ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند زۆربەی سنوورەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخراون، بەڵام ئەمساڵ زیاتر لە 22 هەزار کەس کۆچیان کردووە و داوای مافی مانەوەیان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، لەم مانگەوە شەپۆلی کۆچکردن دەستیپێکردووەتەوە.
بە گوتەی سەرۆکی دەزگای لوتکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 27 هاونیشتمانی له ڕێگەی کۆچکردنی نایاسایی لە ڕێگە دەریایی و وشکانییەکان گیانیان لەدەستداوە، تەرمی 12 کۆچبەر دۆزراونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا تەرمی 15 کۆچبەر نەدۆزراونەتەوە و بێسەروشوێنن.
ئاری جەلال ئاماژەی بەوەش کرد، له ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا 416 کۆچبەری کورد لە ڕێگە قاچاخەکاندا، بەتایبەت لە تورکیا و یۆنان، گیانیان لەدەستداوە، تەرمی 245یان دۆزراونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا تەرمی 171 کۆچبەر نەدۆزراونەتەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,228