بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری گەلەکەمان و دەنگی زوڵالی ڕاگەیاندنی شۆڕش (#بارزان مەلا خالید#)مان پێ گەییشت. دەنگی بارزان مەلا خالید دەنگی پێشمەرگە و دەنگی ئازادیخوازی و خەبات و کۆڵنەدانی گەلی کوردستان بوو و هەمیشە لە یادی ئازادیخوازاندا دەمێنێتەوە.
سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەری خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید و هەموو هەڤاڵانی و ڕاگەیاندنکاران و خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان دەکەم. لە خودای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,467 kertaa