Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 ئەڵماس فەرەج
ئەڵماس فەرەج خێزانی محەمەد رەشید (حەمەی مسگەر) ساڵی 1941 له گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی له دايکبووه
25-09-2020 کۆچی دواییکردووه.
👫 ئەڵماس فەرەج
👫 محەمەد ڕەشيد
محەمەد رەشيد ناسراو به (حەمەی مسگەر) سالی 1921 له شاری سلێمانی لەدايک بووه سەرەتا کۆڵە چيلکەی لە شاخی ئەزمەڕەوه هێناوە. پاشان بووه به شاگرد لای نوری حاجی سەليم سالی 1954 بووه به وەستا دوکانی بۆ خۆی دا
👫 محەمەد ڕەشيد
📖 خەڵاتی موسا عەنتەر بە رۆژنامەڤانان و نووسەران بەخشرا
لە 28\'مین ساڵڕۆژی کوژرانی موسا عەنتەر، نووسەر و رۆژنامەڤانی باکووری کوردستان، خەڵات بەسەر ژمارەیەک رۆژنامەڤان و نووسەردا دابەشکرا.
ساڵانە چالاکیی جۆراوجۆر لە یادی کوژرانی موسا عەنتەر بەڕێوەدەچن. ئێوا
📖 خەڵاتی موسا عەنتەر بە رۆژنامەڤانان و نووسەران بەخشرا
📊 32 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 671 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 32 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی
📊 32 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 217ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەقی راگەیێندراوەکە
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (217)
1. پشکنین: (4979 پشکنینی نوێ)
(1932 هەولێر)
(758 سلێمانی، 168 گەرمیان)
(2085 دهۆک)
(36 هە
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 217ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
👫 سەربەست عوسمان
بەڕیوەبەری ئاوی سلێمانی
👫 سەربەست عوسمان
📝 لە سلێمانی 20%ی هاوبەشانی ئاو پێوەری ئاویان نەبەستووە‏
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، راگەیاند ماوەی دوو ساڵە دانیشتووانی سلێمانی ئاگادار دەکەنەوە ‏کە پێوەری ئاو ببەستن، بەڵام هێشتا 20%ی هاوبەشەکانیان ‏پێوەری ئاویان نەبەستووە. ‏
بەڕێوەبەری ئاوی
📝 لە سلێمانی 20%ی هاوبەشانی ئاو پێوەری ئاویان نەبەستووە‏
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە ماددەی سێیەمی نووسراوەکەدا ئاماژە بە چەند خاڵێک کراوە کە پێکهاتوون لە:
یەکەم: ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی کەم دوو ئێرباک لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و س
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
📄 ژن مەگەزین
گۆڤاری ژن گۆڤارێکی مانگانەیە یەکێکە لە پڕۆژەکانی رێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS کە تایبەتە بە بەخشینی زانیاری بە ژنان و هەلی گەیشتن بە ویستی خۆیان بە شێوەیەکی تەندروست.
“ئەم گۆڤارە کاردەکات
📄 ژن مەگەزین
👩 وەرشەی کار بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنی ميدياکاران لەگەڵ ڕزگاربوانی توندوتيژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵايەتی و سێکسی
لە بەروارەی 21-09-2020 رێکخراوی ئيمە بۆ گەشەپێدانی مرۆيی بەپاڵپشتی ڕێکخراوی Medica Mondiale وەرشەیەکی کار ئەنجامدرا بۆ رۆژنامەنوسانی هەولێر و دهۆک بە سەرپەرشتی بەڕێز ئاری ڕەفیق یاریدەدەری بەڕێوەبەری گ
👩 وەرشەی کار بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنی ميدياکاران لەگەڵ ڕزگاربوانی توندوتيژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵايەتی و سێکسی
📝 د. جوان ئیحسان:سەڵاح کوێخا نمونەی پێشمەرگەو تێکۆشەری دڵسۆز بوو
بەهۆی کۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان سەڵاح کوێخا، د. جوان ئیحسان فوزی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و ه
📝 د. جوان ئیحسان:سەڵاح کوێخا نمونەی پێشمەرگەو تێکۆشەری دڵسۆز بوو
📝 پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ خانەوادەی سەڵاح کوێخا
بەهۆی کۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان هەڤاڵ سەلاحی کوێخاوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکارو هاوڕێ
📝 پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ خانەوادەی سەڵاح کوێخا
📝 پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ مەرگی ساڵحی کوێخا
ئارام بنوو پیاوە جوامێر و مەردەکەی گەرمیان
هەر کاتێک وشەی جوامێر یان پیاوی مەردم دەکەوێتە بەر گوێ، یەکسەر کاک سەڵاحی کوێخام دێتە بەرچاو. کاک سەڵاح نموونەی مەردایەتی و مێرخاسی و پەرۆشی بوو بۆ خاک و نی
📝 پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ مەرگی ساڵحی کوێخا
💬 مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە
مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە
مێش، مەگەز باڵدارێکی بچوکە و زۆر ئیدیۆمی لەسەرهاتۆتەوە، وەک(دڵ مێشە لەسەر گووی دەنیشێت، مێش مێوانیان نییە، مێش لە لێوی خۆی ناکاتەوە، مێشێک دەکاتە گایەک، مێش هیچ نییە بەس ت
💬 مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە
💬 عەباسە لەدیوەخان چ باسە؟
عەباسە لەدیوەخان چ باسە؟
چیرۆکی ئه و بێ هاوژینەی(بێوەژن) کە حەزی لەشووکردن بووە و چاوەڕوانی داخوازیکەرێک دەکات، بۆیە دوای هەموو میوانێک بەکوڕەکەی دەڵێت کوڕم لە دیوەخان چ باسە؟ مەبەستی ئەوەیە بزانێت ک
💬 عەباسە لەدیوەخان چ باسە؟
💬 دش و درێشە
دش و درێشە
دش، واتە خوشکی مێرد، پێچەوانەیی(شوبرا)یە، درێشە، نوکێکی تیژی وەکو دلیوان و سوژن و بزمار ومێخە، دەسکێکی داری هەیە کڵاش دروو و پینەدۆز و دارتاش بۆ مەبەستی جۆراوجۆری پیشەکەیان بەکاری دەهێنن،
💬 دش و درێشە
📝 روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە دەربارەی سنووردارکردنی ژمارەی سپاردن
بڵاوکردنەوەی فەرمانێکی وەزاریمان بۆ رێکخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنی کتێب، نیگەرانی نووسەران و روناکبیرانی کوردستانی لێکەوتەوە، وەک هۆکارێک بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادیی چاپکردنی کتێب لێکیان دایەوە، بۆیە
📝 روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە دەربارەی سنووردارکردنی ژمارەی سپاردن
💬 ڕیخی لەقونێ بدە و بیخە ناو گاڕانێ
ڕیخی لەقونێ بدەیی و بیخەیە ناو گاڕانێ
وتراویشە شیاکەی تێهەڵسوو، بیکەرە گاگەل، (گاوگۆڵ) لە بەهاراندا کە تێر(گیاوگۆڵ)دەخۆن، ڕیخەکەیان شل دەبێت و بەداووتەشکەڵیان دێتەخوارەوە وڕەق دەبێتەوە، ئینجا زۆرجار
💬 ڕیخی لەقونێ بدە و بیخە ناو گاڕانێ
💬 دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە
دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە
چیرۆکێک لەسەر ئه و ئیدیۆمە هەیە دەگێڕنه و ە لە گوندی(قەمچوغە)ی قەزای(دووکان) ڕێوییەک بە مریشک و مراوی ئه و گوندە فێر دەبێت و ووردە ووردە خەریکە مریشک و پەڵەوەڕی ئاوایی تەواو قڕ د
💬 دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە
👫 کەسایەتییەکان
قادر خەبات
👫 کەسایەتییەکان
کەمال رەئوف محەمەد - بابی لالۆ
✌️ شەهیدان
دلێر عوسمان محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
بەفرین رەشید
👫 کەسایەتییەکان
بەناز محەمەد عەزیز
📖 دادگای تایبەت بە لوبنان چیی کرد؟! | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

دادگای تایبەت بە لوبنان چیی کرد؟!
لە پاش جەنگی جیهانیی دووەم، لایەنە براوەکانی جەنگ بە کۆنسێپتی مافی مرۆڤ، کەس لە سەروو یاساوە نییە و هێنانەکایەی دادی نێودەوڵەتی، مرۆڤایەتی بەڕێوە دەبەن. دادگا نێودەوڵەتییەکانیش بەشێکی گرنگە لە خزمەتی ئەو کۆنسێپتە بۆ بەڕێوەبردنی جیهان. دادگاکان سیاسین، پێش ئەوەی لە خزمەتی ئاشتیی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤدا بن. هەر لایەنێک لە دژی بەرژەوەندیی براوەکانی جەنگدا بێت کە ئێستا جیهان بەڕێوەدەبەن، دادگایەکی بۆ دادەمەزرێنن، دیارە دادگاکانیش بەزۆری بۆ بێدەستەڵاتەکانە. چەندین دەوڵەت تیرۆری دەوڵەتی بۆ دەیان ساڵە بەڕێوەدەبەن و هیچ دادگایەکیش بۆ ئەوان لە گۆڕێ نییە.. ئەمە لایەنە ستراتیژییەکەی ئەو دادگایانەیە. لایەنە تاکتیکییەکەشی، خۆشگوزەرانییە بۆ ئەو کارمەندانەی ئەو ئاژانسانە بەڕێوەدەبەن و لە خزمەت کۆنسێپتە سیاسییەکەیدان.
دادگای تایبەت بە لوبنان، لە چەند ساڵی سەرەتای دروستبوونیدا لە ساڵی 2005ەوە، دەستەیەک لە دادگا نێودەوڵەتییەکانی تری شاری لاهایی لە زۆر بواردا بانگهێشتکرد بۆ پێدانی ئامۆژگاری و شارەزایی بەم دادگایە. بەو بۆنەیەوە من لەلایەن دادگای یۆگۆسلاڤیاوە چەند جارێک رۆیشتمە ئەم دادگایە.. کەم و زۆر شارەزاییم تێیدا پەیداکرد.. زۆرێک لە هاوکارانم بوونە کارمەندی ئەم دادگا نوێیە، منیش ئەو چانسەم هەبوو بەڵام نەمکرد.. زۆرجار لێیانم دەپرسی رەوشەکە چۆنە؟ دەیانگوت هەمان پیساییە! واتە هەمان پیساییی دادگای یۆگۆسلاڤیای نێودەوڵەتی و ئەوانی تر!
پاش چەندین ساڵ و بینینی چەندین کەیس لەلایەن ئەم دادگایەوە، ئەوکاتی کە من بۆ دادگای کۆسۆڤۆ کارم دەکرد و هەردووک دادگا چەند پلاتفۆڕمێکی وەک یەکیان بۆ کارە یاساییەکان بەکاردێنا و منیش لە دادگای کۆسۆڤۆ بەڕێوەبەری ئەو پلاتفۆڕمە بووم، دیسان یان من دەچوومە دادگای لوبنان یان ئەوان دەهاتنە لای ئێمە. وەک نەریتێک و بەپێکەنینەوە هەمان پرسیارم دەکردەوە، رەوشەکە چۆنە؟ وەڵام هەمان پیسایی بوو!
دادگای تایبەت بە لوبنان، دادگایەکی نێودەوڵەتیی نیمچە نەتەوە یەکگرتووەکانە. بە ناوکۆییی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەوڵەتی لوبنان و سەرمایەی دەوڵەتە دەوڵەمەندە عەرەبییەکان دامەزراوە. ئەم دادگایە وەک هەموو دادگاکانی تری شاری لاهای، دادگایەکی پێش هەموو شتێک دادگایەکی سیاسییە بۆ پەردەپۆشکردنی زۆر کاری تر کە لە جیهاندا روودەدەن. ئەگەرنا ئەوا کاری زۆر خراپتر و کاریگەرتر لە تیرۆرکردنی حەریری لە لوبنان و ناوچەکەدا روویانداوە و روودەدەن، کەچی نەک دادگا بەڵکو هەندێک جار میدیاکانیشیان دەیکەن بەژێر خۆڵەوە. بۆ نموونە هەر لە لوبناندا کۆمەڵکوژیی سەبرا و شاتێلا روویدا و نە دادگا و نە هیچ!
سەرەتا کە دادگاکە بڕیاری لەسەردرا و دروست بوو، حکومەتی هۆڵندی گرنگترین و مەحکەمترین باڵەخانەی پێشکەشکرد کە پێشتر باڵەخانەی دەزگای هەواڵدەریی هۆڵندی بوو، زۆر لە هاوکارانم پێیان وابوو کە دادگایەکی بچووک دەبێت و ماوەیەکی زۆر کەم دەخایەنێت! من ئەوکات پێم وانەبوو، چونکە ئەو جۆرە دادگایانە بێجگە لە لایەنە سیاسییەکەی تاوەکو ئەگەر تێوەگلانی لایەنێکی براوەی جەنگی تێدابێت بە کاوەخۆ کاری لەسەربکەن و شوێنپێیەکانی بشارنەوە، کەسابەتێکی باشیشە بۆ زۆرێک لە بەشداربووانی! بەتایبەتی ئەو ستافانەی کە پڕۆفیشناڵ و دیپلۆماتن.. باسی دادوەرەکان ناکەم کە مانگانەیەکی واهییان هەیە کە تا بتوانن بە هەق و بە ناهەق کەیسەکان درێژ بکەنەوە و بەهۆیەوە ئەگەر کەیسێک بە چەند مانگێک تەواو ببێت، ئەوان لە خۆڕا دەیکەنە ساڵێک! لەمەدا کەیسەکانی دادگای یۆگۆسلاڤیای پێشوو باشترین نموونەن کە لە هەزارەی دوومەوە بۆ هەزارەی سێیەم بەردەوامییان هەبوو!
هەلی کار، لەناو ئەو دادگایانەدا و هەموو بەشەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان زۆر گرنگە، بەڕادەیەک ئەگەر بگەیتە پلەی پڕۆفێشناڵ یان دیپلۆمات، ئەوە وەک ئەوە وایە لۆتۆ-ت بۆ دەرچووبێت! ئەگەر ببیتە دادوەر، کە پلەکەی لە ژێر سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکانە، ئەوە وەک ئەوە وایە بووبیتە ئەندامێکی شاهانەی وڵاتێکی پێشکەوتوو.
کەمترین مانگانەی کارمەندێکی ئاساییی ئەو دادگایانە یان هەر ئاژانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پلەی ستافی گشتی، سێ هەزار دۆلاری مفتە بەبێ ئەوەی ئەو کارمەندە باج بداتە ئەو وڵاتەی کاری تێدادەکات. کارمەندی پڕۆفێشناڵ مانگانەکەی لە 6 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات! کارمەندی دیپلۆمات 10 هەزار دۆلار و دادوەرەکان 15 هەزار دۆلار! (ئەم مووچانە وەک دەستپێکە و بەپێی لێڤڵ و ستێپ بەرزتر دەبنەوە). هەڵبەت ئەم مانگانەیە تەنها دەستکەوت نییە! تەنها بۆ نموونە، لە پڕۆفیشناڵ و بەرەو سەرەوە، بۆیان هەیە لە دووساڵ جارێک لەسەر هەژماری ئەو ئاژانسەی کاری بۆ دەکات سەردانی وڵاتی خۆی بکات (دیارە هاوژین و منداڵەکانیشی هەر لەسەر هەمان هەژمارن). منداڵەکانی لەسەر هەژماری ئاژانسەکەی لە خوێندنگای نێودەوڵەتی دەخوێنن. دیپلۆماتەکان و بەرەوسەر ئوتۆمبیلی کۆر-دیپلۆمات بەکاردێنن و لە هەموو وڵات و شوێنێک کار ئاسانییان بۆ دەکرێت. کەسابەتە گرنگەکەی تر بۆ ئەو کارمەندانە، گەشتکردنی کارە! کە پێم وابێت نیوەی سەرمایەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەم گەشتانە دەڕوات. کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە تکتی بزنز گەشت دەکات، رۆژانە بەپێی ئەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەکات پارەی بۆ خەرج دەکرێت، کە هەرزانترین وڵات رۆژانە 138 دۆلارە (ئەم زانیارییەم کۆنە و دیارە ئێستا زۆرترە) ئەم رۆژانەیە بەپێی پلەی ئەو کارمەندە دەگۆڕدرێت و بەرز دەبێتەوە. هەڵبەت لەو ماوەی گەشتانەدا مانگانەکەی خۆشی هەر وەردەگرێت. هەموو ئەم زانیارییە داراییانە لەسەر ماڵپەڕەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە و هیچی شاردراوە نین.
تێڕامێنن، لە ماوەی ئەو 15 ساڵەی دادگای تایبەتی بە لوبنان، چەند کارمەندی دادگاکە گەشتی لوبنانیان کردووە و چی سەرمایە لەو گەشتانەدا خەرجکراوە! لەوانە بوو بە نیوەی ئەو سەرمایەیە، رێژەی هەژاری لە لوبناندا زۆر کەمبکرایەتەوە.
لەبەرئەوە پێتان سەیر نەبێت کە دادگاییەکەی تاوانبارانی حەریری 15 ساڵی پێچوو و سەرئەنجامیش لە بڕیاری دادگادا نەیتوانی بەتەواوەتی بە خەڵکی لوبنان و قوربانییان و مرۆڤایەتی بڵێت، ئەمە بەرهەمی 15 ساڵ کاری ئێمە بوو! تەنانەت خودی بنەماڵەی حەریریش بە بڕیاری دادگا زۆر خۆشحاڵ نەبوون! دیارە بڕیاری دادگاییەکە زۆر لەوە زۆرتری پێدەچوو، بەڵام بەهۆی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەندەری لوبنانەوە بڕیارەکە پێشخرا، تاوەکو بەهۆیەوە تەونێکی تر بە چواردەوری حیزبوڵڵای لوبنانیدا بتەنن.
دادگای لوبنان تەنها ئەمەی کرد! لەو ماوەی 15 ساڵەدا، سەدان کارمەندی دادگاکە، ژیانێکی شاهانەیان لە لاهای بەڕێکرد، کۆمەڵێک گەشتی خۆشیان بۆ بەیروت و کرد و پیاسەی زۆریان لە کەناری رەوشەکرد و لە رێستۆڕانتە کەشخەکانی سەر دەریا خواردنی خۆشیان خوارد. منداڵەکانیان لە خوێندنگای نێودەوڵەتی خوێندیان.. پارەیەکی باشیان بۆ ژیانی پاشتریان پاشەکەوت کرد.. خانەنشینی نەتەوە یەکگرتووەکانیشیان مسۆگەرکرد. لە کۆتاییشدا بڕیارێکی سەرمنانەی دەرکرد.
ئەمە ئەوە بوو کە دادگای تایبەت بە لوبنان کردی.
لەو رۆژەوەی سەربرێنیتسا لە یۆگۆسلاڤیای پێشوو سەربڕدرا و هەزاران کەس جینۆسایدکرا، تا رۆژی ئەمڕۆ دادگا نێودەوڵەتییە تایبەتییەکەی یۆگۆسلاڤیا، نەیتوانی هیچ بۆ ئەو منداڵانە بکات کە کوشتارەکان بەبەرچاویانەوە روویدا، ئەو منداڵانە گەورەبوون و ئێستا خۆشیان باوانی منداڵن، گەنجەکانی ئەوکات، ئێستا پیرن و پیرەکانی ئەوساش بەهیوای ئەوەوە بوون دادگای یۆگۆسلاڤیا حەقیان بەسەنێت، لێ ئەوانیش بەو هیوایەوە مردن و سەریان نایەوە.. ئەگەر دادگای لوبنان 15 ساڵ خۆشگوزەرانیی بۆ کارمەندانی هێنابێت، ئەوا دادگاکانی تر زۆر لەوەی لوبنان زۆرتر!
دادگا، ئەگەر نەتوانێت قەرەبوویەکی ئەگەر کەمیش بێت بۆ قوربانییان نەکات! دەبێ چ سوودێک بە دادپەروەریی نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی بگەیەنێت.
ساڵانێکە هەڵمەتێکی زۆر دەکرێت بۆ گۆڕینی رەوتی ئەم دادگاییانە بۆ بەرەوباشتربوونیان.. هەوڵەکان تاوەکو ئێستا بە ئامانجی خۆیان نەگەییشتوون، لە سەروبەری دوا بڕیاری دادگای تایبەت بە لوبنانیش، لە میدیا خۆرئاواییەکان رەخنەبارانی ئەو دادگاییەکرا بۆ درێژیی ماوەکەی و بەفیڕۆدانی سەرمایەیەکی زۆر. هیوادارم هەوڵەکان زۆرتر چرببنەوە و دادگا نێودەوڵەتییەکان بە ئاڕاستە سروشتییەکانی خۆیدا بەرێت و دادپەروەریی نێودەوڵەتیش بەرەوپێش ببات.
ئەمەیە راستینەی دادگا نێودەوڵەتییەکان! ئایا دەبێت ئێمە بۆ کەیسەکانی خۆمان، ئەنفال، هەڵەبجە و شنگال، هیچ هیوایەکی ئەوتۆیان لەسەر هەڵبچنین؟![1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 23-08-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-08-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-08-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚖ یاسایی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 24 2020 10:26PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Aug 25 2020 12:14AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Aug 25 2020 12:14AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 97 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەپێناو کوردستان
  🕮 مێژووی دەبیرستانی ئێرا...
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 30-09-2020
  🗓️ 29-09-2020
  🗓️ 28-09-2020
  🗓️ 27-09-2020
  🗓️ 26-09-2020
  🗓️ 25-09-2020
  🗓️ 24-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
قادر خەبات
فەرماندە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ قادر خەبات رائەگەیەنین، قادر خەبات لە ساڵی 1937 لە گوندی خەزێنەی بناری چیای قەندیلیی دەڤەری باڵەکایەتی لەدایکبووە. ساڵی 1955 چۆتە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە و چەندین پلەی پێشمەرگایەتی بڕیوە. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول قادر خەبات وەک پێشمەرگەیەک لە چیای قەندیل دەمێنێتەوە و درێژە بەخەبات دەدات.
لە سەرەتای شۆڕشی نوێدا، لەسەر داوای سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستا
قادر خەبات
کەمال رەئوف محەمەد - بابی لالۆ
ژیاننامە
لە 17-01-1942 لە سلێمانی لەدایکبووە.
ڕۆژنەمەنووس (سەرپەرشتی رۆژنامەی هاوکاریی:1970) و رادیۆناس و وەرگێرو بێژەرو موخریج(سەرپەرشتی رادیۆ) و نوێنەری رادیۆ..لێ کۆڵی رۆشنیریی.
کەمال ڕەئووف محەمەد، وەک خۆی لە ل525 کتێبی گەڕان بۆ ڕاستیدا خۆی دەناسێنێ و دەڵێ:
(لە دایکەوە، حەفسە بەکر محێددین قەساب)، خوێندکاری دەست بەرداری بەشی درامای فێرگەی هونەر جوانەکانی بەغداد 1959-1960و 1960-1961. وەرگێڕ و ببژەر و یێکەم ڕێژەر و نوێنەری ڕادیۆی کوردی بەغداد 1966- 1982 (سەرۆکی ڕادیۆکە بۆ چەند مانگێک 1971).
کەمال رەئوف محەمەد - بابی لالۆ
دلێر عوسمان محەمەد
لەساڵی 1965 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە. لەساڵی 1983 پەیوەندی کردووە بە کەرتی رێکخستنی کۆڕەک و لە ساڵی 1985 بۆتە پێشمەرگە لە کەرتی 1ی تیپی 31ی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
هەروەها ئەندامی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بووە لە رۆژی 30-09-1989 بە کارەساتێکی دڵ تەزێن شەهید بووە.
دلێر عوسمان محەمەد
بەفرین رەشید
هونەرمەندی شێوەکار، بەفرین رەشید لە دایکبووی شاری سلێمانیە، وەک خۆی باسیدەکات، لە خێزانێکی هونەرمەندو هونەر دۆست پەروەردەبوم، باس لەوەد ەکات، کە خولیای ئەو بۆ هونەر یی شێوەکاری و پەیکەرتاشی دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی زۆر منداڵی و لاوێتی.
بەفرین رەشید
بەناز محەمەد عەزیز
ساڵی 1988 لە چوارقوڕنە لەدایک بووە. دەرچووی بەشی کارگێڕی بانکی پەیمانگای تەکنیکی دوکانە، لە ساڵی 2015ەوە دەستی بە نووسینی هۆنراوە کردووە.
بەناز محەمەد عەزیز

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574