ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە 26 هەزار نزیک دەبێتەوە
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ئەمڕۆی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەش لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 677 کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون، کە ئەمە زۆرترین ژمارەی تووشبووانە بە کۆرۆنا لەماوەی یەک ڕۆژدا تۆمار کرابێت لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ژمارە 181ی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، تائێستا: 948 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 25 هەزار و 929 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەبەرامبەردا 15 هەزار و 494 کەس چاکبوونەتەوە.