ئەرشیڤی گۆرانییەکانی ڕادیۆی ئێریڤان
ئارشیڤی 65 ساڵەی ڕادیۆی ئێریڤان لەسەر بیری کورداندا شوێنپێیەکی قوڵی داناوە. ئەوە ئارشیڤە لەلایەن هونەرمەند
جەواد مەروانیجەواد مەروانی لە کتێبێکی 4 بەرگیدا بە ناوی ئەرشیڤی گۆرانییەکانی ڕادیۆ ئێریڤان چاوپ و بڵاوکراوەتەوە. مەروانی دەڵێت ئەو دەنگەی لە پشت چیای قافەوە بەرزبووەتەوە بە نۆتە تۆماری کردووە.
لە ڕادیۆکەوە ژمارەیەکی زۆر گۆرانیی گۆرانیبێژانی وەک کاراپێتی خاچۆ،
ئارام تیگرانئارام تیگران،
ئاسلیکا قادرئاسلیکا قادر، شەرۆی برۆ،
سوسکا سیمۆسوسکا سیمۆ،
فاتمە عیسافاتمە عیسا... هتد چووە ناو ماڵی کوردان. ئێستا ئەو گۆرانییانە تۆمارکران و لە نەمان ڕزگارکران.
ئەو گۆرانییانە کۆکرانەوە و کران بە کتێبێکی 4 بەرگی. یەکەم چاپی کتێبەکە مانگی ڕابردبوو، کە بە شێوەیەکی سنووردار ڕەوانەی بازاڕی کتێب کرا. کتێبەکە لە 915 گۆرانی پێکدێت و چاوەڕێ دەکرێت چاپی دوەمی لە باکووری کوردستان و ڕۆژئاوا بکەوێتە ناو کتێبخانەکان و کتێبفرۆشەکانەوە.
هونەرمەند جەواد مەروانی کە ئەو کتێبەی ئامادە کردووە وتی، پەیوەندیی بە ڕادیۆ ئێریڤانەوە دەگەڕێتەوە بۆ منداڵی و لە منداڵییەوە هەموو کات ئەو ڕادیۆیە بۆ ئەو خەونێک بووە. بۆ یەکەمجار ساڵی 1995 دەڕوات بۆ ئێریڤان و لە نزیکەوە چاوی بەو گۆرانیبێژانە دەکەوێت، کە چەندین ساڵ گوێی لێگرتبوون.
مەروانی دەڵێت، 25 ساڵ بە بەردەوامی کاریکردووە و لەم 4 ساڵەی دوایشدا لەگەڵ تیمێکی شارەزدا کاریکردووە. دەقی ئەو 915 گۆرانییە و نۆتەکانیانی لە کتێبکێی 4 بەرگیدا تۆمار کردووە. هەروەها هەموو گۆرانییەکان بە دەنگی ئۆرژیناڵ و ڕەسەن لەسەر سی دی تۆمار کراوە و دەدرێت بە خوێنەران و گوێگرانی کورد.
[1]