۆیە هەر هێز و لایەنێکی سیاسی پارچەکانی دیکەی کوردستان کە بەناچاری و لەبەر ئه و باردۆخە تایبەتەی لەوڵاتەکانی خۆیان هەیە، دێنە هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە رێز لەسەروەریی و یاساکانی هەرێمی کوردستان بگرن و لەچوارچێوەی ئه و رێوشوێنانەی بۆیان دیاری دەکرێت، دەبێت خەباتی سیاسی خۆیان بکەن و، هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی و دەستوری تووشی کێشە و ئاڵۆزی لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ نەکەن.. لەم روانگەیەوە کاتێک دەوڵەتی تورکیا بەبیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە سنووری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەزێنێت و هێرش دەکاتە سەر گوندە سنووریەکانمان، سەرکردایەتی پەکەکە لەبری ئەوەی هاریکاری پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت بۆ ئەوەی تورکیا بیانوو بڕ بکات، کەچی خۆیان زەمینە بۆ دەستێوەردان و هێرشەکانی تورکیا زیاتر دەکەن، کە ئەمەش لە هیچ دەوڵەتێکی ئەم جیهانە قبوڵ کراو نییە و، جۆرێکە لە خۆ سەپاندن بەسەر شکۆ و سەروەری ئه و دەوڵەتەی ئەوان بوونیان تێدا هەیە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیانراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، گوایە ئەم داوا شەرعیەی پەرلەمان و حکومەتی کوردستان بۆ ریزگرتن لە یاساکانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئه و هێزەی کردووە، بەوە لە قەڵەمیان داوە، کە ئەمە مانای ئەوەیە: (دەست لە بەرخودانەکەتان لە دژی کۆماری تورکیا هەڵبگرن!)، ئەم قسەیە بە ئاستێکی وا نزم نووسراوە، وەک ئەوەی چەکدارانی پەکەکە توانیبێتیان لەناو خاکی کوردستانی تورکیا پێگەیەک بۆ خۆیان ئازاد بکەن و لەوێوە خەباتی چەکداری بکەن و، ئەوەشی کە نایەڵێت ئەوان خەباتی چەکداری لە چیاکانی کوردستانی تورکیا بکەن، ئەوە پارتی دیموکراتی کوردستانە.. سەبارەت بەو بانگەشە ئاست نزمەیان دەڵێین: باشە کێ رێگەی لێگرتوون ئێوە خەبات لە کوردستانی تورکیا بکەن و، بۆجوامێرانە بەشێک له و ناوچانە بۆ خۆتان ئازاد ناکەن و لەوێ درێژە بە خەبات و چالاکی خۆتان بدەن، پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە بەرخودان دژی کۆماری تورکیا دەکەن و لێرەوە داکۆکی لەمافی رەوای کوردانی کوردستانی باکوور دەکەن؟ یان خەباتی چەکداریتان لە کوردستانی تورکیا پێ ناکرێت و لە بنەڕەتدا بە ئامانجی دروستکردنی گێچەڵ بۆ خەڵک و پەرلەمان و حکوومەت و تێکدانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان لێرەن، ئێوە ئەگەر ئه و جوامێریەتان هەیە کە بەرخودان دژی کۆماری تورکیا درێژە پێبدەن، ئەوا دەبێت لەناو خاکی کوردستانی تورکیاوە ئه و بانگێشەیە بکەن، نەک لە شوێنێکی دیکە کە سەدان کیلۆمەتر لە کوردانی کوردستانی تورکیا دوورە.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا، کەجەکه، باس لە جێگیرکردنی هێزی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ دەکات، لەمەشدا زۆر بێباکانە بە شێوەیەک قسە دەکەن، وەک ئەوەی زینی وەرتێ بەشێک نەبێت لە خاکی هەرێمی کوردستان و، وای پیشاندەدەن، جێگیرکردنی پێشمەرگە بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان له و ناوچەیە، پێشیلکردنی مافی ئەوان بێ! بەمانایەکی دیکە سەرکردایەتی پەکەکە بە چ لۆژیکێک ئه و مافەیان داوە بەخۆ کە لە چوارچێوەی سنووری یاسایی و دەستووری هەرێمی کوردستان، سنوور بۆ جوڵاندنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دیاری بکەن، ئەم بانگێشانە لەگەڵ ئەوەی خۆی لە خۆیدا بێ بەهاکردنی سیاسەت و ستراتیژیەتی یەکێتی نەتەوەیی نێوان کوردانە، لە هەمانکاتدا، خۆسەپاندنێکی زەق و بەرچاوە و هەرگیز قبووڵ ناکرێت و، خەڵکی هەرێمی کوردستانیش به و قسە باق و بریق و چەواشەکارانە هەڵناخەڵەتێت و، دەزانن ئاراستەی راستی رەوتی رووداوەکان چۆن و لە کوێوە دەچنە پێش.
لە درێژەی راگەیا نراوەکەدا، کەجەکە دەڵێت، ئێمە چووین بە هانای کوردانی ئێزدی لە دەڤەری شنگال، ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پلانی دانابوو لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان بچێتە ناو کۆچۆ و کوردانی ئێزدی لە گەمارۆی تیرۆریستانی داعشداعش رزگار بکات، پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا کەجەکە دەتوانێت راشکاوانە بە رای گشتی کوردستان بڵێت: چ هێزێک بوو کە نەیهێشت ئه و پرۆسە هاوبەشەی هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە کۆچۆ ئەنجامبدرێت؟ لەمەش زیاتر، جێگەی خۆیەتی ئەوەش بە رای گشتی کوردستان رابگەیەنین، کە ئه و هێزەی پرۆسەی ئازادکردنەوەی شنگالی چەند جارێک دواخست، هەر چەکدارانی پەکەکە بوون له و ناوچەیە و، پاش ئەوەی بە قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان شنگاڵ رزگارکرایەوە، بەشێکیان لە شنگال دابڕی و کانتۆنتان تیا راگەیاند و، دەستان لەگەڵ حەشدی شەعبی تێکەڵکرد و لە جیاتی ئاڵای کوردستان ئاڵای پەکەکەیان لێ بەرزکردەوە بۆ ئەوەی بانگهێشتی سوپای تورکیا بکەن جارێکی دیکە کوردانی ئێزدی قەتل و عام بکرێتەوە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە ئەرکی سەرشانیەتی بەرگری لە هەر بستە خاکێکی کوردستان بکات و هەرگیز نایکات بە منەت بەسەر هاونیشتمانییانی خۆیەوە، بەڵام هەروەک نموونە کاتێک هێزی پێشمەرگەی کوردستان چوو بە هانای کۆبانێ، دوای رزگارکردنەوەی کۆبانی، ئایە هیچ بەشێکی شارەکەی کۆنترۆڵ و زەوتکرد لە خەڵکەکەی، یان دوای ئەوەی ئەرکە نیشتمانییەکەی خۆی بەسەربەرزی ئەنجامدا، گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان؟ پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر ئێوە راستدەکەن و بەرگریتان لە کوردانی ئێزدی کردووە بۆ دوای ئازادکردنەوەی شنگال، شنگال بۆ ئیزدییەکان جێناهێڵن و، بۆچی جارێکی دیکە دەیانکەنەوە بە قۆچی قوربانی مەرامە خراپەکانی خۆتان؟
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی، کەجەکە، ئاماژە بە یەکێتی نەتەوەیی دەکات، بەڕاستی گاڵتە ئامێزە کە ئەوان ئه و مافە بەخۆیان دەدەن باسی یەکێتی نەتەوەیی کوردان بکەن، لێرەدا گرنگە زۆر راشکاوانە رای گشتی لەوە ئاگادار بکەینەوە و بپرسین، ئایا هەر پەکەکە نەبوو، کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی پەکخست و نەهێشت ئه و ئەنجوومەنە نەتەوەییە دروست ببێت؟ ئایا هەر پەکەکە نییە کە ئاڵای کوردستان دەستوتێنێت و ئەوانەشی ئه و ئاڵایە بەرزدەکەنەوە لێیان دەدات و سوکایەتیان پێ دەکات؟ پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە، ئایا ئاڵای کوردستان ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستانە ئێوە دەیسوتێنن؟ ئایا ئه و ئاڵایە پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ساڵی 1946 رەمز و هیوای نەتەوەیەکی داگیرکراوی بێ دەوڵەت نەبووە و بۆیەکەمین جار لە کۆماری کوردستان نەشەکایەوە؟
چەواشەکاریەکانی ناو راگەیەنراوەکەی کەجەکە بە ئاستێک لە بەها نەتەوەیی و نیشتمانیەکان داماڵراوە کە پێویست بوو پەردە لەسەر ئه و چەواشەکاریانە هەڵبگرین و، رای گشتی لە راستییەکان ئاگادار بکەینەوە، بۆیە لەدوماهیدا هەر هێندە بە کەجەکە دەڵێین، هێزێکی سیاسی لافی کوردبوون لێ بدات و، بەکردەوەش ئاڵای کوردستان بسووتێنێت و گێچەڵ و ئاشوب بۆ نەتەوەکەی خۆی دروست بکات، دەبێت شەرم بکات باس لە یەکێتی نەتەوەیی کوردان و بەرخودان و داکۆکی لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان بکات و دواجاریش گوناحی پارتی چییە کە کەجەکە شکستی فکری و پێگەی جەماوەری لەنێو پارچەکانی کوردستان دەخاتە ئەستۆی پارتی؟ گوناحی پارتی چییە کە کوردستانیان لە باکوور و رۆژئاوا، لە باشوور و رۆژهەڵات ماسکی سەر کەجەکەیان لاداوە و ئیدی تێگەیشتوون کە ئەم کۆما بەناو جڤاکە ئەوەندەی لە بەرژەوەندی ئەجێندایەکی دەرەکی تێدەکۆشێ، هێندە بۆ پرسی کورد و، وەکو هێزێکی رەسەنی کوردستانی خەبات ناکات.
بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
24-08-202024-08-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-08-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-08-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Aug 26 2020 1:20PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 26 2020 1:22PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 26 2020 1:22PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 103 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 المذکرة في التجوید به ...
  📖 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  📖 بولێڵە
  📖 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ریزەکانی حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازاد
بەهادین نوری
کەمال دڵشاد
شانۆکار، ئەکتەر و شاعیرە، بەشداری لە چەندین شانۆ، فیلم و درامای کوردیدا کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە 14-01-1969 لەگەڵ هونەرمەندان: عەبدولی حەمەجوان، حەمەڕەشید هەرەس و کۆمەڵێکی تر دەستی کردووە بەکاری هونەری، زیاتر کارە شانۆیییەکان و کەمتر لە دراما تەلەڤزیۆنییەکان دەرکەوتووە.
ڕۆژی 01-12-2018 لە سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
کەمال دڵشاد
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێ.
ناوبراو لە کەشێکی گووماناویدا لە دوایی 4 رۆژ بێ سەروشوینی لە رێکەوتی 01-12-2016 تەرمی شوکری ئامێدی پەیامنێری کەی ئێن ئێن لەنزیک گوندێکی شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە.
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
فەرهاد بەیانەک
کۆڵبەرێکی کوردی،خەڵکی گوندی ماشکان پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی 30-11-2018 بە گوللەی هێزەکانی سوپای ئێران گیانی لە دەست داوە.
فەرهاد بەیانەک
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,561 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574