ئاگاداریی سوپای میللیی کوردستان بۆ بەدرۆ خستنەوەی هەواڵی جووڵە و دامەزرانی ...
ئەمڕۆ بۆ جاری دووهەم لە سێ مانگی رابردوودا، هێندێک کەس و ئاکاونت و ماڵپەڕ، لە تەک چەن وێنەیەکدا، هەواڵێکیان لە سەر هێزەکانی سپای میللیی کوردستان، بڵاو کردوەتەوە کە گۆیا هێزەکانی سپای میللیی کوردستان لە بەر فەرمانی رێزدار کاک حسین یەزدانپەنادا، بە مەبەستی “سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی شاری
هەولێرهەولێر”، جووڵەیان پێکراوە و لە هەولێر دامەزراون. هاوکات خێڵی درۆ و چەواشە، وەک زۆر جاری دیکە، پرسی وەرگرتنی مووچە بە چاوی ئێمەدا دەدەنەوە.
سپای میللیی کوردستان، لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەم هەواڵ و زانیارییانە ناڕاست وچەواشەکاریی دەزانێ و بە درۆیان دەخاتەوە، لێی روونە کە بەشێکە لە پلانەکانی شەڕی نەرمی تاران و دەستوپێوەندەکانی دژ بە هەرێمی کوردستان و سپای میللیی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان.
بۆیە بۆ روونکردنەوەی زیاتر، ئەم خاڵانە رادەگەیەنین:
1- هیچ یەکەیەکی سپای میللیی کوردستان بەره و هیچ شار و دەڤەرێکی باشووری کوردستان، نەجووڵاوە. ئه و وێنانەی لە تەنیشت ئه و هەواڵە دانراون، وێنەی هێزەکانی فەرماندەیی هەولێرن کە لە سەر پردی
سیدەکانسیدەکان، راوەستاون و هیچ پێوەندییەکیان بە ئێمەوە نییە.
2- سپای میللیی کوردستان، هیچ دەخاڵەتێک لە سیستەمی سیاسیی- لەشکریی هەرێمی کوردستان ناکات.بەڵکوو پشتیوانیی لێبڕاوانە و بێ دوو دڵیی لە کیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاواتی بەختەوەریی خەڵک و سەرکەوتنی سیستەمە سیاسییەکەی هەیە.
3- سپای میللیی کوردستان، پێکهاتووی ئه و هێزە قارەمانەنەیە کە وەک هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان، شەرەفی بەشداریی و دەوری کارایان لە جەنگی تێکشکاندنی
داعشداعش و بەرەنگارییە مێژووییەکەی پردێ دا هەبووە کە پەلاماری هاوبەشی سپاکانی بەرفەرمانی تاران و بەغدایان بۆ داگیرکردنی هەولێر و کۆتایی هێنان بە هەرێمی کوردستان، تێکشکاند. خۆ ئەگەر ئێستا و هەر کاتێک، جارێک نا و دەیان جار، هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەختی بکەوێتەوە بەر مەترسی داعش، حەشد و پاسداری ئێرانی یان هەر دوژمنێکی دیکەی کورد، ئەوە دیسانیش سینگمان قەڵغانی پاراستنی ئەم نیشتمان و کیانە سیاسییە دەبێ. بۆ ئەم هەڵوێست و رەفتارە نەتەوەییەش، نە شەرم لە کەس دەکەین و نە مۆڵەتیش لە کەس دەخوازین.
4- هەرچی پێوەندیی بە بابەتی مووچەوە هەیە کە بووەتە خەم و خولیای ئەوانە، سپای میللیی کوردستان، شانازی ئەوەی هەیە کە بە بێ مووچه و بە بێ بەرانبەر، وەک شەرەفی نەتەوەیی، شەڕی داعش و حەشد و پاسداری کردوە و نە مووچە لە وەزارەتی پێێشمەرگە وەردەگرێ و نە لە زیرەڤانی و نە لە هیچ هێزێک.ئەگەر ئەوانەی ئەم دەنگۆیانە بڵاو دەکەنەوە، مەبەستیان گەیاندنی زانیاریی بە تارانە، ئەوە، قەیناکە با لە سەرحیسابی ئێمەمانان، نانێکی سیخووڕییان دەسکەوێ. ئەگەریش بەرچاوتەنگییه و پارە و ماڵی دنیا گشت مۆڕاڵی ئەوانی داگیرکردوە، ئەوە حکوومەت و وەزارەت و زێرەڤانی؛ با برۆن له و راستییە بگەن کە کاتێ پای شەرەف و ئەرکی نەتەوەیی و جوامێرایی لە گۆڕێدا بێ، پارە و ماڵی دنیا بۆ ئێمەمانان بایەخی نییە.
سپای میللیی کورستان
2ی خەرمانانی 2720 کوردی
23ی ئووتی 2020 زایینی